به‌ڕێوه‌به‌ری
ناحیه‌ی جه‌له‌ولا ڕایگه‌یاند له مانگی ئاب ی 2008ه‌وه هێزه
كوردیه‌كان له‌و ناحیه‌یه پاشه‌كشێیان كردووه‌و ئێستا به‌ده‌ستی
به‌عسیه‌كان‌و شۆڤێنیهكانو قاعیده‌و حزبی عهودهوه ده‌ناڵێنێت.
ئه‌نوه‌ر
حسێن به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی جه‌له‌ولای سه‌ر به قه‌زای خانه‌قین، به
ئاوێنه‌ی ڕاگه‌یاند: قه‌یرانی راسته‌قینه‌ی جه‌له‌ولا له ساڵًی 2008 وه
ده‌ستی پێكردوه، به‌تایبه‌ت له‌مانگی 8 دا پاش كشانه‌وه‌ی هێزه
ئه‌منیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم، به‌تایبه‌ت لیوای 34و لیوای باڵه‌كایه‌تی‌و
لیوای سۆران.
وتیشی،
ئه‌و هێزانه‌و ئاسایش‌و پۆلیسی هه‌رێم پاش رێكه‌وتنێكی له‌نێوان
حكومه‌تی ههرێمو حكومه‌تی عێراق كشانه‌وه، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری زۆر خراپی
به‌جێهێشت بۆ دانیشتوانی كوردی جه‌له‌ولا.
به‌ڕێوبه‌ری
ناحیه‌ی جه‌له‌ولا، وتی: جه‌له‌ولا له‌مێژوودا ناوی گوڵاڵه بووه‌و
گوڵاڵه‌ی پیرۆز ئێستا به‌ده‌ستی به‌عسیه‌كان‌و شۆڤێنیهكانو قاعیده‌و
عهودهوه ده‌ناڵێنێ، سه‌رانه له بازرگان‌و دوكانداره‌كان ده‌سێنن.
ڕوونیشی
كردوه: ناوچه‌ی كێشه له‌سه‌ر واتهناوچهیهك كه له‌نێوان دوو ووڵات
یان دووههرێم كێشه‌ی له‌سه‌ره، به‌ڵام كه لایه‌كیان چۆڵی ده‌كات واته
بۆلایه‌كی دیكه‌ی به‌جێی دێڵێتو به‌هی خۆی نازانێت بۆیه، مانگی 8ی 2008
ماده‌ی 140 بۆ به‌رژه‌وه‌ندی حكومه‌تی عێراق‌و عه‌ره‌ب له‌لایه‌ن كورده‌وه
جێ به‌جێكرا، له‌لایه‌ن كورده‌وه سه‌لمێنرا له‌پاش ئه‌و كاته‌وه كورد
وازی له‌و ناوچه‌یه هێنا.