تازەترین هەواڵ
https://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEi6bQWquzvFnzWboSolHAjReXDxiQeTo-l2ygeftgRcIC13Cjh2klvBoE5mz2Wgf2IGlnBtUgh8XznEJqgfKOQdbMa1P08xntmuvLnpeT1eS4WHVrvUqI3GZKSJP-Mc-UWXSURzlZNixyE/s1600/888.jpg
https://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEhcIDu1TlR6t-3ahp2Foij1Lu4SCA81iy_v_exjmiXf9f_8Cn6IHZTR-m-CsELqqX8u7lFNxZDWrWGJ9MDC0MZ8aKwZJzZ3ddyfCYWU4dmJ4y_Sx-H63QUB8oM5NzreM2n7p6zQHMWmuk8/s1600/sarawar1.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEiyHvS8VMtE8vQbpl_999jDE114GbEXDnl2mW3QSomPWkcNoZFsMFKL2ybBU5rqmu81uGyh33pPcRcLdgwW4k5fiF-qGPkOu80jl_xuqv-5tjUQeBtHlVh00ngn_NJKFa3QrMs38Trrzoo/s1600/shahidan.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEhw5fzoDaXYNAf-tQkCc6ZIYAT-08e1zQFL3Sc16foCSEEJGLaxrWgSX1gJXxs9EZxwzJebIkdll0c2AiH-KgtXaXud71OHK4eNYHL8hl4Js-dkD5zavPrtGIB-kfBR9EBNUfThipC1PEM/s1600/peshmarga.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEi6GScoWWodKoH1DcCloNtTUVzvdOV_Wb2H1tv5paW0LU3DpXGoPv7IyoajdVyneKVb0_vNJu96Dr6PbdWjem18nzOkGfGEGDQX3mf_b_XKAjXWf4WuaIlLLu6NatAf0JJHsNK5UyHMsQA/s1600/karikater.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEhAeN7CRbm4krLN7ZyAZTqTk3IS_GG1H9fXZXIuJ5eJy5yjt3fN_0e8Qt2nibXKvz_9y13lgCDSL1j6aTo8fB4jFAmvJTg-nhIm-y1Juql31FsycdmwjLHJb6sbYMVxDB7dQTa_KCmxDK8/s1600/nawdaran.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEiH2UM211g7CkZBZxwW0vp8SzM59x9RGVDcX4QCFxFLotN9nBx96ok7-JksgLSJvFhHuhIB2acjPKzAB_fVWI0OGydkzthgZE7Aw7_bk9NJwEWGSlhIpy1BWE3B41rN9vyRpFdAOdlWkow/s1600/kodi+rang.png
https://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEi6bQWquzvFnzWboSolHAjReXDxiQeTo-l2ygeftgRcIC13Cjh2klvBoE5mz2Wgf2IGlnBtUgh8XznEJqgfKOQdbMa1P08xntmuvLnpeT1eS4WHVrvUqI3GZKSJP-Mc-UWXSURzlZNixyE/s1600/888.jpg

31‏/8‏/2013

گۆڕان دیوی ڕاستەقینەی دۆخەكە نابینێ‌

 كاروان یاروه‌یس

9/21 ی ساڵی ڕابردوو, كاتێك شەوەكەی ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەشێوەیەكی ناڕەسمی دەركەوتن, بێ‌ یەك‌و دوو, نەوشیروان مستەفا
 لەڕابردوو و ئێستاشدا هەمیشە گۆڕان‌و لایەنەكانی تری ئۆپۆزسیۆن باسی ئەوەیان كردووە پێویستە دەستەڵات ڕێز لە ئەنجامی هەڵبژاردنەكان بگرێت, 21/9/2013 یەكێتی هەرزوو ئەنجامەكانی پەسەندكرد ئەگەرچی دەنگەكانی یەكێتی بەشێوەیەك داكشا دۆست‌و نەیاری تووشی شۆك كرد, بۆ هەر لایەنێك گەورەییە لەكاتی پاشەكشەدا ئەنجامەكان پەسەندبكات, بەڵام هیچ گەورەیەكی تێدانیە لایەنێك دەنگەكانی هەڵكشاوە بەشێوەیەكی سەیر زوو بێنە سەرشاشەی میدیاكان‌و ڕایبگەیەنن ئەنجامەكان پەسەند دەكەن, چەند شەرمەزاریی‌و ڕێزنەگرتنی دیموكراسیە كاتێك دەستەڵات ئەنجامی هەڵبژاردن پەسەند نەكات‌و ئامادەنەبێت دەستاودەستی ئاشتیانەی دەستەڵات بكات, هێندەش بگرە زیاتریش شەرمەزارییە لایەنێكی ئۆپۆزسیۆن نایەوێت ئەنجامی هەڵبژاردنەكان پەسەند بكات تەنها لەبەرئەوەی دەنگەكانی كەمیكردووە
ڕێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان هاتەسەر شاشەی تەلەفزیۆن‌و دەست‌و برد پیرۆزبایی لە لایەنگرانی گۆڕان كرد, ئەگەرچی هێشتا بەتەواوەتی ڕوون نەبوویەوە پرۆسەكە چۆن بەرێوەچووە ڕایگەیاند ئەنجامەكان قبوڵ دەكەن‌و داواشی لەلایەنەكانی تر كرد ئەوانیش وابكەن.

هەستیارییە دەرونیەكە لای گۆڕان وایە, ئەگەر یەكێتی دەنگەكانی پاشەكشەی كرد ئەوە ئەوان سەركەوتوون, واتا گۆڕان هەڵكشانی خۆی گڕێداوە بە داكشانی یەكێتیەوە, هەربۆیە كاتێك پەلە پەل نەوشیروان مستەفا پیرۆزبایی سەركەوتنی بزوتنەوەكەی كرد لەهەڵبژاردنی ساڵی ڕابردوودا بەلایەوە گرنگ نەبوو پارتی چەند هەزار دەنگی زیادی كردووە, بێئاگاش بوو لەوەی هێشتا خوێن لەجەستەی گەنجێكی بیست ساڵانی هەولێری دەچۆرێت, كە لەپێناوی ئەنجامنەدانی ساختەكاریدا لەلایەن پارتیەوە شەهیدكراوە, لەوكاتەدا یەكێتی بەئارامی بیری كردەوەو بەقووڵی ڕەخنەی لەخۆی گرت‌و هەرزوو ڕایگەیاند ئەنجامی هەڵبژاردن قبوڵ دەكات, ئەمە ئاكارێكی مەدەنی‌و خەسڵەتێكی بنچینەیی هەر ڕێكخراوێكی سیاسی زیندووە, كە كاتێك پاشەكشە دەكات درك بە هەڵە‌و كەمووكورییەكانی دەكات‌و دانی پێدادەنێت, چونكە هەمیشە هەنگاوی یەكەم بۆ هەستانەوە لەپاش كەوتن خوێندنەوەی هەڵەكان‌و هۆكارەكانی كەوتنەكەو بەخوداچوونەوەی هەمەلایانەیە, ئەگەرچی یەكێتی دانی بەوەدانا كورتی هێناوەو ڕەخنەی لەخۆگرت, بەڵام بەشی زۆری بەخوداچوونەوەو چارەسەركردنی كێشەو كەموكورتیەكانی ئەنجام نەدا, بەڵام دواجار ڕاستگۆیی یەكێتی لەگەڵ جەماوەرەكەی‌و خەڵكی كوردستان لەوكاتەدا سەڵمێنرا, كە ڕایگەیاند ئەنجامی هەڵبژاردن پەسەند دەكات‌و بەخۆیدا دەچێتەوەو كەموكورتی هەبووە.

ئێستا گۆڕان, كە بانگەشەی ئەوەدەكات لەهەموو ڕوویەكەوە حزبایەتی كردنی جیاوازە لەوانی تر لەكوردستان‌و, سەردەمیانە كاردەكات بۆچی داكشانی دەنگەكانی ئەبەستێتەوە بە تۆمەتی ساختەكاری یەكێتی‌و نایەوێت هۆكارە ڕاستەقینەكانی پاشەكشەكردنی دەنگەكانی بخوێنێتەوە, ئەگەر گۆڕان بەلایەوە ئەستەمە و بەڕوونی ناتوانێت ئەم هۆكارانە ببینێت ئەوە ڕێگای ئاسانتر ئەوەیە ئەو هۆكارانەی بوون بە هەڵكشانی دەنگەكانی یەكێتی, هەر ئەو هۆكارانەش بوون بەهۆی داكشانی دەنگەكانی گۆڕان.

گۆڕان بەپێێ لێدوانی خۆیان دەنگەكانیان لەهەولێر كەمیكردووەو لەسلێمانیش زیادی كردووە, ئەگەر وایە زۆر سەیرە, لەوێ‌ دەنگی كەمیكردووە باسی ساختەكاری ناكات, لێرەش دەنگی زیادی كردووە باسی ساختەكاری دەكات, ئەگەر گۆڕان هەڵكشانی دەنگەكانی یەكێتی ببەستێتەوە بە ساختەكاریەوە, ئەوە هەمان بۆچوونیش بۆ بزوتنەوەكەیان ڕاستە, كە لەهەڵبژاردنی ڕابردووی پەرلەمانی كوردستاندا دەنگەكانیان بەشێوەیەكی سەیر زیادی كرد, گۆڕان لەبری ئەم فاڵگرتنەوانە واباشترە لۆژیكیانە دۆخەكە بخوێنێتەوە, لەكوردستاندا ڕێژەیەكی بەرچاوی دەنگدەر هەیە بەتایبەتی لە نێوان قاعیدەی یەكێتی‌و گۆڕان, كە ژیرانە دۆخەكە‌و گووتارو جموجولی سیاسی لایەنەكان هەڵدەسەنگێنێت‌و لەسەر ئەو بنەمایەش دەنگ دەدەن, گۆڕان لەجیاتی ئەوەی ڕێز لەم دەنگدەرانە بگرێت, كەچی دەنگەكانیان بە ساختەكاری ناودەبات, گریمان یەكێتی لەسنوری زۆنی سەوزدا توانی  ساختەكاری بكات چونكە باڵادەستە تێدا, ئەی باشە لەهەولێرو بادینان‌و دیالەو موصل‌و بەغدا چی, تۆبڵێ‌ لەوێش ساختەكاری كردبێت؟!.