ده‌شتی كه‌لهوڕی، هونه‌رمه‌ند‌و گۆرانیبێژی لاو، له شاری ئاخن له
وڵاتی ئه‌ڵمانیا به‌شداریكرد له ماراسۆنێكی (9) كیلۆمه‌تری‌و توانی له
ماوه‌ی (45)ده‌قیقه‌دا، ئه‌و رێگایه ببڕێت.
ده‌شتی
كه‌لهوڕی، له‌وباره‌یه‌وه ، به‌رووبه‌رنێتی رایگه‌یاند :" مه‌به‌ستی من
له به‌شداریكردن، كێبڕكێ‌و بردنه‌وه نه‌بووه، كه توانیم به‌ڕێژه‌یه‌كی
باش به په‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و پێنج هه‌زار به‌شداربووه، بگه‌مه شوێنی
مه‌به‌ست".
ئاماژه‌ی
به‌وه‌شدا، كه به‌شداریكردنی له‌و پێشبڕكێ وه‌رزشییه، كارێكی خێرخوازی
بووه، وتیشی :" من له‌لایه‌ن كۆمپانیایه‌كی ئه‌ڵمانییه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی
فه‌رمی داوه‌تكرابووم، داهاتی ئه‌و ماراسۆنه‌ش بۆ ئه‌و منداڵانه‌یه كه
تووشی توندوتیژی بوون‌و نه‌خۆشی درێژخایه‌نیان هه‌یه".
روونشیكرده‌وه،
كه هه‌ر به‌شداربوویه‌ك بڕی ١٩یۆرۆی داوه، هیواشی خواست ئه‌و جۆره
كاره خێرخوازییانه‌ش له كوردستان ئه‌نجام بدرێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی له
به‌هاری ئه‌مساڵدا له شاری كه‌لار هه‌ڵمه‌تێكی خوێن به‌خشینمان
ئه‌نجامدا‌و ته‌نها له یه‌ك سه‌عاتی یه‌كه‌می هه‌ڵمه‌ته‌كه (74) لیتر
خوێن به‌خشرا.
رووبه‌رنێت