نوری
مالكی داواده‌كات، كوردانی سوریا ببپارێزرێن له‌هێرش‌و په‌لاماره‌كانی
به‌ره‌ی نوسره‌ی تونده‌ڕه‌و، دواشده‌كات ڕێگه به رۆڵه‌كانیان نه‌ده‌ن
په‌یوه‌ندی به‌گروپه توندڕه‌وه‌كانه‌وه بكه‌ن.
نوری
مالیكی سه‌رۆك وه‌زیری عێراق، له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا داواده‌كات، هه‌موو
تواناكان یه‌كبخرێن بۆ له‌گۆڕنانی ئه‌و پرۆژه تائیفییه‌ی كه هه‌ندێك
ده‌یانه‌وێت له‌ناوچه‌كه جێبه‌جێبكه‌ن.
داواشی كردوه، كوردانی سوریا بپارێزرێن له‌دوژمنكارییه‌كانی به‌ره‌ی نوسره‌ی توندڕه‌و له‌و ولاَته.
له‌به‌شێكی
تری به‌یاننامه‌كه‌دا، مالیكی رایگه‌یاندوه: هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه
هۆشدارییمان داوه له‌مه‌ترسیی گروپه تونده‌ڕه‌وه‌كان له‌سوریا‌و
ئه‌وه‌شمان ڕونكردۆته‌وه ئه‌و گروپانه ده‌بنه مه‌ترسی بۆ سه‌رجه‌م
كۆمه‌ڵی سوریی‌و ئه‌مڕۆش ئه‌و ڕاستییه ده‌ركه‌وتوه كه بوونه‌ته
هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان، به‌گه‌لی كوردیشه‌وه.
مالیكی
دواشی له‌كورد كردوه، ڕێگه‌نه‌ده‌ن ڕۆڵه‌كانیان په‌یوه‌ندی بكه‌ن
به‌گروپه تونده‌ڕه‌وه‌كانه‌وه، چونكه دواتر ده‌بنه مه‌ترسیی بۆ سه‌ر
سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان به‌گشتی‌و گه‌لی كورد به‌تایبه‌تی.