ته‌قینه‌وه‌ی سێ بۆمب |
له قه‌زای خورماتوو به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی سێ بۆمب، سێ هاووڵاتی گیان له
ده‌ستده‌ده‌ن و بریندارده‌بن، هه‌روه‌ها لیژنه‌ی ئه‌منی قه‌زاكه چه‌ند
بڕیارێكی بۆ خزمه‌تكردنی باری ئه‌منی ناوچه‌كه ده‌ركرد.
شه‌لال عه‌بدول قائیمقامی قه‌زای خورماتوو به PUKmedia ی راگه‌یاند: بۆمبی یه‌كه‌م و دووه‌م له له‌به‌رده‌م دوو مزگه‌وت له ناوه‌ندی ناحیه‌ی ئامرلی و گوندی حه‌به‌ش، ته‌قیونه‌ته‌وه‌و به هۆیانه‌وه كه‌سێك گیانی له ده‌ستداوه‌و كه‌سێكی تریش برینداربووه.
وتیشی: ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبی سێیه‌م له ناوه‌ندی قه‌زای خورماتوو و له نزیك چێشتخانه‌كان رویداوه‌و بووه‌ته هۆی روخانی دوكانێكی فڕۆشتنی تایه.
ناوبراو ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد كه بۆ باشكردنی باری ئه‌منی ناوچه‌كه چه‌ند بڕیارێك دراوه یه‌كێك له‌وبڕیارانه ئه‌وه‌یه كه پێشمه‌رگه و ئاسایش هاوشانی پۆلیس قه‌زای خورماتوو و پۆلیسی فیدڕاڵی به‌شداری له پلانی پاراستنی ئه‌منیه‌تی قه‌زای خورماتوودا بكه‌ن.

عومه‌ر غه‌ریب