تازەترین هەواڵ
https://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEi6bQWquzvFnzWboSolHAjReXDxiQeTo-l2ygeftgRcIC13Cjh2klvBoE5mz2Wgf2IGlnBtUgh8XznEJqgfKOQdbMa1P08xntmuvLnpeT1eS4WHVrvUqI3GZKSJP-Mc-UWXSURzlZNixyE/s1600/888.jpg
https://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEhcIDu1TlR6t-3ahp2Foij1Lu4SCA81iy_v_exjmiXf9f_8Cn6IHZTR-m-CsELqqX8u7lFNxZDWrWGJ9MDC0MZ8aKwZJzZ3ddyfCYWU4dmJ4y_Sx-H63QUB8oM5NzreM2n7p6zQHMWmuk8/s1600/sarawar1.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEiyHvS8VMtE8vQbpl_999jDE114GbEXDnl2mW3QSomPWkcNoZFsMFKL2ybBU5rqmu81uGyh33pPcRcLdgwW4k5fiF-qGPkOu80jl_xuqv-5tjUQeBtHlVh00ngn_NJKFa3QrMs38Trrzoo/s1600/shahidan.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEhw5fzoDaXYNAf-tQkCc6ZIYAT-08e1zQFL3Sc16foCSEEJGLaxrWgSX1gJXxs9EZxwzJebIkdll0c2AiH-KgtXaXud71OHK4eNYHL8hl4Js-dkD5zavPrtGIB-kfBR9EBNUfThipC1PEM/s1600/peshmarga.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEi6GScoWWodKoH1DcCloNtTUVzvdOV_Wb2H1tv5paW0LU3DpXGoPv7IyoajdVyneKVb0_vNJu96Dr6PbdWjem18nzOkGfGEGDQX3mf_b_XKAjXWf4WuaIlLLu6NatAf0JJHsNK5UyHMsQA/s1600/karikater.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEhAeN7CRbm4krLN7ZyAZTqTk3IS_GG1H9fXZXIuJ5eJy5yjt3fN_0e8Qt2nibXKvz_9y13lgCDSL1j6aTo8fB4jFAmvJTg-nhIm-y1Juql31FsycdmwjLHJb6sbYMVxDB7dQTa_KCmxDK8/s1600/nawdaran.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEiH2UM211g7CkZBZxwW0vp8SzM59x9RGVDcX4QCFxFLotN9nBx96ok7-JksgLSJvFhHuhIB2acjPKzAB_fVWI0OGydkzthgZE7Aw7_bk9NJwEWGSlhIpy1BWE3B41rN9vyRpFdAOdlWkow/s1600/kodi+rang.png
https://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEi6bQWquzvFnzWboSolHAjReXDxiQeTo-l2ygeftgRcIC13Cjh2klvBoE5mz2Wgf2IGlnBtUgh8XznEJqgfKOQdbMa1P08xntmuvLnpeT1eS4WHVrvUqI3GZKSJP-Mc-UWXSURzlZNixyE/s1600/888.jpg

26‏/10‏/2013

داهاتی ساڵانه‌ی خاوه‌نی فه‌یسبوك بخوێنه‌ره‌وه‌

مارك زۆكربرگ دامه‌زرێنه‌رو خاوه‌نی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك له‌داهاتدا به‌پله‌ی یه‌كه‌م دێت له‌سه‌رئاستی ده‌وڵه‌مه‌ندو داهێنه‌ره‌كانی جیهان كه‌ داهاتی ساڵانه‌ی ده‌گاته‌ 2.28 ملیار دۆلار.

كۆمپانیای (جی ئێم ئای رایتینگز) بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ داهات و پاره‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندو داهێنه‌ره‌كانی جیهان له‌ بڵاوكراوه‌یه‌كدا داهاتی چه‌ند داهێنه‌رو ده‌وڵه‌مه‌ندێكی ئه‌مریكای باكوری بڵاوكرده‌وه‌و تیایدا مارك زۆكربرگ دامه‌زرێنه‌رو خاوه‌نی تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك به‌پله‌ی یه‌كه‌م دێت كه‌ داهاتی ساڵانه‌ی له‌ساڵی 2012 گه‌یشتوه‌ته‌ 2.28 ملیار دۆلار.

هه‌ر له‌ توێژینه‌وه‌كه‌دا هاتووه‌ ئه‌مه‌ بۆ یه‌كه‌مجاره‌ له‌ لێكۆڵینه‌وه‌كانی كۆمپانیای (جی ئێم ئای رایتینگز)دا له‌كۆی داهاتی دوو هه‌زارو 256 كۆمپانیا، خاوه‌نی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك گه‌یشتوه‌ته‌ ئه‌و داهاته‌ له‌ بۆرسه‌ی ئه‌و وڵاته‌دا كه‌ داهاتی ساڵانه‌ی گه‌یشتوه‌ته‌ 2.28 ملیار دۆلار.

له‌لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ی كۆمپانیای (جی ئێم ئای رایتینگز) دا پله‌ی دووه‌م ریتشارد كیندر خاوه‌نی گروپی كۆمپانیاكانی كیندر مۆرگن بۆ دروستكردنی مادده‌ وزه‌ به‌خشه‌كان دێت كه‌ داهاتی ساڵانه‌ی گه‌یشتوه‌ته‌ 1.12 ملیار دۆلار، له‌ پله‌ی سێهه‌میشدا میل كارمازبن خاوه‌نی رادیۆی ئه‌لیكترۆنی (سیریوس ئیكس ئێم) دێت كه‌ داهاتی ساڵانه‌ی گه‌یشتوه‌ته‌ 255 ملیۆن دۆلار، له‌ پله‌ی چواره‌میشدا تالا گریگوری مافای كه‌ خاوه‌نی گروپی كۆمپانیاكانی (لیبرتی میدیا)یه‌ دێت كه‌ داهاتی ساڵانه‌ی 254 ملیۆن دۆلاره‌و له‌پله‌ی پێنجه‌میشدا تیم كوك خاوه‌نی كۆمپانیای ئه‌پڵ دێت كه‌ داهاتی ساڵانه‌ی 144 ملیۆن دۆلاره‌.

 هه‌روه‌ها توێژینه‌وه‌كه‌ جه‌خت له‌وه‌ده‌كاته‌وه‌ تائێستا له‌ماوه‌ی 10 ساڵدا هیچ كۆمپانیایه‌ك نه‌بووه‌ ئه‌و پله‌یه‌ له‌داهاتی ساڵانه‌ تۆماربكات كه‌ خاوه‌نی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك هه‌یه‌تی، زۆربه‌ی داهاته‌كه‌شی له‌ڕێگه‌ی گرانبونی پشكه‌كانییه‌وه‌ بووه‌ له‌ بۆرسه‌ جیهانیه‌كاندا.