رۆژى 6/9 سه‌عات ( 4:30)ده‌قیقه له یاریگاى چیمه‌نى حه‌مه‌ى كه‌ریم به ئاماده‌بوونى هه‌ڤاڵ مه‌محود سه‌نگاوى ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى و لێپرسراوى مه‌ڵبه‌ندى گه‌رمیان و ژماره‌یه‌ك له كاندیده‌كانى لیستى ( 102 ) ى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان و مامۆستا سه‌لاح محمد كه‌ریم جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ى ئۆلۆمپى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رپه‌رشتیارى ئیداره‌ى گه‌رمیان و نوێنه‌رانى حكومى و حزبى و جه‌ماوه‌رێكى وه‌رزشى زۆر له وه‌رزشكاران یارى كۆتایى خولى تیپه پله یه‌كه‌كانى شارى كه‌لار له نێوان هه‌ردوو تیپى ( راپه‌ڕین و حه‌مه‌ى كه‌ریم )دا ئه‌نجامدرا یارییه‌كه ئاستێكى باشى هه‌بوو له كاتى یاسایدا هه‌ردوو تیپ (1 - 1)یه‌كسانبوون دواتر تیپى راپه‌ڕین به لێدانى په‌نالتى ( 4 - 3) یارییه‌كه‌ى برده‌وه‌و بۆ دووه‌م جار له سه‌ر یه‌ك نازناوى خولى تیپه پله یه‌كه‌كانى شارى كه‌لارى به ده‌ستهێنا . له كۆتایشدا سه‌ركه‌وتوان و محه‌مه‌د ئیبراهیم له تیپى راپه‌ڕین به تۆماركردنى ( 9) گۆڵ وه‌ك گۆڵكارى خوله‌كه و سواره حه‌سه‌ن له تیپى حه‌مه‌ى كه‌ریم وه‌ك باشترین یاریزانى خوله‌كه و تیپى ئاشتى وه‌ك تیپى نمونه‌یى خوله‌كه و كه‌ناڵه‌كانى راگه‌یاندن خه‌ڵاتكرتن .شایه‌نى باسه خوله‌كه‌ش له لایه‌ن لیژنه‌ى تیپه میللییه‌كانى شارى كه‌لار و به هاوكارى به‌رێوه‌به‌رێتى وه‌رزشى گه‌رمیان بۆ ( 20 ) تیپى پله یه‌كى شارى كه‌لار رێكخرابوو .
هادى ئه‌حمه‌د