گرووپه چه‌ته‌كانی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عێراق‌و بیلادی شام‌و به‌ره‌ی نوسرا، 13 هاووڵاتی كوردیان له‌كۆبانێ رفاند.
فه‌رهاد
ساڵح گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 20 ساڵ، به ئاژانسی فرات نیوزی راگه‌یاندووە:
گرووپه چه‌ته‌كان 13 هاووڵاتی خه‌ڵكی كۆبانێ له‌كاتێكدا ویستوویانه
بڕۆنه باشووری كوردستان، له‌هه‌رێمی ره‌قا رفاندووه.
وتیشی:
تاوانی ئه‌و كه‌سانه به هۆی كوردبوونه‌وه بووه كه رفێندراون‌و
رووبه‌ڕووی ئه‌شكه‌نجه‌ی دڕندانه‌ی چه‌ته‌كان بوونه‌ته‌وه.
راشیگه‌یاند:
كاتێك له‌گه‌ڵ ئه‌و 12 كه‌سه‌ی تر له 5 ی ئه‌یلول ده‌ڕۆنه شاری
كۆبانێ تا بڕۆنه هه‌رێمی جزیره‌و له‌وێشه‌وه بڕۆنه باشووری كوردستان،
له‌هه‌رێمی ره‌قا له‌لایه‌ن گرووپه چه‌ته‌كانی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی ئیسلامی
عێراق‌و بیلادی شام‌و به‌ره‌ی نوسرا رفێندراون.
روونیشیكرده‌وە: چه‌ته‌كان پێیان راگه‌یاندوون كورد كافرن‌و دوژمنی ئیسلامن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رفاندوونیان".
ساڵح،
وتویه‌تی: ئه‌و كه‌سه‌ی لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كردون به عه‌ره‌بی كه‌نداو
قسه‌یان كردووه‌و دوو كه‌سی تریش به‌شێوه‌یه‌كی دڕنده ئه‌شكه‌نجه‌یان
داون‌و پێیان راگه‌یاندوون كه كورد كافرن‌و پێویسته بكوژرێن.
وتیشی:
چه‌ته‌كان دیمه‌نی ته‌قینه‌وه‌ی ماڵی گه‌لی گرده‌سپی‌و بنپێ خستنی ئاڵای
كوردانیان نیشان داون‌و، رایانگه‌یاندووه: "ئه‌وه سزای كافره‌كان".