ئاڵای كوردستان |
حەسەن كەونی شارەزای توركی لە بواری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكاندا جەختیكردەوە كە هاوپەیمانی باكوری ئەتڵەسی (ناتۆ) خوازیارە دەوڵەتێكی كوردی دابمەزرێت، بەمەرجێك لەسەر بنەمای ئیسلامی نەبێت و لە بەرنامەیدا بێت زیاتر گرنگی بە پاراستنی ئیسرائیل بدات نەك نەوت.
لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەی (ایدنلك) ی توركی، حەسەن كەونی ناتۆی تۆمەتباركرد بە سەپاندنی كۆنفیدڕاڵی لە توركیادا، ئاماژەی بەوەشدا كە ویلایەتە یەكگرتووەكانی هەوڵدەدات هاوبەشی زیاتری لە ئاسیا و چین هەبێت و پلان دادەنێت بۆ بەكارهێنانی توركیا لەو پەرەسەندنەدا، لەوپێناوەشدا واشنتۆن داوا لە توركیا دەكات و ناچاری دەكات پەیوەندی باشتر دروست بكات.
كەونی وتیشی: لەئێستادا گرنگیدانی واشنتۆن لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، لە وڵاتی میسردا چڕبۆتەوە نەك سوریا، ویلایەتە یەكگرتووەكان دەیەوێت بارودۆخی جیهان رێكبخاتەوە، لە هەمان كاتدا هەوڵدەدات كڵێشە و پەیكەرێك دروست بكات كە دژ بە بە بەرژەوەندییەكانی وڵاتەكەی و ئیسرائیل نەبێت لە ناوچەكەدا.