دوای
ئه‌وه‌ی نه‌هێشتنی خانه‌نشینی پارله‌مانتاران بووه بابه‌تی چه‌ند
رێكخراوێك‌و ئێستا زیاتر به‌ره‌و پێشچونی به‌خۆوه بینیوه له‌هه‌نگاوێكی
گرنگدا پارله‌مانتارانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان پشتگیری له‌و كاره
ده‌كه‌ن‌و هه‌ڵوێستی خۆیان بۆ نه‌هێشتنی خانه‌نشینی ده‌ربڕیوه.
رێكخراوی
كوردفۆر (kurd 4) بۆ یه‌كه‌مجار ئه‌و بابه‌ته‌ی جوڵاندو به دوایدا چه‌ند
كه‌سایه‌تی‌و رێكخراوی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له‌سه‌ری هاتنه
پێشه‌وه‌و له‌ئێستادا ئه‌م بابه‌ته به‌ره‌و وه‌رگرتنی رای گشتی
ده‌چێت‌و هه‌ندێ كوتله‌ی پارله‌مانی عێراقیش پشتگیری خۆیان بۆ ئه‌و
هه‌وڵه ده‌ربڕیوه‌و لای خۆشییه‌وه دكتۆر سامان فه‌وزی پارله‌مانتاری
لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان سه‌ر به یه‌كێتی رایگه‌یاند: ئێمه
پشتگیری ته‌واوی نه‌هێشتنی خانه‌نشینیمان كردوه‌و به‌هه‌نگاو بۆی
چوینه‌ته پێشه‌وه.
فه‌وزی
راشیگه‌یاند: ئێمه ئه‌و كاره‌مان بۆ راگه‌یاندن نه‌كردوه‌و نه‌مان
ویستوه بۆ خۆ ده‌رخستن بێت، هه‌ربۆیه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كاری
جدیمان بۆی ده‌بێت.
سه‌رۆكی رێكخراوی كوردفۆر (kurd 4) له لێدوانێكدا بۆ چاودێرنیوز رایگه‌یاند: جێی خۆشحاڵییه كه نه‌هێشتنی خانه‌نشینی پارله‌مانتاران چۆته به‌ره‌یه‌كی فراوانه‌وه.
سه‌رده‌شت
حه‌مه‌ساڵح وتیشی: له راپرسییه‌كی رێكخراوی كوردفۆر (kurd 4) دا كه
1350 هاوڵاتی له هه‌موو چین‌و توێژه‌كان به‌شدارییان تێدا كردوه،
زۆرینه داوای نه‌هێشتنی خانه‌نشینی پارله‌مانتاران ده‌كه‌ن.
له‌و
راپرسییه‌دا كه به‌شێوه‌یه‌كی مه‌یدانی ئه‌نجامدراوه به كۆی ده‌نگ
پشتگیری له‌م هه‌ڵمه‌ته ده‌كرێت‌و 1025 كه‌س له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ن كه موچه‌ی
خانه‌نشینی نه‌مێنێت‌و 325 هاوڵاتیش داوا ده‌كه‌ن موچه‌ی خانه‌نشینی
بمێنێ، به‌ڵام به‌رێژه‌یه‌كی زۆر كه‌مبكرێته‌وه.