به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی حكومه‌تی هه‌رێم‌و سه‌رۆكی
تیمی راگه‌یاندنی حاجیانی هه‌رێم له مه‌ككه، ڕایده‌گه‌یه‌نێت: به‌هۆی
نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی حه‌ره‌می كه‌عبه‌و، بچوك بوونه‌وه‌ی شوێنی ته‌واف به‌هۆی
كاركردن تێیدا، له‌یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژندا ترسم له‌كاره‌ساتێكی گه‌وره
له‌ناو كه‌عبه‌ی پیرۆزدا.
مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی، بۆ چاودێرنیوز وتی:
حكومه‌تی سعودیه ماوه‌یه‌كه پرۆژه‌ی فراوانكردن‌و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی
حه‌ره‌می كه‌عبه‌ی پیرۆزی ده‌ستپێكردوه به‌رێژه‌ی 20% ی حاجیانی
ده‌ره‌وه‌و 50% ی حاجیانی ناوخۆی كه‌مكردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی جێگای
ته‌واف‌و عیباده‌تیان هه‌بێت.
وتیشی:
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێشبینی ده‌كرێت ئه‌مساڵ زیاتر له 2 ملیۆن‌و 800 هه‌زار
كه‌س حه‌ج بكه‌ن‌و به‌شی هه‌ره‌زۆری ئه‌م ژماره‌یه له‌یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژن
دێنه ناو حه‌ره‌می كه‌عبه بۆ ته‌وافی ئیفازه.
راشیگه‌یاند:
ئه‌گه‌رچی حكومه‌تی سعودیه به‌هه‌زاران كرێكار‌و ده‌زگای بیناسازی
زه‌به‌لاح‌و ته‌واوی تواناكانی شه‌و و رۆژ خستووه‌ته گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی
كارێك بكات له‌ماوه‌ی ئه‌م 10 رۆژه‌دا به‌شێك له‌پرۆژه‌ی فراوانكردنی
حه‌ره‌می كه‌عبه ته‌واو بكات شوێنی ته‌وافی زۆرترین ژماره‌ی حاجی مسۆگه‌ر
بكات، به‌ڵام به‌بۆچوونی من‌و ئه‌وه‌ی به‌چاوی خۆم ده‌یبینم ته‌واوكردنی
ئه‌م پرۆژه‌یه له‌م ماوه كورته ئه‌گه‌ر مه‌حاڵ نه‌بێت ئه‌وه زۆر
زه‌حمه‌ته، چونكه ئێستا به‌هۆی ئیشكردن تێیدا شوێنی ته‌وافی حاجیان
ئێجگار بچوك بووه‌ته‌وه‌و بڕوا ناكه‌م له 100 هه‌زار كه‌س زیاتر بگرێت،
بۆیه ئه‌گه‌ر پلانێكی به‌دیل دانه‌نرابێت بۆ یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژن ئه‌وا
پێشبینی قه‌ره‌باڵغی‌و بوون به‌ژێره‌وه‌ی سه‌دان حاجی ده‌كه‌م له‌ناو
حه‌ره‌می كه‌عبه‌دا به‌تایبه‌تی حاجیه لاواز‌و نه‌خۆش‌و به‌ساڵاچوه‌كان.