له ساڵی 2003 دا كاتێك جۆرج بۆش سه‌رۆكی ئه‌مریكا بوو بڕیاریدا ده‌سه‌ڵاتی سه‌دام حسێن و دار‌و ده‌سته‌كه‌ی كۆتایی پێبهێنت، پێش ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا جه‌نگ رابگه‌یه‌نێت مۆڵه‌تی دا به سه‌دام بۆ ئه‌وه‌ی له عیراق بچێته ده‌ره‌وه‌و كۆتایی به سته‌م و زۆردارییه‌كانی بهێنێت به‌ڵام سه‌دام به‌م داوایه‌ی ئه‌مریكا رازی نه‌بوو، له‌رۆژی 20-3-2003 یه‌كه‌م گورزی سه‌ربازیی ئه‌مریكا له عیراقی‌دا بۆ له‌ناوبردنی سه‌دام حسێن ماوه‌ی 21 رۆژ ئه‌و جه‌نگه به‌رده‌وامبوو سوپای ئه‌مریكا توانی كۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی سه‌دام حسێن و داروده‌سته‌كه‌ی بهێنی و دوای نزیكه‌ی سێ هه‌فته جه‌نگ و روبه‌ڕوبونه‌وه له‌چه‌ند قۆڵێكه‌وه، دواجار رۆژی (9)ی نیسانی ساڵی (2003) سه‌رباز و تانكی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان چونه ناو به‌غدای پایته‌ختی عێراق و په‌یكه‌ره برۆنزییه به‌ناوبانگه‌كه‌ی سه‌دام حسێنی سه‌رۆكی پێشوی عێراقیان له گۆڕه‌پانی فیرده‌وس له‌ناوه‌ڕاستی به‌غدا تێك‌شكاند. و عیراق ده‌ستی به سه‌رده‌مێكی نوێكردو له‌و رۆژه‌دا عیراقیه‌كان ئاهه‌نگیان گێرا.
![011 [800x600].jpg](https://pukmediaimages.blob.core.windows.net/root/KS/22479942017_011%20[800x600].jpg)
سه‌ددام له‌دوای گیركردنی چنگی له‌سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری عیراق له ساڵی 1979 و به‌رپابوونی شۆڕشی خه‌ڵك دژی كۆماری شاهه‌نشایی ئێرانی دراوسێ له هه‌مان ساڵدا كه شیعه مه‌زهه‌به توندڕه‌وه‌كان به‌رهه‌مه‌كه‌یان چنیه‌وه (هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ناونرا شۆڕشی ئیسلامیی و وڵاته‌كه‌ش كرابه كۆمارێكی ئیسلامیی)،له ترسی په‌ڕینه‌وه‌ی ئه‌و شۆڕشه بۆ عیراق وراپه‌ڕینی زۆرینه‌ی شیعه‌مه‌زهه‌بی هه‌واداری ئێرانه تازه‌كه،رێككه‌وتنی 1975ی نێوان هه‌ردوو وڵاتی وه‌لاناو له مانگی ئه‌یلولی ساڵی 1980 دا جه‌نگێكی ناڕه‌واو بێ پاساوی له‌دژی ئێران به‌رپاكرد كه‌هه‌شت دانه ساڵی ره‌به‌قی خایاند تا ئه‌و كاته‌ی له (8/8/1988) دا راگیرا.له‌و جه‌نگه‌دا سه‌دان هه‌زار سه‌رباز ومه‌ده‌نیی كوژران و قه‌رزێكی دارایی گه‌وره (75 ملیار دۆلاری ئه‌مریكیی) هاته سه‌ر وڵاته‌كه.به‌ڵام هێشتا سه‌ددام فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌چه‌كداره‌كانی عێراق،خاوه‌نی سوپایه‌كی پڕ چه‌ك و ئه‌زموون بوو كه خستیه‌گه‌ڕ بۆ سه‌پاندنی هه‌ژموونێكی ناوچه‌یی بۆنموونه گوشاری خسته سه‌ر كوه‌یت بۆ لێ‌خۆش بوون له بڕه به‌شی قه‌رزه‌كانی ئه‌و وڵاته بچوكه نه‌وتییه ده‌وڵه‌مه‌نده له‌سه‌ر عیراق، به‌ڵام بێ سوود بوو ئه‌وه‌بوو له‌به‌ره‌به‌یانی 2/8/1990 سه‌دام سوپاكه‌ی نارده سه‌ر كوه‌یتی بێ دیفاع و لكاندنی به پارێزگاكانی عێراقه‌وه به‌ناوی گه‌ڕانه‌وه‌ی لق بۆ سه‌ر بنه‌ڕه‌ت (عوده الفرع الی الاسل). له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و له‌شكركێشییه ده‌گمه‌نه‌ی وڵاتێكی عه‌ره‌بیی بۆسه‌ر دراوسێ عه‌ره‌به‌كه‌ی،جه‌یمس به‌یكه‌ر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وكاته‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌سایه‌ی ئیداره‌ی جۆرج ئێچ بوشی باوك (1988-1992)دا هه‌ڵمه‌تێكی دیپلۆماتیی گه‌وره وسه‌ركه‌وتووی جیهانیی ئه‌نجامدا بۆ پێكهێنانی هاوپه‌یمانییه‌كی سه‌ربازیی نێوده‌وڵه‌تیی به فه‌رمانده‌یی وڵاته‌كه‌ی ولێدانی عێراق له‌به‌ره‌به‌یانی 17/1/1991 له جه‌نگی دووه‌می كه‌نداودا (كه به گه‌رده‌لولی بیابان ناسرا) بۆ تێكشكاندن وناچاركردنی سوپاكه‌ی سه‌دام بۆ هه‌ڵهاتن و پاشه‌كشه له كوه‌یت له رۆژی 28ی شوباتی هه‌مان ساڵدا.ئه‌و جه‌نگه كه ته‌نیا زیاتر له‌یه‌ك مانگی خایاند (به‌راورد به‌هه‌شت ساڵ جه‌نگ له‌گه‌ڵ ئێران) كاولكارییه‌كی تر به‌ڵام بێ وێنه‌ی به‌سه‌ر عێراقدا هێنا كه‌زه‌ره‌رمه‌نده سه‌ره‌كییه‌كه‌ی خه‌ڵكی به‌ش مه‌ینه‌ت وچه‌وسێنراوی عێراق وكه‌مێك له‌بازنه‌ی فه‌رمانڕه‌وای رژێم بوون به‌هۆی درێژه‌كێشانی گه‌مارۆیه‌كی ئابووریی سه‌ختگیری نێوده‌وڵه‌تیی وگۆشه‌گیریی ودابڕانێكی توندی سیاسیی وڵاته‌كه له چوارده‌ور وجیهان.
![015 [800x600].jpg](https://pukmediaimages.blob.core.windows.net/root/KS/58479942017_015%20[800x600].jpg)
سه‌رباری ئه‌و دوو جه‌نگه ماڵوێرانكار و تێكشكێنه‌ره كه‌چی سه‌ددام به‌هۆی سووربوونی له‌سه‌ر مانه‌وه ورێگه‌نه‌دان به رووخاندنی رژێمه‌كه‌ی به‌هه‌ر هۆیه‌ك بێت،له سه‌روبه‌ندی به‌هاری ساڵی 1991 واته ته‌نها كه‌متر له‌مانگێك پاش كشانه‌وه‌ی له‌عێراق به توندترین شێوه به‌گژ راپه‌رینه مه‌زنه‌كه‌ی خه‌ڵكی كوردستان و حزب و هێزه شیعه مه‌زهه‌به‌كانی پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست وباشووری عێراقدا چووه‌وه وسوپاكه‌ی نارده سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ودانیشتوانی شار وشارۆچكه به‌شداربووه‌كانی راپه‌ڕین له‌كوردستان وخه‌ڵكی شاره شیعه‌مه‌زهه‌به‌كانی ناوه‌ڕاست وباشور بۆ سه‌ركوتكردنی ئه‌و راپه‌ڕینه‌ی كوردستان وبه‌شه عه‌ره‌بییه شیعه‌كه‌ی عێراق وله ئه‌نجامدا كۆڕه‌وێكی ملیۆنیی ومێژوویی خه‌ڵكی كوردستانی لێكه‌وته‌وه كه‌بووه هۆی ده‌رچوونی بڕیاری 688 ی ئه‌نجومه‌نی ئاساییشی نێوده‌وڵه‌تیی سه‌ر به‌نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان وسه‌پاندنی ناوچه‌ی دژه فڕین له رووبه‌رێكی فراوانی پارێزگانی باكور وباشوری عێراق.ئه‌وه‌بوو هێزه‌كانی رژێم بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م له كوردستاندا مانه‌وه تا ئه‌وكاته‌ی له‌راپه‌ڕینێكی تردا (18/ته‌مموز/1991)، پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان (به بێ كه‌ركوك) له هێزه‌كانی رژێمی عێراق چۆڵكران ورژێمیش بڕیاری كشاندنه‌وه‌ی ئیداره وسه‌پاندنی ئابڵۆقه‌یه‌كی ناڕه‌وای به‌سه‌ر گه‌لی كوردستاندا ده‌ركرد.به‌كاریگه‌ریی ئه‌و هه‌ل و مه‌رجه ناوخۆیی وده‌ره‌كییه‌ش حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دامه‌زرا.
![023 [800x600].jpg](https://pukmediaimages.blob.core.windows.net/root/KS/33489942017_023%20[800x600].jpg)
سه‌روه‌ر حه‌مه، مامۆستا له به‌شی زانسته سیاسییه‌كان/ زانكۆی سه‌لاحه‌ددین-هه‌ولێرله‌باتێكدا له‌ژێرناوی بیانووی زلهێزه‌كان له ناوچه‌كه: جه‌نگی سێیه‌می كه‌نداو به نموونه ده‌نوسێت:-
له دوای ڕاگه‌یاندنی جه‌نگی دژه‌تیرۆر، له لایه‌ن جۆرج بۆشی كوڕ، سه‌رۆكی پێشووتری ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، له 20ی سێپته‌مبه‌ری 2001دا، دوای لێدانی گورزی سه‌ربازی له ئه‌فغانستان له ئۆكتۆبه‌ری 2001، عێراق بووه دووه‌م وڵات كه گورزی سه‌ربازیی ئه‌مریكای به‌ر بكه‌وێت. له‌م وتاره‌دا، تیشك ده‌خه‌مه سه‌ر پوخته‌ی هۆكار و بیانووی وڵاتێكی زلهێزی وه‌ك ئه‌مریكا له ناوچه‌كه‌دا و بیانووه‌كانی ئه‌و وڵاته له پشت لێدانی گورزی سه‌ربازی له عێراق له ئازاری 2003، له چه‌ند خاڵێكدا.
له ئۆكتۆبه‌ری 2002دا، جۆرج بۆش رایگه‌یاند كه عیراق و رێكخراوی تیرۆرستیی قاعیده، دوژمنی سه‌ره‌كی و ڕاسته‌وخۆی ئه‌مریكان، له پلانگێڕان دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا به‌شدارن و، په‌یوه‌ندیی به‌هێزیان له‌گه‌ڵ یه‌كدی هه‌یه. به‌م جۆره، ده‌بینین كه ئیداره‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، له سه‌رده‌می كۆمارییه‌كان به سه‌رۆكایه‌تیی بۆش، یه‌كێك له‌و خاڵه ڕاگه‌یه‌نراو و ئاشكرایانه‌ی كه جه‌ختیان لێ ده‌كرده‌وه وه‌ك هۆكارێك بۆ لێدانی گورزی سه‌ربازی له عێراق، بریتی بوو له په‌یوه‌ندیی ڕژێمی پێشوو به ڕێكخراوی تیرۆریستیی قاعیده‌وه.
دووه‌م: ڕزگاركردنی عێراق له سیسته‌می دیكتاتۆری و بڵاوكردنه‌وه‌ی دیموكراسی تیایدا
یه‌كێكی تر له هۆكاره‌كانی پشت لێدانی گورزی سه‌ربازیی ئه‌مریكا له عێراق، خۆی له ڕووخاندنی ڕژێمی دیكتاتۆریی به‌عس و، به‌دیموكراتیزه‌كردنی دامه‌زراوه ده‌ستووری و یاسایییه‌كانی عێراق ده‌بینێته‌وه، تاكوو له‌م ڕێگه‌یه‌وه بتوانرێت كار له‌سه‌ر بنه‌مای بڵاوكردنه‌وه‌ی دیموكراسی له ته‌واوی وڵاتانی ناوچه‌كه‌دا بكرێت. بۆیه ده‌بینین تێڕوانین و بۆچوونی ئه‌مریكا هه‌ر له دوای كۆتاییهاتنی جه‌نگی سارد، ئه‌وه بوو كه به‌رپرسیارێتیی سه‌ده‌ی بیست و یه‌ك له‌سه‌ر شانی ئه‌وه، كه دیموكراسی بنیات بنێت و پشتیوانیی لێ بكات، تاكوو له‌م ڕێگه‌یه‌وه به ئاراسته‌ی ڕێكخستنی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای پره‌نسیپه‌كانی دیموكراسی، ڕێزگرتن له مافی مرۆڤ، به‌سه‌روه‌ریكردنی یاسا، به‌دامه‌زراوه‌ییكردنی كۆمه‌ڵگه، دژایه‌تیكردنی تیرۆر، ڕێگه‌گرتن له دروستكردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌كی كۆمه‌ڵكوژ و لادانی سیسته‌مه دیكتاتۆرییه‌كان، هه‌نگاو بنرێت.
به‌م شێوه‌یه، ده‌بینین ستراتیژییه‌تی ئه‌مریكا له دوای ڕووداوه‌كانی یازده‌ی سێپته‌مبه‌ر، جه‌ختكردنه‌وه بووه له دووباره گۆڕین و ڕێكخستنه‌وه‌ی ناوخۆی وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له‌سه‌ر بنه‌مای دیموكراسی و به‌دامه‌زراوه‌ییبوون. له‌م نێوه‌نده‌یشدا، هۆكاری ڕووخانی رژێمی پێشووی عێراق و، بڵاوكردنه‌وه‌ی دیموكراسی تیایدا، یه‌كێك بوو له هۆكاره‌كانی جه‌نگی سێیه‌می كه‌نداو.
سێیه‌م: داماڵین و پاككردنه‌وه‌ی عیراق له چه‌كی كۆمه‌ڵكوژ
بۆشی كوڕ، له كاتی پێشكه‌شكردنی وتارێكی له به‌رده‌م كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، له سێپته‌مبه‌ری 2002، داوای له جیهان و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كرد، كه هه‌ڵوێستی توند و یه‌كلاكه‌ره‌وه له به‌رامبه‌ر چه‌كی كۆمه‌ڵكوژی كیمیایی و بایۆلۆژیی عێراق وه‌ربگرن و، له هه‌مان ڕۆژدا كۆشكی سپی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه به ناونیشانی "ده ساڵ له فێڵ و به‌ره‌نگاربوونه‌وه"، كه تیایدا ئاماژه‌ی به پێشێلكارییه‌كانی سه‌ددام حوسێن به‌رامبه‌ر بڕیاره‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی كردبوو و، ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كردبوو كه ڕژێمی پێشوو خاوه‌نی به‌رنامه‌ی ناوه‌كییه بۆ به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی كۆمه‌ڵكوژ. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا له ڕێكه‌وتی 27 ئۆگه‌ستی 2002، دیك چینی، جێگری پێشووی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، له وتارێكدا له به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی جه‌نگاوه‌ره دێرینه‌كان جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، كه ڕژێمی پێشووی عێراق خاوه‌نی چه‌كی كۆمه‌ڵكوژه و، هه‌وڵی به‌كارهێنانی له دژی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان له ناوچه‌كه، ده‌دات. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بوونی چه‌كی كۆمه‌ڵكوژ له ده‌ست ڕژێمی دیكتاتۆری پێشوو، به گه‌وره‌ترین مه‌ترسی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و مرۆڤایه‌تی داده‌نرێت، بۆیه ده‌بێت چیتر ڕێگه به بوونی به‌رده‌وامی ڕژێمێكی دیكتاتۆری وه‌ك سه‌ددام حوسێن له ناوچه‌كه، نه‌درێت. به‌م شێوه‌یه، ده‌بینین دۆسیه‌ی بوونی چه‌كی كۆمه‌ڵكوژ له لایه‌ن ڕژێمی عێراقه‌وه، بووه یه‌كێك له‌و هۆكاره ئاشكرا و دیارانه‌ی لێدانی گورزی سه‌ربازی له عیراق، له ئازاری 2003.
چواره‌م: هۆكاره ئابوورییه‌كان
عیراق له ڕووی سامانی سروشتییه‌وه به وڵاتێكی ده‌وڵه‌مه‌ند داده‌نرێت، به‌تایبه‌ت له بواری نه‌وت و گاز و، خاوه‌نی یه‌ده‌گی خه‌مڵێنراوی باشه له‌م بواره‌دا. هه‌ر ئه‌مه‌یشه وای كردووه عێراق ببێته وڵاتێكی سه‌رنجڕاكێش بۆ وڵاته پیشه‌سازییه گه‌وره‌كان و، په‌لكێشكردنیان بۆی. له‌م ڕوانگه‌یه‌وه، ده‌كرێ بڵێین مه‌سه‌له‌ی نه‌وت پاڵنه‌ری سه‌ره‌كی بوو بۆ ئه‌مریكا بۆ لێدانی گورزی سه‌ربازی له عێراق. هه‌روه‌ك "لۆران لیندسای"، ڕاوێژكاری پێشووی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ كاروباری ئابووری ده‌ڵێت: "نه‌وت یه‌كێكه له ئامانجه سه‌ره‌كییه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بۆ هێرشكردنه‌سه‌ر عێراق." هه‌ر دوو لێكۆڵه‌ری ستراتیژیی ئه‌مریكا "دان مورجان" و "د‌یڤید ئۆتاوای" له بابه‌تێكیاندا كه له ڕۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست بڵاو كراوه‌ته‌وه، ئاماژه‌یان به‌وه داوه كه په‌ترۆڵ مه‌سه‌له‌ی سه‌ره‌كییه له جه‌نگی عێراقدا، چونكه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به یه‌كێك له وڵاته پیشه‌سازییه گه‌وره‌كان داده‌نرێت كه ڕێژه‌یه‌كی زۆری نه‌وتی جیهان له بواری پیشه‌سازی به‌كار ده‌هێنێت. بۆیه، یه‌كێك له ئامانجه‌كانی جه‌نگی ئه‌مریكا دژ به عێراق، ده‌ستگه‌یشتنی بووه به سه‌رچاوه‌ی نه‌وت و كۆنترۆڵكردنی، تاكوو پێداویستیه پیشه‌سازییه‌كانی خۆی پێ پڕ بكاته‌وه.
پێنجه‌م: هۆكاره ستراتیژییه‌كان
عێراق پێگه‌یه‌كی جیۆپۆلیتیكی گرنگی له ناوچه‌كه هه‌یه، به جۆرێك كه به‌شێكه له پردی په‌یوه‌ندیی نێوان كه‌نداوی عه‌ره‌بی و زه‌ریای هیندی له باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا و، له باكووری كیشوه‌ری ئه‌فریقایشه‌وه نزیكه، ئه‌مه سه‌رباری ئه‌وه‌ی به خاڵی بێكه‌وه‌به‌ستنی وڵاتانی عه‌ره‌بی و وڵاتانی تری خۆراوای ئاسیا داده‌نرێت.
ئاشكرایشه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، بوونێكی سیاسی و سه‌ربازیی به‌هێزی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا هه‌یه، چ له ڕێگه‌ی هێزی سه‌ربازیی ڕاسته‌وخۆی خۆی، چ له ڕێگه‌ی هێزی وڵاتانی هاوپه‌یمانی. به جۆرێك كه ده‌بینین له ڕێگه‌ی هاوپه‌یمانه‌كانی له ناتۆ، بوونێكی سه‌ربازیی له هه‌ر یه‌كه له توركیا و ئه‌فغانستان هه‌یه، هه‌روه‌ها به هۆی په‌یمانه دووقۆڵییه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی كه‌نداو، بوونێكی سه‌ربازیشی له كه‌نداوی عه‌ره‌بی هه‌یه. بۆیه به لای ئه‌مریكاوه، عێراق ئه‌و بۆشایییه ستراتیژییه گرنگه‌یه كه ڕێگر بووه له به‌یه‌كگه‌یشتنی بوونی سه‌ربازیی خۆی له باكوور (توركیا) و، بوونی سه‌ربازی له باشوور (كه‌نداو). كه‌واته هاتنی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بۆ عێراق، به مانای ته‌واوكردنی بوونی سه‌ربازیی خۆیه‌تی له باكوور و باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
بێ گومان هه‌ر جه‌نگێك له جیهاندا كه ڕوو ده‌دات، كۆمه‌ڵێك ده‌ره‌نجامی له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی، لێ ده‌كه‌وێته‌وه و، جه‌نگی سێیه‌می كه‌نداویش لێكه‌وته‌ی جیاواز و فره‌ڕه‌هه‌ندی له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی و هه‌رێمی و ناوچه‌یی به‌جێ هێشت، كه ده‌كرێت بۆ دوو لایه‌نی باش و خراپ پۆلێن بكرێت.
كاتێك باس له ده‌ره‌نجامه ئه‌رێنییه‌كانی جه‌نگی سێیه‌می كه‌نداو، له ئاستی ناوخۆی عێراق ده‌كه‌ین، ده‌بینین گۆڕانكاریی به‌رچاوی به‌سه‌ر كۆی سیسته‌می سیاسیی عێراقدا هێنا. هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی كه نه‌خشه و پلانی ئه‌مریكا بۆ پاش جه‌نگ، بریتی بوو له دامه‌زراندنی ئیداره‌یه‌كی مه‌ده‌نی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری عێراق له قۆناغی گواستنه‌وه و، یارمه‌تیدانی عێراقییه‌كان بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تێكی بنكه فراوان كه هه‌موو پێكهاته جیاوازه‌كان له‌خۆ بگرێت، له‌گه‌ڵ چه‌سپاندنی بنه‌ماكانی دیموكراسی و ئازادی له ڕێگه‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی گشتی و دامه‌زراندنی په‌رله‌مانی عێراق. به‌ڵام هه‌موو ئه‌م گۆڕانكارییه باشانه، ئه‌و ده‌ره‌نجامه خراپ و نه‌رێنییانه ناسڕێته‌وه كه به هۆی ئه‌م جه‌نگه‌وه به‌سه‌ر عێراقدا هات، كه له دیارترینیان بریتییه له نه‌بوونی ئارامی و سه‌قامگیری، جه‌نگی مه‌زهه‌بی و تائیفی، سه‌رهه‌ڵدانی گرووپه تیرۆریستییه‌كان، بوونی ته‌قینه‌وه‌ی به‌رده‌وام، دابه‌زینی ئاستی خزمه‌تگوزاری و به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی بێكاری.
جه‌نگی سێیه‌می كه‌نداو كۆمه‌ڵێك ده‌ره‌نجامی له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی بۆ عێراق لێ كه‌وته‌وه، كه دیارترینیان ده‌كرێت خۆی له پاشه‌كشه‌كردنی سه‌نگ و پێگه و قورساییی عێراق له‌سه‌ر شانۆی سیاسیی وڵاتانی ناوچه‌كه ببێنێته‌وه. چونكه به هاتنه‌ناوه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا، عێراق سه‌روه‌ریی خۆی له‌ده‌ست دا، به جۆرێك كه له ده‌وڵه‌تێكی خاوه‌ن سه‌ربه‌خۆییی خۆیه‌وه، بوو به خاوه‌ن سه‌روه‌رییه‌كی تێكشكێندراو. ئه‌مه، سه‌رباری ئه‌وه‌ی، بوو به گۆره‌پانی ململانێی هێزه ناوچه‌یییه‌كانی وه‌ك ئێران و توركیا و وڵاتانی كه‌نداو له لایه‌ك و، وڵاتانی زلهێزی جیهان وه‌ك ئه‌مریكا و ڕووسیا له لایه‌كی تره‌وه.
به‌كورتی، جێگه‌ی ئاماژه‌پێدانه كه وڵاتانی زلهێزی جیهان، په‌یڕه‌وی له چه‌ندین هۆكار و بیانووی ئاشكرا و ڕاگه‌ینراو، نائاشكرا و ڕانه‌گه‌ینراو و ڕه‌واو ناڕه‌وا ده‌كه‌ن بۆ گه‌یشتنیان به وڵاتانی ناوچه‌كه و مانه‌وه تیایدا.
![024 [800x600].jpg](https://pukmediaimages.blob.core.windows.net/root/KS/22499942017_024%20[800x600].jpg)
چه‌ند مانگی سه‌ره‌تای كه‌وتنی به‌غدا زۆر قورس‌و ترسناك بو. چه‌ندین پڕوپاگه‌نده له‌و كاته‌دا بڵاوبونه‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی سه‌دام به‌رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ بۆشدا به‌غدای ته‌سلیم كردوه، یاخود ئه‌وه‌ی سه‌دام به‌نیازه به‌موشه‌كی ئه‌تۆمی هێڕشبكاته سه‌ر به‌غدا‌و ئه‌مه‌ریكیه‌كان له‌ناوببات. هه‌ندێ له‌و پڕوپاگه‌ندانه زیاتر له‌چیرۆكی ئه‌فسانه‌یی ده‌چون، به‌ڵام له‌و سه‌رده‌مه‌دا هه‌موو شتێك قابیلی باوه‌ڕپێهێنان بوو.
هه‌ر له‌و كاته‌دا بو، ئه‌نجومه‌نی حوكم به‌پێكهاته‌یه‌كی نامۆ‌و به‌ئه‌ندازیاریی‌و سه‌رپه‌رشتی حاكمی مه‌ده‌نی عێراق پۆل برێمه‌ر هاته ئاراوه كه تێیدا جۆرێك له‌موحاسه‌سه‌ی تایفه‌گه‌ری له‌عێراقی دیموكراتیی نوێ‌دا به‌ده‌ركه‌وت به‌و پییه‌ی نوێنه‌ری سونه‌و شیعه‌و كوردی له‌خۆگرتبو.
ئه‌و ئه‌نجومه‌نه ئیمزای له‌سه‌ر ده‌ستوری كاتی وڵات كرد كه له‌زمانی ئینگلیزییه‌وه وه‌رگێڕدرابوه سه‌ر عه‌ره‌بی‌و دواتر له‌ڕێی ریفراندۆمی گشتیه‌وه په‌سه‌ند كرا.
دوابه‌دوای ئه‌مه‌ش دیارده‌ی پڕۆسه سه‌ربازیه‌كان‌و بۆمبی چێندراوه هاته ئاراوه كه ئامانجیان ئه‌مه‌ریكیه‌كان بو، به‌ڵام له‌راستیدا زیاتر هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی ده‌بونه قوربانیی.
لێره به‌دواوه هاوكێشه‌كان له‌به‌غدای پایته‌خت‌و شاره‌كانی تری عێراق ته‌واو گۆڕان، له‌كاتێكدا ئۆتۆمبیله ئه‌مه‌ریكیه‌كان شانبه‌شانی ئۆتۆمبیلی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی هاتوچۆیان ده‌كرد‌و سڵاویان له‌یه‌ك ده‌كرد، له‌پاش سه‌رهه‌ڵدانی بۆمبه چێندراوه‌كان‌و هێڕشكردنه سه‌ر ئه‌مه‌ریكیه‌كان، كه‌س نه‌یده‌وێرا لێیان نزیكببێته‌وه، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه روبه‌روی كوشتن ده‌بویته‌وه.
دوای كه‌متر له‌ساڵێك له‌پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نی حوكم، حكومه‌تی كاتیی عێراق، له‌ڕێی گفتوگۆی نێوان ئه‌مه‌ریكیه‌كان‌و نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان هاته ئاراوه‌و ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆكی بزوتنه‌وه‌ی ویفاقی نیشتمانی‌و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی حوكم، وه‌ك سه‌رۆكی حكومه‌ته‌كه هه‌ڵبژێردرا.
پێكهێنانی حكومه‌ت نه‌یتوانی توندوتیژی كه‌مبكاته‌وه، به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه رێكخراوی قاعیده ده‌ستی به‌سه‌ر زۆربه‌ی ناوچه سوننه نشینه‌كاندا گرت كاتێك له‌فه‌لوجه‌دا بنكه‌یه‌كی فرانی بۆ خۆی دامه‌زراند‌و دواتر چه‌ندین گروپی توندڕه‌وی تریش بونه یارمه‌تیده‌ری وه‌ك سوپای محه‌ممه‌د‌و سوپای ئیسلامی‌و سوپا موجاهدین‌و چه‌ندینی تر. له‌باشور‌و ناوچه شیعه‌نشینه‌كانیشدا گروپی هاوشێوه هاتنه ئاراوه كاتێك موقته‌دا سه‌در له‌ئه‌یلولی 2003دا سوپای مه‌هدی راگه‌یاند.
له‌و سه‌رده‌مه‌دا عه‌لاوی وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كی سه‌ربازی توندی بۆ ئه‌و گروپانه هه‌بو. شه‌ڕێكی خوێناوی له‌فه‌لوجه‌دا به‌رپاكرد‌و چوه نه‌جه‌ف بۆ لێدانی میلیشیاكان. ئه‌و شه‌ڕانه له‌ڕاستیدا له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكیه‌كانه‌وه، به‌پاڵشتیه‌كی سنورداری هێزه عێراقیه‌كان، ئه‌نجامدران.
پاش ته‌نها شه‌ش مانگ، هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیه‌كه‌ی ئه‌وكاتی عێراق، حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌یاد عه‌لاوی روخاند‌و شیعه توانیان بێنه سه‌ر حوكم.
له‌وكاته‌دا حكومه‌ته‌كه‌ی ئیبراهیم جه‌عفه‌ری هاته ئاراوه‌و له‌گه‌ڵ خۆیدا كێشه‌و ململانێ تایفییه‌كانی هێنا‌و ورده ورده به‌ره‌و فراوانبون ده‌چون، به‌تایبه‌ت كه مه‌زارگه‌ی هه‌ردوو ئیمام حه‌سه‌ن عه‌سكه‌ری‌و عه‌لی هادی، له22ی شوباتی 2006دا له‌سامه‌را، ته‌قێندرانه‌وه.
له‌كۆتایی ساڵی 2005یشدا، نوری مالكی له‌پاش هه‌ڵبژاردن، حكومه‌تی نوێی عێراقی پێكهێنا‌و سونه‌ش به‌قورساییه‌كی به‌رچاوه‌وه به‌شداری حكومه‌تیان كرد، پاش ئه‌وه‌ی پێشتر بایكۆتیان كردبو. له‌و سه‌رده‌مه‌دا به‌غدا بوه پارچه‌یه‌ك ئاگر‌و نیوه‌ی گه‌ڕه‌كه‌كانی كه‌وتنه ده‌ستی قاعیده‌وه‌و نیوه‌كه‌ی تریشی به‌ده‌ست میلیشیاكانه‌وه بون. شاروشارۆچكه‌كانی عێراق به‌پێی ناسنامه‌ی تایفی جیاكرانه‌وه‌و تاڕاده‌یه‌كی به‌رچاو شه‌ڕی ناوخۆ له‌نێوان سوننه‌و شیعه‌دا هه‌ڵگیرسا.
له‌حوزه‌یرانی 2006دا بو كاتێك مالكی له‌ڕێی پڕۆژه‌ی شاتبونه‌وه‌ی نیشتمانی، هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و بارودۆخه‌ی دا كه خه‌ریك بو حكومه‌ته‌كه‌ی ده‌ڕوخاند.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، ناوبرا‌و ده‌سته‌یه‌كی باڵای ئاشتبونه‌وه‌ی دامه‌زراند كه چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌كی شیعه‌و سونه‌ی میانڕه‌وی له‌خۆگرتبو و له‌لایه‌ن وه‌زیری گفتوگۆی نیشتمانی ئه‌كره‌م حه‌كیمه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرا. ئه‌و ده‌سته‌یه سه‌ره‌ڕای گرێدانی پێنج كۆنگره‌ی به‌دوای یه‌ك، به‌ڵام تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی خرایه سه‌ر كه توانای هێنانه ئارای ئاشته‌وایی نیشتمانی نییه، بۆیه مالكی په‌نای برده به‌ر هه‌نگاوێكی تر كه له‌سێداره‌دانی سه‌دام حسێن بو له‌كۆتایی هه‌مان ساڵ (له‌یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربان)، به‌ڵام ئه‌مه‌شیان بوه مایه‌ی توڕه‌بونی زیاتر عه‌ره‌بی سوننه.
هه‌رچی ئه‌مه‌ریكیه‌كانیش بو كه تۆمه‌تباركران به‌شكستهێنان له‌عێراق‌و هه‌ندێ له‌سه‌ركرده‌كانیان به‌فه‌رمی دانیان به‌و شكستهێنانه نا، بڕیاری گۆڕینی پلانه‌كانیان دا له‌عێراقدا.
له‌و روه‌وه، له‌ته‌موزی 2007دا، هه‌ستان به‌پڕچه‌ك كردنی عه‌شایه‌ره سونه‌كانی عێراق‌و ئه‌نجومه‌نی ئینقازی ئه‌نباریان هێنایه ئاراوه به‌مه‌به‌ستی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌و ده‌ركردنی قاعیده له‌و پارێزگایه‌دا.
به‌هه‌مان شێوه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئینقاز، ئه‌مه‌ریكیه‌كان سودیان له‌كێشه‌كانی ناوخۆی قاعیده بینی‌و له‌هه‌ندێ ناوچه‌ی عێراقدا ئه‌نجومه‌نه‌كانی سه‌حوه (رابون)یان بۆ عه‌شایه‌ره سونه‌كان پێكهێنا‌و پڕچه‌كیان كردن. دوابه‌دوای ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ئه‌مه‌ریكا، هاوكێشه‌كان ته‌واو گۆڕان، له‌كاتێكدا ئه‌و خه‌ڵكه عه‌شایه‌رانه له‌پاڵ قاعیده‌دا بون، ده‌ستیان كرد به‌به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی قاعیده‌و ده‌ركردنیان له‌ناوچه‌كانیان.
هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌م گۆڕانكاریه ئیجابیه‌ی به‌غدای پایته‌خت‌و چه‌ندین ناوچه‌ی تری سوننه‌نشین، مالكی له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2008دا ده‌ستی كرد به‌لێدانی میلیشیا شیعه‌كان كه ده‌ستیان به‌سه‌ر باشوری وڵات گرتبو و كۆنترۆڵی به‌قاچاخناردنه ده‌ره‌وه‌ی نه‌وتیان كردبو، بۆ ئه‌م كاره‌ش به‌رگی ئاینییان پۆشیبو.
2008 به‌ساڵی سه‌پاندنی یاسا‌و له‌ناوبردنی گروپه میلیشیاكان ناوبرا‌و چه‌ندین پڕۆسه‌ی سه‌ربازی له‌به‌سره‌و عه‌ماره‌و موسڵ‌و دیاله‌و چه‌ند شارێكی تر به‌خۆوه بینی. له‌كۆتایی هه‌مان ساڵیش‌دا، عێراق‌و ئه‌مریكا رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌منیان ئیمزا كرد كه تێیدا واده‌یه‌كی دیاریكراو بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ستنیشانكرا، ئه‌و رێككه‌وتنه چه‌ندین به‌ندی له‌خۆ گرتبو كه ماوه‌ی چه‌ند مانگێك له‌لایه‌ن حكومه‌ت‌و په‌رله‌مانه‌وه گفتوگۆی له‌سه‌ر كرا، ئه‌وجا ئیقرار كرا.
له‌كاتێكدا ساڵی 2008 به‌ساڵی سه‌پاندنی یاسا ناوبرا، ساڵی 2009 ساڵی گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌روه‌ری بو. له‌یه‌كه‌م رۆژی ئه‌و ساڵه‌وه، عێراق ناوچه‌ی سه‌وزی ناوه‌ڕاستی به‌غدا پایته‌ختی له‌هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا وه‌رگرته‌وه كه ماوه‌ی شه‌ش ساڵ بو له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برا‌و سه‌رجه‌م باره‌گا گرنگه‌كانیان، به‌باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكاشه‌وه، له‌و ناوچه‌یه‌دا بو. هه‌ر له‌و مانگه‌شدا، هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ئه‌نجامدرا‌و تێیدا مالكی بردنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی تۆماركرد.
له‌و كاته‌وه نه‌خشه‌ی سیاسی عیراق گۆڕانكاری گه‌وره‌ی به‌خۆوه بینی، به‌تایبه‌ت كه هێزه‌كانی سه‌حوه له‌ڕۆڵی ئه‌منییه‌وه هاتنه ناو گه‌مه‌ی سیاسی‌و به‌شداریان له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا كرد.
له‌ناوه‌ڕاستی ساڵی 2009شدا هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، به‌پێ رێككه‌وتننامه ئه‌منیه‌كه، شاره‌كانی عیراقیان چۆڵكرد‌و كشانه‌وه نێو باره‌گاكانیان له‌ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كان. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی به‌ندیخانه‌ی (بوكا)یان له‌به‌سره داخست كه به "گوانتانامۆی عێراق" ناوده‌برا.
له19ی ئابی هه‌مان ساڵیش‌دا، زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه‌ی گه‌وره چه‌ند باڵه‌خانه‌یه‌كی حكومی له‌به‌غدای پایته‌خت هه‌ژاند‌و له‌ئه‌نجامدا زیاتر له 100 كه‌س كوژران‌و ئه‌و رۆژه به‌ڕۆژی "یه‌كشه‌ممه‌ی خوێناو" ناوبرا.
دوابه‌دوای یه‌كشه‌ممه‌ی خوێناوی، په‌رله‌مانی عێراق لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ چه‌ند وه‌زیرێكی حكومه‌ته‌كه‌ی مالكی كرد، به‌ڵام به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ ئه‌نجامێكی ئه‌وتۆی به‌دواوه بێت. له‌كۆتایی ئه‌و ساڵه‌شدا ، له‌پاش مشتومڕێكی زۆر‌و فیتۆ كردنی یاساكه له‌لایه‌ن تاریق هاشمی جێگری سه‌رۆك كۆمار، یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان ئیقرار كرا، به‌ڵام هه‌ڵبژاردنه‌كه له‌مانگی كانونی دوه‌مه‌وه بۆ مانگی ئازار دواخرا.
له7ی ئازاری 2010دوا هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به‌پێی سیسته‌می لیستی كراوه، به‌ڕێوه‌چو كه به‌و هۆیه‌وه چه‌ندین سه‌ركردایه‌تی دیاری نێو حزبه جۆراوجۆره‌كان دۆڕان‌و شكستیان هێنها.
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه سه‌رله‌نوێ ئه‌یاد عه‌لاوی هێنایه‌وه پێشه‌وه، پاش ئه‌وه‌ی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئاشكرایكرد كه به‌كۆكردنه‌وه‌ی 91 كورسی له‌پله‌ی یه‌كه‌مدا هات‌و به‌سه‌ر كێبڕكێكه‌ره‌كه‌ی (مالكی) به‌جیاوازی دوو كورسی سه‌ركه‌وت.
ئێستاش له‌پاش تێپه‌ڕبونی 14ساڵ به‌سه‌ر رۆژی داگیركردنی عێراق‌ودوساڵ به‌سه‌ر دواین هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیه‌كه، عێراقیه‌كان له‌چاوه‌ڕوانی ئاینده‌یه‌كی زۆرباش ده‌كه‌ن له‌سه‌رده‌ستی عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیر به‌لام ئه‌ویش تائێستا نه‌یتوانیوه ئه‌وه‌بكات و پێش ناچێت بۆكۆتاییه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی ئاسان بێت چونكه له‌ساڵی 2014 وه عێراق تیوه‌گلاوه له‌شه‌رێكی زۆر خوێناوی له گه‌ڵ گروپی تیرۆرستی داعش كه هه‌روا به‌ئاسانی ناتوانێت لێی ده‌ربچێت چونكه هه‌تا ئێستا موێڵ به‌ته‌واوی كۆنتڕۆڵ نه‌كراوه‌ته‌وه‌و داعش هێشتا بوونیان هه‌یه

وه‌زاره‌تی پلاندانانی عیراق پێشبینی ده‌كات كه ژماره‌ی دانیشتوانی عیراق له 2017 بگاته 38 ملیۆن كه‌س و ئاماژه‌ش ده‌كات كه ئه‌وان هه‌وڵی گه‌یشتن به هاوسه‌نگی له نێوان گه‌شه‌ی دانیشتوان و داهاتی وڵات ده‌كه‌ن، هاوكات ئه‌نجامدانی ئاماری گشتی دانیشتوان پێوه‌سته به دۆخی ئه‌منی عێراق.
عه‌بدوزه‌هره هینداوی گوته‌بێژ به‌ناوی وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق له‌و باره‌وه رای گه‌یاند كه ئه‌گه‌رچی تێكڕای گه‌شه‌كردنی دانیشتوان به‌م دواییه له عێراق بۆ 2.5% دابه‌زیووه، به‌ڵام به به‌راورد به ناوچه‌كه هێشتا به‌رزه، له‌و كاته‌ی رێژه‌ی دانیشتوانی شاره‌كان 70%یه و هی گونده‌كانیش 30%یه.
ئه‌و پێشبینی كرد كه ژماره‌ی دانیشتوانی عێراق كه له ساڵی 2016 نزیكه‌ی 36.8 ملیۆن كه‌س بووه، بۆ 38 ملیۆن كه‌س له 2017 به‌رز ببێته‌وه، راشی گه‌یاند كه كۆمه‌ڵگه‌ی عێراق له كۆمه‌ڵگه گه‌شه‌كردووه‌كانه له رووی ژماره‌ی دانیشتووانه‌وه كه تێكڕاكه به دوو منداڵ بۆ هه‌ر ئافره‌تێك له ته‌مه‌نی 15-49 ساڵ و چوار منداڵ بۆ هه‌ر ئافره‌تێك به‌درێژایی ته‌مه‌نی دانراوه.
له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی پڕۆسه‌ی سه‌رژمێری گشتی دانیشتوانه‌وه، هینداوی دووپاتی كرده‌وه كه به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و پڕۆسه پێویستی به دۆخێكی ئاسایش و سه‌قامگیر و سیاسی هه‌یه، ئه‌وه‌ش ره‌نگه له قۆناغی دوای نه‌مانی داعش له عێراق فه‌راهه‌م ببێت.
بڕیاربوو له 2007 سه‌رژمێری گشتی دانیشتوان له عێراق ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام به‌هۆی دۆخه ناهه‌موواره‌كه‌ی عێراق پێیدا تێپه‌ڕ ده‌بێت چه‌ند جارێك دواخرا، له‌و كاته‌ی دوا سه‌رژمێری دانیشتوان له عێراق له 1997 به‌ڕێوه چوو كه ئه‌و كات ژماره‌ی دانیشتوانی عێراق به 19 ملیۆن كه‌س دانرا به‌بێ پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان كه ژماره‌یان به سێ ملیۆن كه‌س مه‌زنده كرا.

دۆخی ئه‌منیی عێراق ڕۆژ به‌ڕۆژ روو له ئاڵۆزبوونی زیاتر ده‌كات, به‌پێی ئاماره‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كانیش, له‌ماوه‌ی 14 ساڵی ڕابردوودا، زیاتر له 180 هه‌زار هاوڵاتی كوژراون و به سه‌دان هه‌زار كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. ڕاوێژكاری پێشووی ئاسایشی نیشتمانیی عێراقیش پێیوایه: نه‌بوونی لێپرسینه‌وه له به‌رپرسانی ئه‌منی له ئاست ڕوداوو و كه‌مته‌رخه‌مییه‌كان, وای كردوه ژماره‌ی كرده‌وه توندوتیژییه‌كان زیادبكات.
له دوای پڕۆسه‌ی ئازادیی عێراقه‌وه، دۆخی ئه‌منی و سیاسی به‌رده‌وام رووی له ئاڵۆزیی زیاتركردووه، به جۆرێك له‌ماوه‌ی 14 ساڵی رابردودا به‌هۆی كرده‌وه توندوتیژییه‌كانه‌وه، ده‌تواندرێت عێراق بخرێته نێو فه‌رهه‌نگی گینس بۆ تۆماری ژماره پێوانه‌ییه‌كان.. هه‌رچه‌نده ئامارێكی ورد له ئارادا نییه له‌باره‌ی ژماره‌ی قوربانییان كردوه توندوتیژییه‌كان له عێراق، به‌ڵام به‌پێی ئه‌و راپۆرتانه‌ی كه تیمی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له عێراق ناسراو به یونامی بڵاو كردونه‌ته‌وه، له14 ساڵی رابردوودا، زیاتر له 180 هه‌زار هاوڵات كوژراون و به سه‌دان هه‌زار كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. به‌پێی ئاماره‌كانی ڕێكخراوی یونامی ژماره‌ی كوژراوانی عیراق له‌ماوه‌ی 13 ساڵی رابردودا به‌مشێوه‌یه بووه‌ئاماری كوژراوانی عیراق له ماوه‌ی 13 ساڵی ڕابردوودا .
ساڵی 2003, 12 هه‌زارو 133 كوژراو
ساڵی 2004, 11 هه‌زارو 736 كوژراو
ساڵی 2005, 16 هه‌زارو 583 كوژراو
ساڵی 2006, 29 هه‌زارو 451 كوژراو
ساڵی 2007, 26 هه‌زارو 36 كوژراو
ساڵی 2008, 10 هه‌زارو 271 كوژراو
ساڵی 2009, 5 هه‌زارو 373 كوژراو
ساڵی 2010, 4 هه‌زارو 167 كوژراو
ساڵی 2011, 4 هه‌زارو 153 كوژراو
ساڵی 2012، 4 هه‌زارو 622 كوژراو
ساڵی 2013, 9 هه‌زارو 851 كوژراو
ساڵی 2014, 20 هه‌زارو 169 كوژراو
ساڵی 2015, 17 هه‌زارو 502 كوژراو
به گوێره‌ی ئاماری نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ ھاوكاریكردنی عیراق (یونامی) له ساڵی 2016، زیاتر له 19 ھه‌زار ھاووڵاتی سڤیل، به‌ھۆی كرده‌وه تیرۆری و توندوتیژی و شه‌ڕه‌وه بوونه‌ته قوربانی.

سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی عیراق، له راپۆرتێكدا ئاماری كوژراونی رۆژنامه‌نووسانی له ماوه‌ی 13 ساڵی رابردوو بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند: له‌وه‌ته‌ی هاتنی هێزه‌كانی ئه‌مریكا بۆ عێراق له ساڵی 2003 تا ئه‌مساڵ 455 رۆژنامه‌نووسی عیراق كوژراون.
به‌پێی راپۆرته‌كه، 20 رۆژنامه‌نووس له‌ساڵی 2016دا كوژراون، كه زۆربه‌یان له‌سه‌ر ده‌ستی داعش بووه و به‌مه‌ش ژماره‌ی ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه كه‌له ساڵی 2003وه تا ئه‌مساڵ له عیراق كوژراون، بۆ 455 رۆژنامه‌نووس به‌رزبووه‌ته‌وه.
سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی عیراق ئاماژه‌ی به‌و مه‌ترسییه گه‌ورانه داوه كه رووبه‌ڕووی رۆژنامه‌نووسان ده‌بنه‌وه له عێراق و روونیكردووه‌ته‌وه كه:" كاری رۆژنامه‌وانی له عێراق له ساڵی 2016دا، زۆرێك له كاره‌سات و ده‌رده‌سه‌ری به‌خۆوه بینی و هه‌روه‌ها رۆژنامه‌نووسان رووبه‌ڕووی ھه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن و تۆقاندن بوونه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش وه‌ك هه‌وڵێك بۆ ئه‌وه‌ی رێگه به ده‌سه‌ڵاتی چواره‌م نه‌درێت تا رۆڵی پیشه‌یی و چاودێری خۆی ببینێت". هه‌ر به‌پێی راپۆرته‌كه‌ی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی عێراق، "هێشتا كاری رۆژنامه‌نووسی له عێراق مه‌ترسیداره" و ته‌نانه‌ت یاسایه‌ك نییه تا گیانی رۆژنامه‌نووسان له هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كان بپارێزێت، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌ندێك له سێكته‌ره‌كانی ده‌وڵه‌ت، رۆڵی ئه‌رێنی خۆیان به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌نووسان پشتگوێ خستوون "له پێناو ئه‌وه‌ی كاره هه‌ڵه‌كانیان ئاشكرا نه‌بێت"، وه‌كو له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی عێراقدا هاتووه.
راپۆرتی لێكۆڵینه‌وه له‌جه‌نگی عیراق
دوای داوای لێبوردنی تۆنی بلێر سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی به‌ریتانیا له‌باره‌ی به‌شداری وڵاته‌كه‌ی له جه‌نگی رووخاندنی رژێمی سه‌دام حوسێن، به‌رده‌وام ناوی راپۆرتی چیلكۆت كه له بنه‌ڕه‌تدا ناوی راپۆرتی "The Iraq Inquiry" واته راپۆرتی لێكۆڵینه‌وه له جه‌نگی عیراق، له میدیاكان ده‌برێت و بلێریش ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه هه‌واڵگری هه‌ڵه‌یان كرد و دوای رووخاندنی سه‌دام ده‌ركه‌وت ئه‌وه‌ی هه‌واڵگری ئه‌مریكا و به‌ریتانیا باسیان لێوه ده‌كرد له‌باره‌ی بوونی چه‌كی كیمیایی له‌لایه‌ن سه‌دامه‌وه راست ده‌رنه‌چوو.
دوای تێوه‌گلانی هێزه‌كانی به‌ریتانیا له كوشتوبڕی هاووڵاتیانی عیراق و به‌رزبوونه‌وه‌ی ده‌نگی ناڕه‌زایی له‌به‌رانبه‌ر به‌شداری به‌ریتانیا له جه‌نگی رووخاندنی رژێمی سه‌دام، په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته و له‌سه‌ر داوای گۆردن بڕاون سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا كه دوای تۆنی بلێر له ساڵی 2007 تا 2010 پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیای وه‌رگرت، بڕیاری دانانی لێژنه‌یه‌كی باڵای لێكۆڵینه‌وه درا بۆ گه‌یشتن به ورده‌كاری و به‌دواداچوونی ته‌واو له‌سه‌ر به‌شداری به‌ریتانیا له جه‌نگی عێراق.
ئه‌و لێژنه‌یه ته‌واو سه‌ربه‌خۆ و تایبه‌تمه‌ند بوو و له 15 حوزه‌یران/یۆنیۆی 2009 دامه‌زرێنرا و ئه‌ركی بوو لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر سه‌رجه‌م دۆسییه‌كانی په‌یوه‌ست به جه‌نگی عێراق و به‌شداری به‌ریتانیا بكات له ماوه‌ی نێوان 2001 تا 2009.
ئه‌ندامانی لێژنه‌كه
ئه‌و لێژنه سه‌ربه‌خۆ و تایبه‌تمه‌نده‌ی به‌ریتانیا له پێنج كه‌س پێكهاتبوو كه بریتی بوون له‌مانه‌ی خواره‌وه:
یه‌كه‌م: جۆن چیلكۆت سه‌رۆكی لێژنه‌كه، یه‌كێكه له گه‌وره كارمه‌ندانی حكوومه‌تی به‌ریتانیا و پێشتر سه‌رۆكی لێژنه‌ی بۆتله‌ر بووه.
دووه‌م: لۆرانس فریدمان، مێژوونووسی سه‌ربازی و مامۆستای توێژینه‌وه جه‌نگییه‌كان له زانكۆی شاهانه له له‌نده‌ن.
سێیه‌م: مارتن گیلبه‌رت، مێژوونووس بووه له جه‌نگی عێراق له ساڵی 2004 و ئه‌و ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه بۆش و بلێر له رۆزفێلت و چه‌رچڵ ده‌چن.
چواره‌م:رۆدریك لین، باڵوێزی پێشووی به‌ریتانیا له رووسیا و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، پێشتر وه‌ك سكرتێری تایبه‌تی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا جۆن مێجۆر كاری كردووه.
پێنجه‌م: ئۆشا بارشه‌ر ئه‌ندامی لێژنه‌ی هاوبه‌شی مافه‌كانی مرۆڤ و سه‌رۆكی لێژنه‌ی دامه‌زراندن له ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری.
كاره‌كانی لێژنه‌كه
هه‌رچه‌نده لێژنه‌كه به ته‌واوی سه‌ربه‌خۆ بوو، به‌ڵام هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێكیان نه‌بوو بۆ بینینی به‌ڵگه‌نامه و راپۆرته نهێنییه تایبه‌تییه‌كان، دانیشتنه‌كانیان به‌شێوه‌ی نهێنی بوو و ته‌نیا له‌وكاته‌ی تۆنی بلێر سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی به‌ریتانیا بۆ روونكردنه‌وه بانگهێشتی لێژنه‌كه كرا كۆبوونه‌وه‌كه به ئاشكرا بوو.
دوای حه‌وت ساڵ له‌پێكهێنانی لێژنه‌كه سه‌رۆكه‌كه‌ی جۆن چیلكۆت راپۆرتێكی تێروته‌سه‌لی ئاماده‌كرد له‌سه‌ر به‌شداری به‌ریتانیا له جه‌نگی رووخانی رژێمی سه‌دام و نێوه‌رۆكی راپۆرته‌كه باس له‌وه ده‌كات كه رژێمی سه‌دام به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌ڕه‌شه نه‌بووه بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی به‌ریتانیا و چه‌كی كیمیاییش كه ده‌گوترا سه‌دام حوسێن خاوه‌نییه‌تی، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌ڵگه له‌و باره‌وه ده‌ست نه‌كه‌وتن، بۆیه جه‌نگ دژی عێراق و به‌شداری به‌ریتانیا له‌و جه‌نگه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پێویست نه‌بووه.
سێرجۆن چیڵكۆت، ناوێكه له‌ماوه‌ی پێشوو ناوه‌كه‌ی نه‌بیرابوو، به‌ڵام دوای بڵابوونه‌وه‌ی ڕاپۆرته گرنگه‌كه‌ی كه حه‌وت ساڵی خایاند‌و له 2,6 ملیۆن‌و شه‌ش سه‌د هه‌زار وشه پێكهاتووه‌و نزیكه‌ی 13.5 ملیۆن دۆلاری تێچووه‌و به‌بڕیاری سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیای ئه‌وسا (2009) د‌یڤید براون ئه‌و كۆمیته پێكهێنرا له‌پێنج ئه‌ندام‌و به‌سه‌رۆكایه‌تی جۆن چیڵكۆت كه كارمه‌ندێكی حكومه‌تی به‌ریتانیا بوو زۆر پۆست‌و به‌رپرسیارییه‌تی گرنگی پێسپێرابوو تا ڕاوێژكاری شاژنه ئه‌لیزابیتی دووه‌می ئه‌و وڵاته.
ئه‌ركی ئه‌م كۆمیتیه چی بوو ؟
ئه‌ركی ئه‌م كۆمیته‌یه لێكۆڵینه‌وه‌بوو له هه‌موو لایه‌نه‌كانی شه‌ڕی داگیركردنی عێراق له لایه‌ن ئه‌مریكاو به‌ریتانیه‌وه و هه‌ر له چۆنیه‌تی به‌شداریكردنی به‌ریتانیای عوزما له‌م شه‌ڕه‌دا و چۆنێتی بڕیاردانی به‌شداریكردن له سه‌ره‌تاوه‌و دواتر ئیستراتیجیه‌تی دوای داگیركردنی عێراق و چۆنیه‌تی كشانه‌وه ی هێزه‌كانی به‌ریتانیا له عیراق .
هه‌رچه‌نده سه‌ره‌تا وا بڕیار بوو كاری كۆمیته‌كه به نهێنی بڕوا به‌ڵام دواترله ژێر فشار ی ئۆپۆزه‌سیۆن و به‌رپرسه پێشووه‌كانی حكومه‌ت ئه‌وه جێهێڵرا بۆ چیڵكۆت كه خۆی بڕیاری له سه‌ربدات و گله‌یی و گازنده‌ی زۆر له سه‌ر كاری كۆمیته‌كه هه‌بوو كه له ژێر سوێند خواردندا كاره‌كانیان ئه‌نجام ناده‌ن به‌ڵام دواتر چیڵكۆت ی سه‌رۆكی كۆمیته‌كه هه‌موو ئه‌و نیگه‌رانیانه‌ی ڕه‌وانده‌وه‌و به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی دا كه له ژێر هیچ بارودۆخێكدا ڕاستیه‌كان ناشارێته‌وه‌و ڕاستیه‌كان ده‌خاته ڕوو هه‌روه‌ها هه‌وڵده‌دات زۆربه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان به ئاشكرا بێت ئه‌وانه‌ی نه‌بێت كه‌وا ئاسایشی وڵات ده‌خه‌نه مه‌ترسیه‌وه‌و ناهێڵێت لێكۆڵینه‌وه‌كان له ڕێگه‌ی ڕاستی خۆی ده‌ربچێت له چۆنیه‌تی پشكداری وڵاته‌كه‌ی له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ شه‌ڕی داگیركردنی عێراق له ساڵی 2003 .
ئه‌گه‌ر چی یه‌كه‌م دانیشتنه‌كانی كۆمیته‌كه له 24 تشرینی دووه‌می 2010 ده‌ستی پێكرد زۆرێك له سه‌ركرده سه‌ربازی و سیاسیه‌كانی وڵات بانگهێشت كران به هه‌ردوو سه‌رۆك وه‌زیران تۆنی بلێرو د‌یڤید براون زۆرێك له وه‌زیره‌كان و دیبلۆماتكاره‌كان له ساڵی 2015 دا كۆمیته‌كه ڕووبه‌ڕووی ڕه‌خنه‌و گله‌یی و گازنده‌ی زۆر بووه‌وه له به‌رئه‌وه‌ی كاره‌كانی زۆردواكه‌وتن و ئه‌نجامه‌كانی لێكۆڵینه‌وه ڕانه‌گه‌ینران بۆ ڕای گشتی بۆیه به‌ڵێنی ئه‌وه‌یان دا كه له ناوه‌ڕاستی 2016 ئاكامه‌كه‌ی ئاشكرا بكرێت ئه‌وه بوو له 6 / ته‌مموزی 2016 ئاكامه‌كه‌ی ئاشكرا كرا .
به‌ڵێ دوای حه‌وت ساڵ له لێكۆڵینه‌وه‌ی چڕ‌وپڕ چیڵكۆتی سه‌رۆكی كۆمیته‌كه كورته‌یه‌كی ڕاپۆرته‌كه‌ی له به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی گشتی به‌ریتانیا خوێنده‌وه كه تێیدا هاتووه:-
1. به‌ریتانیا شكستی هێناوه له به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی له‌و شه‌ڕه‌دا
2. سه‌دام حوسین هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆی نه‌بوو ه بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی به‌ریتانیا .
3. بژارده ئاشتیه‌كانی بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كه كه‌ڵكی لێوه‌رنه‌گیرا.
4. ئه‌مریكاو به‌ریتانیا ده‌سته‌ڵاته‌كانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێو ده‌وڵه‌تیان به‌كارهێنا
هه‌رچه‌نده بڕیاره‌كانی كۆمیته‌كه هه‌روه‌كو له سه‌ره‌تاوه ڕاگه‌ینراوه هیچ لێپیچینه‌وه‌یه‌كی یاسایی به دوای خۆیدا ناهێنێت بۆ هیچ كه‌س و به‌رپرسێك به‌ڵكو ته‌نها ڕۆڵی ڕه‌خنه‌گرتن و قامك خستنه سه‌ر هه‌ڵه‌و كه‌مو كووڕیه‌كان سوود وه‌رگرتن له هه‌موو په‌ندو وانه‌كانی ئه‌م شه‌ڕه بۆ ئایینده‌ی وڵات و به‌شداریكردن له هه‌ر جه‌نگێكی چاوه‌ڕوان كراودا , به‌ڵكو ڕاپۆرته‌كه وه‌كو دادگاییكردنێكی مه‌عنه‌وی و میدیایی چاوی لێده‌كرێت و هیچ لێپێچینه‌وه‌یه‌كی یاسایی بۆ هیچ كه‌س و ده‌زگایه‌ك فه‌راهه‌م ناكات .
هه‌رچه‌نده ئێستا دوای 14 ساڵ له و شه‌ڕه و كوژرانی زیاتر له یه‌ك ملیۆن كه‌س له‌خه‌ڵكی عێراق و برینداربوونی سه‌دان هه‌زاری تر تۆنی بلێر ی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌وسای به‌ریتانیا داوای لێبووردن ده‌كات به‌ڵام ناكرێت و نابێت كاریگه‌ری ئه‌و جه‌نگه له سه‌ر ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به گشتی به‌رچاو نه‌گیرێت هه‌ر له شه‌ڕی تائیفی و سه‌رهه‌ڵدانی داعش و هه‌موو گروهه تیرۆریستیه‌كانی تر .چونكه ڕاپۆرته‌كه ئاماژه به دواكه‌وتنی تۆنی بلێر بۆ سیاسه‌ته‌كانی جۆرج بۆش كوڕ ده‌كات و باس له‌وه ده‌كات كه به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی به بۆش داوه كه پشتگیری بكات به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت وهه‌رچیش ڕووبدات .
خاڵێكی تر ی ڕاپۆرته‌كه كه زۆر گرنگی پێدراوه نه‌بوونی ئیستراتیجیه‌تیه‌كی ڕوون و دیاریكراوه بۆ پاش داگیركردنی عێراق و میكانیزمی به‌ڕێوه‌بردنیه‌تی كه‌هیچ گرنگیه‌كی پێنه‌دراوه‌و پلان وخۆئاماده‌كردنی گونجاوی بۆ نه‌كراوه سه‌ره‌ڕای ئاگاداركردنه‌وه‌ی زۆر بایه‌خدار بۆ ئه‌و مه‌سه‌له كه دوای سه‌دام چۆن عێراق به‌ڕێوه‌ببرێت كه ئه‌مه به‌رپرسیارێتیه‌كی زۆر مه‌زنه چۆنیه‌تی به‌ده‌سته‌وه‌دانی به‌غدا بۆ تاران وه‌كو تیكه‌یه‌كی زۆر چه‌ورو ئاسان كه ئێرانیه‌كان خۆیشیان باوه‌ڕیان نه‌ده‌كرد وا به‌ئاسانی قووت بدرێت !
راپۆرته‌كه چی له‌خۆ ده‌گرێت
راپۆرتی ئه‌و لێژنه‌یه له میدیاكاندا به ناوی لێژنه‌ی چیلكۆتی سه‌رۆكی لێژنه‌كه ناوی ده‌ركرد و له ملیۆنێك وشه پێكهاتبوو و 10 ملیۆن جونیه‌ی ئیسته‌رلینی (13.5 ملیۆن دۆلار) تێچووی كاره‌كانی لێژنه‌كه بوو، له راپۆرته‌كه به توندی ره‌خنه له به‌ریتانیا ده‌گیرێت له به‌شداریكردنی له جه‌نگی عێراق و هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات، كه به‌ریتانیا باوه‌ڕی به راپۆرت و زانیارییه هه‌واڵگرییه هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌ره‌كان كردووه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بیری له بژارده‌ی ئاشتی نه‌كردۆته‌وه به‌ر له جه‌نگی عێراق، هاوكات راپۆرته‌كه تۆنی بلێر و حكوومه‌تی ئه‌وكاتی به‌ریتانیا تۆمه‌تبار ده‌كات به تێكدانی ئاسایش و ئاشتی نێوده‌وڵه‌تی و هیچ بنه‌مایه‌كی شه‌رعیش بۆ به‌شداری له جه‌نگی عێراق و له‌ناوبردنی سه‌دام له ئارادا نییه.
له‌و راپۆرته حكوومه‌ت و تۆنی بلێر تۆمه‌تبار كراون به خێرا بڕیاردان و ته‌نانه‌ت له ئاماده‌كردنی هێزه‌كانی به‌ریتانیاش په‌له‌ی زۆر كراوه، ئه‌م په‌له‌ییه‌ش مه‌ترسی خستۆته سه‌ر گیانی سه‌ربازانی به‌ریتانیا و ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه هێزه‌كانی به‌ریتانیا به ته‌واوی پشتیوانی و چه‌ك و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازیان پێ نه‌گه‌یشتووه، ئه‌و لێدوانه‌ی تۆنی بلێریش له 2002 كه گوتی هه‌رچی رووبدا و له هه‌ر حاڵه‌تێك بێ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكاداین، له راپۆرته‌كه ده‌ڵێ ئه‌و پێوه‌ندییه به‌بێ مه‌رج و ته‌واو خۆ به‌ختكردنه كارێكی زۆر هه‌ڵه‌یه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له به‌رژه‌وه‌ندی به‌ریتانیای مه‌زن نییه.
كاردانه‌وه‌كان....
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی راپۆرتی چیلكۆت كه‌سوكاری سه‌ربازه كوژراوه‌كانی به‌ریتانیا له عێراق له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایی توندیان ده‌ربڕی و هاوكات ئه‌و راپۆرته بووه هۆی جۆرێك له گرژی و كێشه له پێوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانی ئه‌مریكا و به‌ریتانیا، له‌لایه‌كی تریشه‌وه شه‌قامی به‌ریتانی هێنایه ده‌نگ و هه‌مووان داوای دادگایی كردن و سزادانی تۆنی بلێر سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌وكاتی به‌ریتانیایان ده‌كرد.