په‌رله‌مانتارێكی ده‌وڵه‌تی یاسا جه‌ختده‌كاته‌وه، غیابی سه‌رۆك تاڵه‌بانی) كه‌لێنی خستووه‌ته نێو پرۆسه‌ی سیاسی وڵاته‌وه.
محه‌مه‌د
عگێلی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌فراكسیۆنی
ده‌وڵه‌تی یاسا له‌لێدوانێكدا بۆ سایتی ناوخۆ رایگه‌یاند:
دووركه‌وتنه‌وه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری عێراق له‌پرۆسه‌ی
سیاسی وڵات به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه، كه‌لێنێكی گه‌وره‌ی خستووه‌ته نێو
پرۆسه‌ی سیاسیه‌وه، چونكه له‌قۆناغی ئێستادا بوونی تاڵه‌بانی
له‌پۆستی سه‌رۆك كۆماردا گرنگی زۆری هه‌یه، به‌ڵام به‌پێی ده‌ستوری
وڵات پێویسته كه‌سێك بۆ شوێنگرتنه‌وه‌ی تاڵه‌بانی دهستینشابكرێت، ئه‌و
كاره‌ش له‌قۆناغی ئێستادا به‌هۆی خراپی بارودۆخی سیاسی‌و ئه‌منی
وڵاته‌وه كارێكی ئه‌سته‌مه.
محه‌مه‌د
عگێلی جه‌ختی كرده‌وه، ئه‌و لایه‌نانه‌ی داوا له‌یه‌كێتی نیشتمانی
ده‌كه‌ن كه‌سێك له‌شوێنی سه‌رۆك كۆمار دابنێت، هێشتا نه‌گه‌یشتوونه‌ته
ئه‌و ڕاستیه‌ی كه كه‌س ناتوانێت شوێنی(جه‌لال تاڵه‌بانی) بگرێته‌وه،
چونكه هه‌موو لایهنهسیاسیهكانو سه‌رجه‌م چین‌و توێژه‌كانی وڵات ڕێز
له تاڵه‌بانی) ده‌گرن.
محه‌مه‌د
عگێلی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌فراكسیۆنی ده‌وڵه‌تی
یاسا وتیشی: هیوادارم جه‌لال تاڵه‌بانی) سه‌رۆك كۆمار به‌زوترین كات
لهنهخۆشیهكهی چاكبێته‌وه‌و بگڕێته‌وه بۆ وڵات‌و به‌ئه‌ركی سه‌رۆك
كۆماری خۆی هه‌ستێت.