له‌چوارچێوه‌ی
هه‌ڵمه‌تێكدا كه‌وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندییه‌كانی لوبنان گرتویه‌تییه‌به‌ر،
خانمه هونه‌رمه‌ند (هه‌یفا وه‌هبی) به‌باڵیۆزی په‌یوه‌ندییه‌كان بۆ
مه‌سه‌له مرۆییه‌كان دیاریكرا به‌ئامانجی هۆشیاركردنه‌وه‌ی گه‌نجان
كه‌پێویسته له‌كاتی شۆفێریدا مۆبایل به‌كارنه‌هێنن.
ئه‌وه‌ش
له‌دوای ئه‌وه‌دێت كه‌ئه‌نجومه‌نی یه‌كێتی نێوده‌وڵه‌تی بۆ
په‌یوه‌ندییه‌كان بابه‌تی (ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری و په‌یوه‌ندییه‌كان و
سه‌لامه‌تی هاتوچۆ)ی راگه‌یاند تا ببێته بابه‌تی (رۆژی جیهانی
په‌یوه‌ندییه‌كان و كۆمه‌ڵی زانیارییه‌كان 2013). به‌وپێیه‌ی سه‌لامه‌تی
هاتوچۆ سه‌رچاوه‌یه‌كی نیگه‌رانییه له‌سه‌ر ئاستی جیهان، بۆیه ئه‌و
یه‌كێتییه هه‌وڵی ته‌واوی داوه له‌وباره‌یه‌وه‌و پێیی وایه دیاریكردنی
هه‌یفا وه‌هبی و شێوازی داواكردنی له‌گه‌نجان بۆ پابه‌ندبون
به‌رێنماییه‌كان و به‌كارنه‌هێنانی مۆبایل له‌كاتی شۆفێریدا، بڕێك رووداوی
هاتوچۆ كه‌م ده‌كاته‌وه‌و ئه‌دای شۆفێریش له‌و وڵاته‌دا كاریگه‌ر ده‌كات.