تازەترین هەواڵ
https://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEi6bQWquzvFnzWboSolHAjReXDxiQeTo-l2ygeftgRcIC13Cjh2klvBoE5mz2Wgf2IGlnBtUgh8XznEJqgfKOQdbMa1P08xntmuvLnpeT1eS4WHVrvUqI3GZKSJP-Mc-UWXSURzlZNixyE/s1600/888.jpg
https://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEhcIDu1TlR6t-3ahp2Foij1Lu4SCA81iy_v_exjmiXf9f_8Cn6IHZTR-m-CsELqqX8u7lFNxZDWrWGJ9MDC0MZ8aKwZJzZ3ddyfCYWU4dmJ4y_Sx-H63QUB8oM5NzreM2n7p6zQHMWmuk8/s1600/sarawar1.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEiyHvS8VMtE8vQbpl_999jDE114GbEXDnl2mW3QSomPWkcNoZFsMFKL2ybBU5rqmu81uGyh33pPcRcLdgwW4k5fiF-qGPkOu80jl_xuqv-5tjUQeBtHlVh00ngn_NJKFa3QrMs38Trrzoo/s1600/shahidan.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEhw5fzoDaXYNAf-tQkCc6ZIYAT-08e1zQFL3Sc16foCSEEJGLaxrWgSX1gJXxs9EZxwzJebIkdll0c2AiH-KgtXaXud71OHK4eNYHL8hl4Js-dkD5zavPrtGIB-kfBR9EBNUfThipC1PEM/s1600/peshmarga.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEi6GScoWWodKoH1DcCloNtTUVzvdOV_Wb2H1tv5paW0LU3DpXGoPv7IyoajdVyneKVb0_vNJu96Dr6PbdWjem18nzOkGfGEGDQX3mf_b_XKAjXWf4WuaIlLLu6NatAf0JJHsNK5UyHMsQA/s1600/karikater.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEhAeN7CRbm4krLN7ZyAZTqTk3IS_GG1H9fXZXIuJ5eJy5yjt3fN_0e8Qt2nibXKvz_9y13lgCDSL1j6aTo8fB4jFAmvJTg-nhIm-y1Juql31FsycdmwjLHJb6sbYMVxDB7dQTa_KCmxDK8/s1600/nawdaran.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEiH2UM211g7CkZBZxwW0vp8SzM59x9RGVDcX4QCFxFLotN9nBx96ok7-JksgLSJvFhHuhIB2acjPKzAB_fVWI0OGydkzthgZE7Aw7_bk9NJwEWGSlhIpy1BWE3B41rN9vyRpFdAOdlWkow/s1600/kodi+rang.png
https://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEi6bQWquzvFnzWboSolHAjReXDxiQeTo-l2ygeftgRcIC13Cjh2klvBoE5mz2Wgf2IGlnBtUgh8XznEJqgfKOQdbMa1P08xntmuvLnpeT1eS4WHVrvUqI3GZKSJP-Mc-UWXSURzlZNixyE/s1600/888.jpg

2‏/10‏/2013

سێكسبازه‌ پۆڵەندیەکە لە عێراقە

ئانیا لیوسكا
ئانیا لیوسكا، كچێكی‌ پۆڵه‌ندی‌ تەمەن 21 ساڵه، بڕیاریداوه‌ له‌ سه‌رتاسه‌ری‌ جیهاندا له‌گه‌ڵ 100 هه‌زار پیاو سێكس بكات و ئەم كارەشی بە (ماراسۆنی‌ سێكس) ی ناوبردووە، پێشتریش بۆ گەشتەكەی چه‌ندین وڵاتی‌ عه‌ره‌بی دەستنیشانکرد، یەكێك لە وڵاتە عەربیەكانیش عێراق بوو.
بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵە له‌كاتێكدایه ‌وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ عێراق له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وانیدا ئه‌و هه‌واڵانه‌ی‌ به‌ توندی‌ ره‌تكرده‌وه‌ کە ره‌زامه‌ندی‌ نیشاندابێت‌ فیزه‌ی‌ عێراقی بە ئانیا لیوسكا بدات.
ماوەیەک بەر لە ئێستا دەزگاکانی راگەیاندنی چەند وڵاتێکی ئەوروپی رایانگەیاند کە ئانیا فیزه‌ی عێراقی وەرگرتووە، دواتریش کۆمپانیای ئارم کە سپۆنسەری ماراسۆنەکەی ئانیایە، هەواڵەکەی پشتراستکردەوەو رایگەیاند، بەم نزیکانە زانیاری لە بارەی ئەو گەنجە عێراقییەی ئامادەییە بۆ ماوەی ٢٠ خولەک سێکس لەگەڵ ئانیا بکات، بڵاو دەکەنەوە.
وه‌حده‌ جومه‌یلی‌، په‌رله‌مانتاری‌ لیستی‌ موته‌حیدون لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشكرایكرد، به‌پێی‌ ئه‌و زانیاریانه‌ی‌ ده‌ستی‌ كه‌وتووه ئانیا لیوسكا‌، ئەو کچە پۆڵەندیەی کە بڕیاریداوە لەگەڵ 100 هەزار پیاو له‌ سه‌رتاسه‌ری‌ جیهاندا سێكس بكات، بەر لە دوو رۆژ لە رێگەی ئوردنەوە هاتووه‌ته‌ ناو خاكی‌ عێراقەوە. ئاماژەی بەوەشداوە،  له‌وانه‌یه‌ به‌هۆی‌ نه‌بوونی‌ هەماهەنگی له‌نێوان وه‌زاره‌ته‌كاندا فیزه‌ی‌ عێراقی‌ وه‌رگرتبێت.
لە یەکەم کاردانەوەی بەرپرسانی عێراق بۆ لێدوانەکانی ئەو پەرلەمانتارە، عەلی موسەوی، راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق گوتی: ''زانیاریمان دەربارەی ئەو بابەتە نییە، چونکە ناکرێت هەر ئەکتەرێک بیەوێت سەردانی عێراق بکات و ئێمە خۆمانی پێوە سەرقاڵ بکەین، شتی لەوە گرنگتر هەیە بایەخی پێبدرێت''.