جێگری سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری مرۆیی
ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه(له‌سوریا دوو هه‌زار گروپی چه‌كدار هه‌یه‌و به‌شداری
شه‌ڕه‌كان ده‌كه‌ن).
ڤالێری ئامۆس راشیگه‌یاند: هه‌رچه‌نده
تیمه‌كانمان له‌هه‌وڵی به‌رده‌وامدان بۆ گه‌یاندنی هاوكاری به‌لێقه‌وماوانی
سوریا، به‌ڵام هێشتا دوو ملیۆن و 500 هه‌زار هاووڵاتی سوری بێبه‌شن
له‌هاوكاری مرۆیی، (یه‌كێك له‌ڕێگرییه‌كانی به‌رده‌م گه‌یاندنی هاوكاری
به‌و ژماره زۆره‌ی لێقه‌وماوان، نه‌بوونی شۆفێری ئۆتۆمبێله بۆ
گواستنه‌وه‌ی هاوكارییه‌كان، چونكه به‌هۆی مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیان، زۆر
كه‌س ئاماده‌نین ئه‌و ئه‌ركه له‌ئه‌ستۆبگرن).