ئه‌گه‌ر
تا ئێستا لانی که‌م له کوردستان ، باس له تیرۆر ده‌کرا وه‌کو
حه‌ره‌که‌تێکی توندڕه‌وی دینی و لاده‌ر ، هه‌روه‌ها میانڕه‌ویشیان وه‌کو
تیرۆرکردنی عه‌قڵ لێکده‌درایه‌وه و هه‌میشه ترسێک بون له‌سه‌ر دڵمان ،
ئه‌وا چیتر به‌راییه‌کانی ترسێک که ده‌یان جار بان ئه‌م ترسه ده‌که‌وێت ،
میل له ژیانی هه‌موومان ده‌هێنێته‌وه ، که ده‌کرێ به ( عه‌قڵ تیرۆر)
ناودێری که‌ین به مانای تیرۆرێکی به عه‌قڵ کراو یان ڕاستر بڵێین
تیرۆرێکی ڕوپۆشکراو به عه‌قڵ و به‌عه‌قڵ زاخاودراو ، به ده‌ربڕینێکی تر
ئه‌گه‌ر به‌ر له ئێستا (عه‌قڵ) تیرۆر ده‌کرا ئه‌وا ئێستا ( عه‌قڵ ) تیرۆر
ئه‌نجام ده‌دات .
( عه‌قڵ
تیرۆر) به‌رهه‌می سه‌رلێشێواوی بیری تاریک و هێزێک نییه که ده‌رفه‌تی
گوزارشتکردن له‌خۆی نه‌بێت و، ناچار به‌و ڕێگه ڕه‌شه، واته خوێنڕشتن و
مل په‌ڕاندن خۆی نومایش کات ، یا هه‌ر له‌خۆی دا جه‌وهه‌رێکی له‌م
چه‌شنه‌ی هه‌بێت .
(
عه‌قڵ تیرۆر) له‌م گوتاره‌دا مانا دیاریکراوه‌که‌ی هه‌ر ئه‌وه‌نیه ،
بیانوی هه‌ق بون یا به پاساوی لۆژیکمه‌ندانه خۆی ماکیاج بکات ، به‌ڵکو
لێره دا ( عه‌قڵ تیرۆر) له هاوکێشه‌یه‌ک دایه که تیایدا عه‌قڵ
یه‌کسانه به ده‌سه‌ڵات و ، ده‌سه‌ڵاتیش یه‌کسانه به‌ده‌وڵه‌ت ، که‌واته
لێره‌دا هه‌م ده‌وڵه‌ت و هه‌م عه‌قڵ مانایه‌کی هیگڵییان هه‌یه ، چونکه
ئه‌و پێی وابوو ، میژوو مێژووی بیر‌و عه‌قڵه ، واته عه‌قڵ بۆ ئه‌وه‌ی
خۆی ته‌واو کات و پێبگات خه‌ریکی وه‌رچه‌رخان و ئه‌زمونکردن و هه‌ڵشێلانی
ژیان و سروشته ، به جۆرێک له‌گه‌ڵ دروستکردنی ده‌وڵه‌ت دا عه‌قڵ
به‌خۆی ده‌گات و، خۆی کۆ ده‌کاته‌وه و پته‌و ده‌بێت، یانی عه‌قڵ له
ده‌وڵه‌ت دا ده‌گاته لوتکه به‌مه‌ش کۆتایی مێژوو و گه‌شتی پڕ گۆڵمه‌ز و
هه‌ورازو نشێوی عه‌قڵ دێت ، یانی ئیتر عه‌قڵ ژیانی هه‌موومان ڕێک ده‌خات و
ململانێکانمان به‌ڕێوه‌ده‌بات و ده‌بێته سه‌ردار ، که‌واته ده‌وڵه‌ت یانی
عه‌قڵ و عه‌قڵیش یانی ده‌سه‌ڵات ، ده‌سڵاتێک که به‌سه‌ر ژیان و چاره‌نوسی
هه‌مووماندا زاڵه .
لێره‌وه ده‌توانین به پێی ئه‌م هاوکێشه‌یه له‌باتی ( عه‌قڵ تیرۆر)
بنوسین یا بڵێین (تیرۆری ده‌وڵه‌ت) یا (تیرۆری ده‌سه‌ڵات )، تیرۆری
ده‌سه‌ڵاتیش یا ده‌وڵه‌ت تیرۆرێکه که ژیانی هه‌موومانی له‌به‌رده‌ستایه و
، به ئاسانیش ده‌توانێت خۆی له دا‌و و گرێکانی یاسا بپه‌ڕێنێته‌وه و
ته‌نانه‌ت به بیانوی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی خۆی پاساو
بدات ، بۆیه زۆرتر جێگه‌ی مه‌ترسی یه تا هێزێک که دژی عه‌قڵه و عه‌قڵ
تیرۆر ده‌کات . به‌ڵام بۆیه من (عه‌قڵ تیرۆر) م به‌لاوه ڕاستره له
تیرۆری ده‌وڵه‌ت یا تیرۆر ی ده‌سه‌ڵات ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تیرۆر له‌م
ڕه‌وشه‌ی دا هه‌م عه‌قڵ ده‌کاته پاسه‌وان و هه‌م که‌ره‌سته‌و بیانوی
جێبه‌جێکردن ، هه‌م یاسا‌و ڕێساکان له بن ده‌ستی خۆیه‌تی و، چۆنی بوێ
یاساکان و لێکۆڵینه‌وه‌کان به‌و باره‌دا ده‌چه‌مێنێت ، به‌م پێیه
ده‌سته‌ڵات سه‌رده‌کێشێت بۆ فاشیزم ، فاشیزمێک که به‌رهه‌می بڕوبیانوی
عه‌قڵ خۆیه‌تی و ڕه‌وایه‌تی له‌عه‌قڵه‌وه وه‌رده‌گرێت .
بۆیه
ده‌کرێت ئێمه له تیرۆرکردنی عه‌قڵ ئێجگار نه‌ترسین و که‌متر خه‌ممان بێت ،
چونکه عه‌قڵ خۆی له‌هه‌مووشوێنێک ڕوبه‌ڕی ده‌بێته‌وه و ، دواجار عه‌قڵ
ده‌توانێت کاری خۆی بکات و به‌سه‌ر بیری ڕه‌ش دا زاڵ بێت ، به‌ڵام له‌م
باره‌ی تریان دا عه‌قڵ خۆی ده‌سته‌مۆو دارده‌ستی ئه‌م کاره‌یه و
ئه‌نجامه‌که‌ش پێچه‌وانه‌یه .
مه‌ترسی(عه‌قڵ
تیرۆر) یا (تیرۆری ده‌وڵه‌ت) هه‌ر له‌وه‌دا نییه که گرێ و داوه
یاساییه‌کان به که‌یفی خۆی شل ده‌کاته‌وه لێیان تێده‌په‌ڕێت ، به‌ڵکو
مه‌ترسیه‌که له‌وێوه زیاتره که هه‌م ژیانی هه‌موومانی له‌به‌رده‌ستایه
و هه‌م ئاگایی ته‌واوی به‌سه‌ر ژیانی گشتماندا هه‌یه و یه‌ک به‌یه‌ک ڕۆح و
ژیانمان ده‌که‌وێته به‌ر ڕه‌حمه‌تی په‌له‌پیتکه‌ی قه‌ناسه‌کانی،
له‌هه‌موویشی ترسناکتر توانای پاساوهێنانه‌وه ی هه‌یه و بابه‌تگه‌لی
وه‌کو ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و ، هه‌روه‌ها توانای
داڕشتنی چیرۆکی سه‌یروسه‌مه‌ره‌یشی هه‌یه بۆ کاره‌کانی .
به‌ڵام
تیرۆری عه‌قڵ ، نه‌وه‌ک ده‌سه‌ڵات گرێ و گوڵ ڕووبه‌ری ژیانی هه‌موانی
له‌به‌رده‌ستایه و نه بیانوی وه‌ها به‌هێزی هه‌یه ، بێجگه له‌وه‌ی
هه‌میشه عه‌قڵ له‌مپه‌رێکه که بۆ ئه‌و قابیلی تێپه‌ڕاندن نییه .
ده‌بێت
ئه‌وه‌ش له بیرنه‌که‌ین له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات یا ده‌وڵه‌ت خاوه‌نی
هێزی ئابوری و سه‌روه‌ر ی و تۆڕێک له په‌یوه‌ندی یاسایی و ده‌ستورییه
له ڕوی بازرگانی و چالاکی سیاسی و دبلۆماسی ئابورییه‌وه ، ئه‌وا
هه‌میشه ده‌رفه‌تی ده‌ربازبونی له‌م کێشه‌و گرفتانه هه‌یه ، له‌به‌رده‌م
ڕای گشتی و نێوده‌وڵه‌تی دا .
له‌م
باره‌وه ، ده‌بێت بیرمان بێت ئێمه وه‌کو کورد تاڵاوی هه‌ر‌دوو جۆره
تیرۆره‌که‌مان چه‌شتووه ، ئێمه هه‌م له‌ڕۆژهه‌ڵات هه‌م له باکوری
کوردستان ، شاهیدی تیرۆری ده‌وڵه‌تییین ، که‌چی به‌ئاسانی و له‌به‌ر خاتری
به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌تییه‌کان کۆمه‌ڵگه‌ی نێو ده‌وڵه‌تیش هه‌میشه چاوی
لێ نوقاندووه و لێی بێده‌نگن .
به‌ڵام
هه‌رچی ئه‌زمونی ئێمه‌یه له‌گه‌ڵ به‌عس جیاواز‌و ترسناکتر بوو له‌م
باره‌وه ، به‌عس موماره‌سه‌ی تیرۆری له‌گه‌ڵ نه‌ده‌کردین به‌ڵکو ئه‌و به
ته‌واوی فاشیست بوو له‌مڕووه‌وه ، واته به‌عس بیانوی عه‌قڵی و قانونی
ڕێکخستبوو بۆ له‌ناو بردنمان و ، ئه‌وه‌شی ناو ده‌نا به‌رژه‌وه‌ندی
نیشتمانی و چالاکی و نه‌به‌ردی و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و هتد .. هه‌روه‌ها
تورکه که‌مالییه‌کانیش له باکور له‌مڕوه‌وه واته له موماره‌سه‌کردنی
فاشییه‌ت دا به‌رانبه‌ر ئێمه بیست ساڵ پێش نازییه‌کان ده‌که‌ون ،
به‌واتایه‌کی تر ئه‌وانیش ده‌یان یاسای بێسه‌ره‌وبه‌ره‌یان بۆ کوشتنمان
داده‌نا .
که‌واته
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی مه‌ترسی زیاتره ( عه‌قڵ تیرۆره ) یا تیرۆری ده‌وڵه‌تی و
ده‌سه‌لاته نه‌ک تیرۆری عه‌قڵ و حه‌ره‌که‌تی تیرۆرستی و لاده‌رو بێزراو .
له‌په‌یوه‌ندیدا
به‌م باسه‌وه ئه‌و ڕه‌شه‌کوژییه‌ی ئه‌مڕۆ له ده‌ڤه‌ری سه‌وزدا ڕووده‌دات
ئیجگار ترسناک و مه‌ترسیداره ، که ڕه‌نگه ببێته بنه‌مایه‌ک بۆ
سه‌ره‌تای ده‌سه‌ڵاتێکی فاشی له کوردستاندا ، ده‌سه‌ڵاتێک که پشت به
تۆقاندن و کوشتن ببه‌ستێت ، له کاتێکا کورد خۆی قوربانی ئه‌م جۆره ئایدیا
و بیر هزره ڕه‌ش و تاریکانه بووه . به‌بڕوای من مه‌ترسی ئه‌م کارانه
له‌سه‌ر یه‌کێتی نیشاتمانی کوردستان زیاتره تا هه‌ر لایه‌نێکی سیاسی تر‌و
به ده‌ره‌جه‌ی یه‌که‌م ئه‌مه له دژی یه‌کێتیش ده‌کرێت . چونکه ئه‌وه‌ی
یه‌کێتی پێ ده‌ناسراو ببووه شوناسی ئه‌م ناوچه‌یه فه‌زا ئازاده‌که‌ی بوو ،
به‌ڵام وادیاره ئه‌مڕۆ ده‌یانه‌وێت ئه‌و شوناس وناو بانگه‌ش هه‌م له‌م
ناوچه‌یه و هه‌م له‌یه‌کێتیش بسه‌ننه‌وه ، وه‌ک ده‌ڵێن بۆ ئه‌وه‌ی
یه‌کێتی بخه‌نه سه‌ر ساجی عه‌لی ، بۆیه یه‌کێتی ده‌بێت زۆر ئازایانه و
لێبڕاوانه ده‌ستی ئه‌م تاوانانه ئاشکرا بکات وئه‌وکه‌سانه بداته دادگا
، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌م کارانه‌ش له‌لایه‌ن که‌سانی یه‌کێتی و به‌رپرسی
خۆیه‌وه ئه‌نجام درابن ، چونکه ئاماجی یه‌که‌م له‌م ڕه‌شه‌کوژییه ته‌نها
تێکشکانی یه‌کێتییه و هیچی تر .
له
لایه‌کی تریشه‌وه ئه‌م ڕه‌وشه وه‌ک پێشتر ڕونمان کرده‌وه مه‌ترسی
دروستکردنی نه‌ریتێکی فاشی و ، جێکه‌وتنی ده‌سه‌ڵاتێکی مافیایی لێده‌کرێت
بۆیه ده‌توانم بڵێم : له تیرۆر کردنی عه‌قڵ مه‌ترسن ، له
به‌عه‌قڵکردنی تیرۆر بترسن . !