تازەترین هەواڵ
https://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEi6bQWquzvFnzWboSolHAjReXDxiQeTo-l2ygeftgRcIC13Cjh2klvBoE5mz2Wgf2IGlnBtUgh8XznEJqgfKOQdbMa1P08xntmuvLnpeT1eS4WHVrvUqI3GZKSJP-Mc-UWXSURzlZNixyE/s1600/888.jpg
https://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEhcIDu1TlR6t-3ahp2Foij1Lu4SCA81iy_v_exjmiXf9f_8Cn6IHZTR-m-CsELqqX8u7lFNxZDWrWGJ9MDC0MZ8aKwZJzZ3ddyfCYWU4dmJ4y_Sx-H63QUB8oM5NzreM2n7p6zQHMWmuk8/s1600/sarawar1.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEiyHvS8VMtE8vQbpl_999jDE114GbEXDnl2mW3QSomPWkcNoZFsMFKL2ybBU5rqmu81uGyh33pPcRcLdgwW4k5fiF-qGPkOu80jl_xuqv-5tjUQeBtHlVh00ngn_NJKFa3QrMs38Trrzoo/s1600/shahidan.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEhw5fzoDaXYNAf-tQkCc6ZIYAT-08e1zQFL3Sc16foCSEEJGLaxrWgSX1gJXxs9EZxwzJebIkdll0c2AiH-KgtXaXud71OHK4eNYHL8hl4Js-dkD5zavPrtGIB-kfBR9EBNUfThipC1PEM/s1600/peshmarga.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEi6GScoWWodKoH1DcCloNtTUVzvdOV_Wb2H1tv5paW0LU3DpXGoPv7IyoajdVyneKVb0_vNJu96Dr6PbdWjem18nzOkGfGEGDQX3mf_b_XKAjXWf4WuaIlLLu6NatAf0JJHsNK5UyHMsQA/s1600/karikater.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEhAeN7CRbm4krLN7ZyAZTqTk3IS_GG1H9fXZXIuJ5eJy5yjt3fN_0e8Qt2nibXKvz_9y13lgCDSL1j6aTo8fB4jFAmvJTg-nhIm-y1Juql31FsycdmwjLHJb6sbYMVxDB7dQTa_KCmxDK8/s1600/nawdaran.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEiH2UM211g7CkZBZxwW0vp8SzM59x9RGVDcX4QCFxFLotN9nBx96ok7-JksgLSJvFhHuhIB2acjPKzAB_fVWI0OGydkzthgZE7Aw7_bk9NJwEWGSlhIpy1BWE3B41rN9vyRpFdAOdlWkow/s1600/kodi+rang.png
https://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEi6bQWquzvFnzWboSolHAjReXDxiQeTo-l2ygeftgRcIC13Cjh2klvBoE5mz2Wgf2IGlnBtUgh8XznEJqgfKOQdbMa1P08xntmuvLnpeT1eS4WHVrvUqI3GZKSJP-Mc-UWXSURzlZNixyE/s1600/888.jpg

7‏/8‏/2013

روونكردنەوەی سەرۆكایەتی هەرێم‌و پارتی لەبارەی كوردستانی رۆژئاوا

"لەهاوكاری كردن بەدەوام دەبین"
سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، رایدەگەیەنێت: لە هاوكاریكردنی كوردستانی رۆژئاوا بەردەوام دەبێت‌و یارمەتیدانی گەلی كوردیش لە رۆژئاوای كوردستان بە ئەركێكی مرۆیی‌و نەتەوەیی دەزانێت.
دوای ئەوەی جەمیل بایك هاوسەرۆكی كۆنسەی بەڕێوەبەری كەجەكە  رایگەیاندبوو: لە دژی رۆژئاوای كوردستان گەلەكۆمەیەك هەیەو پارتی دیموكراتی كوردستان  بە داخستنی سنوور دەبێت بە پارچەیەك لەو گەلەكۆمەیە، لای خۆیەوە،  جەعفەر ئیمینكی ‌وتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان قسەو تۆمەتەكانی جەمیل بایكی رەتكردەوەو، وتی: "ئەم ئاڕاستەیە بە خزمەتی دۆزی كورد لە رۆژئاوای كوردستان نازانین".
هاوكات، لە روونكردنەوەیەكیدا وتەبێژی رەسمی  سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: بەر لە هەموو شتێك بە گشت لایەك دەڵێین با گەلی خۆمان لە كوردستانی رۆژئاوا بكەین بە حەكەم كە بە فیعلی‌و بە كردەوە حكومەت‌و ئیدارەی هەرێمی كوردستان چۆن‌و چییان بۆ رۆژئاوا كردووەو بە دڵنیاییەوە هەر بەوشێوەیەش لە هاوكاریكردنی میللەتی خۆمان لە رۆژئاوای كوردستان بەردەوام دەبین، چونكە یارمەتیدانی گەلی كورد لە رۆژئاوای كوردستان بە ئەركێكی مرۆڤایەتی‌و نەتەوەیی سەرشانمان دەزانین.
سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان بەپێویستیشی دەزانێت، رێگە بە هەموو هێزو لایەنە سیاسییە كوردییەكانی رۆژئاوا بدرێت كەلە بەڕێوەبردن‌و بەرگریكردن لە گەلی كوردستان لە رۆژئاوا بەشداربن نەك ئەوەی بە تەنیا هێزێك پاوانی هەموو شتێك بكات‌و رێگر بێت لە بەشداریكردنی لایەنە سیاسییە كوردییەكانی دیكە، چونكە ئەو پاوانخوازی‌و تاكڕەوییە پێچەوانەی هەموو رێككەوتنی سیاسی نێوان لایەنەكانە.