تازەترین هەواڵ
https://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEi6bQWquzvFnzWboSolHAjReXDxiQeTo-l2ygeftgRcIC13Cjh2klvBoE5mz2Wgf2IGlnBtUgh8XznEJqgfKOQdbMa1P08xntmuvLnpeT1eS4WHVrvUqI3GZKSJP-Mc-UWXSURzlZNixyE/s1600/888.jpg
https://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEhcIDu1TlR6t-3ahp2Foij1Lu4SCA81iy_v_exjmiXf9f_8Cn6IHZTR-m-CsELqqX8u7lFNxZDWrWGJ9MDC0MZ8aKwZJzZ3ddyfCYWU4dmJ4y_Sx-H63QUB8oM5NzreM2n7p6zQHMWmuk8/s1600/sarawar1.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEiyHvS8VMtE8vQbpl_999jDE114GbEXDnl2mW3QSomPWkcNoZFsMFKL2ybBU5rqmu81uGyh33pPcRcLdgwW4k5fiF-qGPkOu80jl_xuqv-5tjUQeBtHlVh00ngn_NJKFa3QrMs38Trrzoo/s1600/shahidan.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEhw5fzoDaXYNAf-tQkCc6ZIYAT-08e1zQFL3Sc16foCSEEJGLaxrWgSX1gJXxs9EZxwzJebIkdll0c2AiH-KgtXaXud71OHK4eNYHL8hl4Js-dkD5zavPrtGIB-kfBR9EBNUfThipC1PEM/s1600/peshmarga.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEi6GScoWWodKoH1DcCloNtTUVzvdOV_Wb2H1tv5paW0LU3DpXGoPv7IyoajdVyneKVb0_vNJu96Dr6PbdWjem18nzOkGfGEGDQX3mf_b_XKAjXWf4WuaIlLLu6NatAf0JJHsNK5UyHMsQA/s1600/karikater.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEhAeN7CRbm4krLN7ZyAZTqTk3IS_GG1H9fXZXIuJ5eJy5yjt3fN_0e8Qt2nibXKvz_9y13lgCDSL1j6aTo8fB4jFAmvJTg-nhIm-y1Juql31FsycdmwjLHJb6sbYMVxDB7dQTa_KCmxDK8/s1600/nawdaran.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEiH2UM211g7CkZBZxwW0vp8SzM59x9RGVDcX4QCFxFLotN9nBx96ok7-JksgLSJvFhHuhIB2acjPKzAB_fVWI0OGydkzthgZE7Aw7_bk9NJwEWGSlhIpy1BWE3B41rN9vyRpFdAOdlWkow/s1600/kodi+rang.png
https://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEi6bQWquzvFnzWboSolHAjReXDxiQeTo-l2ygeftgRcIC13Cjh2klvBoE5mz2Wgf2IGlnBtUgh8XznEJqgfKOQdbMa1P08xntmuvLnpeT1eS4WHVrvUqI3GZKSJP-Mc-UWXSURzlZNixyE/s1600/888.jpg

13‏/10‏/2013

ده‌نگۆی‌ پاشه‌كشه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌سنوری‌ ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كان ڕه‌تده‌كرێته‌وه‌

له‌ئێستادا ده‌نگۆی‌ ئه‌وه‌ بڵاوه‌، پێشمه‌رگه‌ نیازی‌ هه‌یه‌ له‌سنوری‌ ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كان پاشه‌كشێ‌ بكات، ئه‌وه‌ش كوردانی‌ ئه‌و ناوچه‌یه‌ی‌ نائومێدكردووه‌، به‌رپرسێكی‌ پێشمه‌رگه‌ش، ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ ڕه‌تده‌كاته‌وه‌.
سایتی‌ ناوخۆ بڵاوی‌ كردۆته‌وه‌: ڕێژه‌ی‌ كورد له‌ ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كان، به‌هۆی‌ به‌رده‌وامیی‌ كرده‌وه‌ی‌ تیرۆرستی‌، هه‌ڕه‌شه‌و كوشت‌و بڕییه‌وه‌، تا دێت ڕوو له‌كه‌مبوونه‌وه‌ ده‌كات، له‌ئێستاشدا ده‌نگۆی ئه‌وه‌ بڵاوه‌، پێشمه‌رگه‌ له‌ناوچه‌كه‌دا پاشه‌كشێ‌ ده‌كات، بۆیه‌ ئه‌وه‌ نائومێدی‌ كردوون، له‌ژیانی‌ داهاتووی‌ خۆیان دڵنیانین.
له‌وباره‌یه‌وه‌، هه‌ڵگورد حیكمه‌ت به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ڕاگه‌یاندن‌و هۆشیاری‌ له‌وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم ڕایگه‌یاند، كشانه‌وه‌ی‌ هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌سنوری‌ ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كان، ته‌نها ده‌نگۆی‌ ناحه‌زانه‌، كه‌سانێك ده‌یانه‌وێت كوردی‌ ئه‌و ناوچانه‌ له‌ئازارو نائومێدیدا بژین.
به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ڕاگه‌یاندن‌و هۆشیاری‌ له‌وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد، له‌ئێستادا هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌وپه‌ڕی‌ ئاماده‌باشیدایه‌، ئه‌و یه‌كانه‌شی‌ له‌سنوری‌ ناوچه‌ كوردستانییه‌كاندا جێگیربوون، به‌هۆی‌ هاتنی‌ وه‌رزی‌ سه‌رماوه‌ ئاماده‌كاریی‌ پێویست ده‌كه‌ن‌و سه‌رقاڵی‌ توندوتۆڵكردنه‌وه‌ی‌ خۆیانن له‌سنوره‌كه‌دا.