ئه‌و هاوڵاتییه‌ی سه‌دام حسێنی له‌ناو چاڵێكدا شارده‌وه، ئێستا خاوه‌ن چێشتخانه‌یه‌و چه‌ند نهێنییه‌كی ئه‌و چاڵه‌ش ئاشكرا ده‌كات.
عه‌لا
نامیق كه‌هاوڵاتییه‌كی ته‌مه‌ن (41) ساڵ پێشتر له‌سه‌رده‌می به‌عسدا
له‌كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی شۆفێر بووه، دوای رووخانی رژێمی به‌عس
له‌ساڵی (2003) له‌ناو كێڵگه‌یه‌كی خۆیدا چاڵێكی گه‌وره‌ی بۆ سه‌دام
حسێن درووستكرد كه‌تا ئه‌و رۆژه‌ی ده‌ستگیركرا له‌و چاڵه‌دا مایه‌وه.
عه‌لا
ئاماژه به‌وه ده‌كات، پێش ئه‌وه‌ی چاڵه‌كه بۆ سه‌دام درووست بكه‌ن،
له‌چه‌ندین ناوچه‌دا هاوكاری هاتووچۆی سه‌دامیان كردووه‌و دواتر داوای
لێكردوون هاوكاری بكه‌ن‌و ئه‌وانیش داواكه‌یان قبوڵ كردووه‌و ئه‌و
چاڵه‌یان بۆ درووستكردووه‌و تارۆژی ده‌ستگیركردنیشی له‌وێ خۆی
حه‌شارداوه، كه‌رۆژانه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ته‌له‌فۆنی به‌كارنه‌هێناوه،
چونكه دڵنیابووه كه‌ئه‌مریكییه‌كان گوێ له‌په‌یوه‌ندییه
ته‌له‌فونییه‌كان ده‌گرن، به‌ڵام رۆژانه به‌زۆری شیعر‌و په‌خشانی
ده‌خوێنده‌وه.
عه‌لا
وتیشی: ته‌نها عوده‌ی‌و قوسه‌ی توانیویانه سه‌ردانی سه‌دام بكه‌ن‌و
ئه‌ركی ئه‌و هاتووچۆ‌و سه‌ردانه نهێنیانه‌ش له‌ئه‌ستۆی خۆی‌و برایه‌كی
بووه به‌ناوی (قه‌یس)، هاوكات سه‌دام به‌چه‌ندین شێوه وتاری زۆر
توندی له‌ناو چاڵكه‌دا بۆ لایه‌نگرانی تۆمار ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕ
له‌دژی ئه‌مریكا بكه‌ن، به‌ڵام هه‌ستی به‌وه كردبوو كه‌جارێكی تر
نابێته‌وه به‌سه‌رۆك كۆمار‌و رۆژێكیش دێت ده‌ستگیر ده‌كرێت‌و له‌سێداره‌ش
ده‌درێت.