كه‌وتن سه‌ره‌تای هه‌ستانه‌وه‌یه
بیست و یه‌كی ئه‌یلولی 2013 ، ئه‌و رۆژه‌یه كه لای هه‌موو یه‌كێتییه دڵسۆزه‌كان هه‌رگیز بیرناچێته‌وه، ئه‌و رۆژه‌یه كه یه‌كێتییه ماندووهكان، تیایدا هیلاكی و ماندووبونیان هێنده‌ی تر شهكهتیدان، ئه‌و رۆژه‌یه، كه‌س و كاری شه‌هیدان، به خێرایه‌كی زۆر‌و سه‌ختتر له رۆژی شه‌هیدبوونی رۆڵه‌كانیان چوونه‌وه ناو كۆڕی پرسه‌ی شه‌هیده‌كانیان، ئه‌و رۆژه‌یه كه رێكخستنه دێرینه‌كان، پێشمه‌رگه هه‌میشه گیان له‌سه‌ر ده‌سته‌كان، زیندانیانی سیاسی، كه‌مئه‌ندامانی سه‌نگه‌رو كادر‌و ئه‌ندامان و هه‌موو دڵسۆزانی ( ی.ن.ك)ی تا ئاستی رشتنی رۆندك نیگه‌ران كرد.
ئه‌گه‌ر ئه‌و شۆكه بۆ زۆرێك له یه‌كێتیه‌كان بریتی بێت، له‌وه‌ی له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌نگه‌كانی كه‌مبوونه‌وه‌و كورسیه‌كان له ناو په‌رله‌مانی كوردستاندا ژماره‌یان له كهمیدا، ئه‌وا لای من سنوره‌كانی ئه‌و شۆكه، دوورتر ده‌روات، ده‌توانم ئه‌وه بڵێم له ناخه‌وه رایتهكاندم، چونكه ئه‌وه‌ی له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا بۆ من ده‌ركه‌وت، بریتیه له ده‌ركه‌وتنی ئه‌نجامی ئه‌و ناكۆكی و ململانێ ناحزبیانهیهو ئه‌و گرفت و كێشه‌و كۆسپانه‌ی دروستكراون و ئه‌و هه‌ڵه‌و لادانانه‌ی لهپێڕهودا كراون له رابردوودا، ئه‌مانه له‌ناو یه‌كێتیدا دژ به یه‌كێتی و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی ئه‌نجامدراون، بهشكێكیش له ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیه‌وه، بۆ یه‌كێتی نه‌خشه‌یان بۆ چنراوه.
دواتریش ههنگاوهكانیتری به‌دواداهاتن، تا سه‌ره‌نجام بهوهگهیشتین كه شكۆی یه‌كێتی بریندار بكرێت. بۆیه ئۆباڵی گه‌وره‌ی ئه‌و شكسته‌ی ئه‌مڕۆی یه‌كێتی، به ته‌نیا له ئه‌ستۆی ئه‌وانه‌دا نیه كه ئه‌مڕۆ رێبه‌رایه‌تی یه‌كێتی ده‌كه‌ن له سه‌ره‌وه تا خواره‌وه، به‌ڵكو ئه‌وانه‌ی تریش به‌شێكی ئۆباڵه‌كه هه‌ڵده‌گرن، هه‌رچه‌نده ئه‌وان به سه‌ركه‌وتنی خۆیانی ده‌زانن، بێ‌باك له‌وه‌ی ئه‌وان مه‌ستی سه‌ركه‌وتنن و ئه‌وه نازانن كه بچووك بوونه‌وه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ناكاته گه‌وره‌یی ئه‌وان. به‌ڵكو رۆڵه‌كه‌یان هه‌مان رۆڵی دزیكردن بوو له ماڵی خۆت، نه گه‌وره دز مهمنونهو نه باوكیش لێت ده‌بوورێت.
به له‌به‌ر چاوگرتنی قۆناغی دوای بیست و یه‌كی ئه‌یلول بۆ یه‌كێتی و خوێندنه‌وه‌یه‌كی خێرا بۆ مێژووی یه‌كێتی و پێگه‌ی سیاسی و دبلۆماسی و جه‌ماوه‌ریه‌كه‌ی له‌لایه‌ك و له‌لایه‌كی تره‌وه پێگه هه‌رێمی و هه‌رێمایه‌تی و كوردستانی و نێوده‌وڵه‌تی بۆ یه‌كێتی و خوێندنه‌وه‌ی هاوكێشه سیاسیه‌كانی ئهمرۆِی ناوچه‌كه‌و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جیهان، ئه‌وه به ئاشكرا ده‌رده‌كه‌وێت كه ( ی.ن.ك) پێگه‌ی به‌هێزی خۆی له ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی حزب له ده‌ست نه‌داوه، به‌ڵكو تا ئێستاش خاوه‌ن هه‌مان پێگه‌ی پێشوویه‌تی، به‌ڵام ئه‌وه به‌مانای ئه‌وه‌نایه كه یه‌كێتی نه‌كه‌وتۆته قه‌یرانێكی گه‌وره‌و دووڕیانێكی مه‌ترسیداری ناوخۆیی، ئه‌گه‌ر به‌په‌له چاره‌سه‌ری ریشه‌یی بۆ سه‌رجه‌م كێشه‌كانی ناوخۆی یه‌كێتی نه‌كرێ، به تایبه‌ت قه‌یرانی به دامهزرهوهیی كردنی ئۆرگانه‌كان، قه‌یرانی رێبه‌رایه‌تی، قه‌یرانی به‌یه‌كه‌وه راوێژ‌و بیركردنه‌وه، قه‌یرانی نه‌بوونی بازنه‌ی بریار، قه‌یرانی نه‌بوونی بۆچوونی روونی یه‌كێتی بۆ هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه‌ی پێویست ده‌كات، یه‌كێتی بیروڕای تایبه‌تی خۆی له‌سه‌ر هه‌بێت، وه‌ك له رابردوو پێ ناسرابوو ، له‌پاڵ چه‌ندان قه‌یرانی تری حزبیدا.
بۆئه‌م مه‌به‌سته پێویسته یه‌كێتیه‌كان له‌سه‌ری سه‌ره‌وه تا خواری خواره‌وه ( له جێگرانی سكرتێری گشتیه‌وه، تا ده‌نگده‌رێكی یه‌كێتی)، هه‌موومان دان به ههڵهكانماندا بنێن (هه‌ریه‌كه‌ی به‌پێی پله‌و ئاستی خۆی)، چونكه ئه‌وه سه‌ره‌تای، قه‌ناعه‌ت هێنانمانه به‌وه‌ی كه له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا زۆربه‌مان یه‌كێتیانه بیرمان نه‌كردۆته‌وه‌و ره‌فتارمان نه‌كردووه‌و به‌رژه‌وه‌ندی خۆمان له‌سه‌روو به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی هه‌ژمار كردووه.
ئه‌و سه‌لماندنه له رووی ده‌روونی و جه‌سته‌یی و فكرییه‌وه رێگه‌ی ئه‌وه‌مان بۆ خۆش ده‌كات كه بڵێین هێشتا ئومێدی گه‌وره‌مان وه‌كو جاری جاران بۆ ئاینده هه‌ر به یه‌كێتیه، به‌وه‌ی ئێستاش (یه‌كێتی) به پشتیوانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان به تایبه‌تی پشتیوانی كچان و كوڕانی گه‌نج و لێهاتووی كادر‌و سه‌ركرده دڵسۆز‌و له خۆبردووهكانی، به پێڕه‌وكردنی رێباز‌و رێنوێنی و حیكمه‌ته‌كانی (مام)، ئه‌و قۆناغه قه‌یراناوییه تێده‌په‌ڕێنێ، وه‌ك كارهساتهكانیتری مێژووی رابردووی.
غیابی "مام" كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر به‌خێرایی تێپه‌ڕاندنی قه‌یران و قۆناغه‌كه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌وه‌لانانی به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی و هه‌ستكردن به به‌رپرسیاریه‌تی مێژوویی و به‌په‌رۆشی بۆ یه‌كێتی و هه‌موو ئه‌وانه‌ی خه‌ونی ئایندهی خۆیان و كوردستانیان له‌سه‌ر یه‌كێتی هه‌ڵچنیوه، وه‌فاداربوون به‌رامبه‌ر به خوێنی شه‌هیدان و خه‌بات و تێكۆشانی تێكۆشه‌رانی، له توانایدایه وه‌ك جاران هه‌ستێته‌وه‌و خۆی له‌و ته‌پوتۆزه داتهكێنێ و به هه‌ڵگرتن و له كۆڵنانی خه‌ون و ئومێدی ملیۆنان هاوڵاتی كورد‌و كوردستان، له هه‌موو توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگادا، له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان، له مناڵێكه‌وه بۆ بهساڵاچوێك، به‌سه‌ربه‌رزییه‌وه بیگه‌ێنێته مه‌نزڵ و تاجی سه‌ركه‌وتنه‌كانی بخاته‌سه‌ر. وێستگه‌ی یه‌كه‌م و یه‌كه‌م هه‌نگاو به ئامانجی گه‌یشتن به‌و ئامانجه پیرۆزه (كۆنگره‌ی چوار)ه، كه له ئێستاوه ئاماده‌كاری بۆ به‌ستنی ده‌كرێ له سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوودا، كه ده‌بێته یه‌كه‌م هه‌نگاوی جدی بۆ هه‌ستانه‌وه له دوای دوا شكستدا.
(2)
ئه‌ركی مێژوویی سه‌ركرده‌كانی ئه‌مڕۆمان
له كۆنگره‌ی ( چوار )دا
بڕیاری یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی له دوای 21-9 و په‌سه‌ندكردنی بڕیاره‌كه له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی به‌شداربووی پێنجه‌م پیلینۆمهوه، به‌وه‌ی له ( 31/1/2014 ) یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆنگره‌ی چواره‌می خۆی ده‌به‌ستێت و هه‌موو كێشه‌و هۆكاره‌كانی ئه‌و شكسته‌و شكسته‌كانی چه‌ند ساڵی رابردووی له‌وێدا گه‌نگه‌شه ده‌كات، هه‌ر بۆیه‌ش پلینۆم به له‌به‌رچاوگرتنی هه‌ستیاری قۆناغه‌كه‌و مه‌ترسیه‌كانی، هیچ یه‌كێك له‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی كه هه‌یبوو به‌پێی پێڕه‌و، به‌كاری نه‌هێنان، ئه‌مه‌ش بووه ماكی وه‌دیهاتنی ئه‌و ئامانجه‌ی كه له‌بناغه‌دا پلینۆمهكهی له پێناودا به‌سترا. به‌وه‌ش ئامانجی له بارنهبردنی كۆنگره‌ی (چوار) له پلینۆمی پێنجه‌مه‌وه، بووه ده‌سكه‌وت و ژیرانه به‌دیهێنرا، به‌و هۆیه‌شه‌وه ئومێدی نوێبوونه‌وه‌و هه‌ستانه‌وه‌ی یه‌كێتی تا به‌ستنی كۆنگره‌ی (چوار) له دڵی ده‌نگده‌رو هه‌وادارو ئه‌ندام و كادر‌و دڵسۆزانی یه‌كێتی و كه‌س و كاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و تێكۆشه‌رانی به زیندوویی هێڵدرایه‌وه.
كۆنگره له ژیانی هه‌موو حزبێكدا گه‌وره‌ترین ده‌سه‌ڵاته، كۆنگره‌ی (چوار)ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه یه‌كێتی ئه‌و حزبه‌یه له مێژووی دروستبوونیه‌وه، رۆڵی گه‌وره‌و كاریگه‌ری بووه له ره‌وتی جوڵانه‌وه‌ی كوردایه‌تی و له هه‌موو قۆناغه‌كاندا، به‌پێی پێویستی قۆناغه‌كه، واقعبینانه له ئاست ئه‌ركه‌كانی قۆناغه‌كه‌دا به‌رنامه‌رێژی و هه‌ڵسوكه‌وتی كردووه‌و توانیویه‌تی به خوێنی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی خۆی، مه‌ترسیه‌كانی هه‌موو قۆناغه‌كانی به‌رده‌م كوردایه‌تی له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌له‌كه‌مان، به ده‌رفه‌ت بگۆڕێ و مه‌ترسیه‌كانی لێ دوور بخاته‌وه، ئه‌مه‌ش له رابردووی نزیكدا به كرده‌وه سه‌لماوه كه پردی متمانه‌ی نێوان كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان و یه‌كێتی، پردێكی پته‌وبێت. بۆیه له یاده‌وه‌ریاندا ئه‌وه چه‌سپیبوو و چه‌سپیوه، هه‌ر كاتێ بارودۆخی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، له باشترین حاڵه‌ته‌كانی گه‌شه‌كردنیدا بێت، ئه‌وا مه‌ترسیه‌كان له‌سه‌ر چاره‌نوسی گه‌له‌كه‌مان به‌قه‌د باشیه‌كانی بارودۆخی یه‌كێتی دوور ده‌كه‌ونه‌وه، به‌پێچه‌وانه خراپی بارودۆخی یه‌كێتی، به خراپی دۆخی كوردایه‌تی ده‌زانن، بۆیه نه‌ك هه‌ر ئه‌ندام و دۆست و لایه‌نگران و تێكۆشه‌رانی یه‌كێتی و دۆست و هاوپه‌یمانه‌كانمان به گرنگیه‌وه ده‌ڕوانه ئه‌م كۆنگره‌یه، به‌ڵكو دوژمن و ناحه‌زانی گه‌له‌كه‌شمان به ووردی چاودێری كۆنكرهكه ده‌كه‌ن، بۆیه ئه‌ركی هه‌مووانه، به تایبه‌ت كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی و كادر‌و ئه‌ندامانی (ی.ن.ك)، زۆر به‌هێمنی و بهوشیاری و حه‌كیمانه، هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ هه‌موو پرسه‌كانی پێش كۆنگره‌و ناو كۆنگره‌دا بكه‌ن و لانی كه‌م چاره‌سه‌ری ریشه‌یی بۆ زۆرێك له‌و كێشه سه‌ره‌كیانه بدۆزنه‌وه كه دواجار چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشانه ده‌بن به كلیلی چاره‌سه‌ری چه‌ندین كێشه‌ی لاوهكیتر، ئه‌م ئامانجه‌ش هه‌ر به‌راستی بۆته، خه‌می یه‌كه‌می ئه‌مڕۆی كه‌س و كاری شه‌هیدان و دڵسۆزانی یه‌كێتی و گه‌له‌كه‌مان، بۆیه ناحه‌قیه‌كی گه‌وره ده‌كه‌ین له‌به‌رامبه‌ر خوێنی شه‌هیدان و خه‌بات و ماندوون و فرمێسكی دایك و خوشكی شه‌هیدانمان و هه‌موو ئه‌و كاره‌ساته گه‌ورانه‌ی به‌سه‌ر یه‌كێتی و گه‌له‌كه‌ماندا هاتوون، ئه‌گه‌ر له ئاستی ئه‌م قۆناغه چاره‌نوسسازه‌دا، ژیرانه هه‌ڵسوكه‌وت نه‌كه‌ین و به‌ئه‌ركی خۆمان هه‌ڵنه‌ستین، ده‌بێت نوێبوونه‌وه‌و گه‌نجبوونه‌وه‌ی یه‌كێتی به فكر‌و تێڕوانین و دونیابینی ئه‌م سه‌رده‌مه‌و دارشتنه‌وه‌ی په‌یكه‌رێكی حزبی گونجاو له‌گه‌ڵ سه‌رده‌می ئه‌مڕۆی ژیانی حزبایه‌تیدا، به هاتنه‌پێشی ژماره‌یه‌ك گه‌نجی لێهاتووی هۆشیار بۆ سه‌ركردایه‌تی ئه‌م قۆناغه‌ی یه‌كێتی ( به‌رێزه‌و خه‌بات و تێكۆشانی سه‌ركرده‌كانی ئه‌مرۆمان له‌به‌ر چاو بگیرێ و ببن به ئه‌و تیمه مه‌زن و كاریگه‌ره‌ی له پشت په‌رده‌وه پشتیوانی گه‌وره‌ی حزب بكه‌ن، به‌و هه‌نگاوه‌شیان سه‌روه‌ریه‌كی گه‌وره‌تر له سه‌روه‌ریه‌كانی رابردوویان بۆخۆیان تۆمار ده‌كه‌ن و وه‌رچه‌رخانێكی گه‌وره‌و نمونه‌یه‌كی جوان و دیموكراسیانه ده‌هێننه ناو ژیانی حزبایه‌تی له كوردستان و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست، به‌مه‌ش بۆ هه‌میشه له مێژووی یه‌كێتیدا وه‌ك ئه‌ستێره‌ی دروشاوه له ئاسمانی (ی.ن.ك) هه‌ر به گه‌شی و زیندوویی و گه‌وره‌یی له لوتكه‌دا ده‌مێننه‌وه). ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ی به‌شێك له‌و سه‌ركردانه‌ی كه تائێستاش ده‌تواندرێ سوود له به‌خششه‌كانیان وه‌ربگیرێ، به‌وه‌ی ته‌مه‌ن و توانایان هاوكاری ئه‌وه‌یان بوون، كه له‌گه‌ڵ قۆناغه‌كه‌دا هه‌نگاوی بنێن. سه‌ره‌نجام به ئاوێته‌بوون و سوود وه‌رگرتن له خه‌رمانی گه‌وره‌ی حیكمه‌ت و تاقیكردنه‌وه‌ی سه‌ركرده‌كانی دوێنێ و سه‌ركرده گه‌نجه‌كانی ئه‌مڕۆ، ده‌توانرێ ئه‌و نوێبوونه‌وه‌و گه‌نجبوونه‌وه‌یه له كۆنگره (چوار)دا بكرێته میدالی سه‌ركه‌وتن و بكرێته ملی سه‌ركرده جوامێر‌و لهخۆبردووهكانی دوێنێ و ئه‌مڕۆو ئاینده‌شمان. به‌مه‌ش تاجی سه‌ركه‌وتنی كۆنگره ده‌خه‌ینه سه‌ر گلكۆی شه‌هیدان و وه‌ك دیاریه‌كی به‌نرخ و پڕلهوهفاو ئه‌مه‌ك بۆ ( جه‌نابی مام جه‌لال ) ده‌نێرین و درێژه‌پێده‌ری راسته‌قینه‌ی رێبازی (ی.ن.ك) ده‌بین.
(3)
ئه‌ركی كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی و لیژنه‌ی
سه‌رپه‌رشتی كۆنگره‌ی (چوار)
شێواز‌و كه‌شی گفتوگۆی ناو كۆبوونه‌وه‌ی كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی له پێكهێنان و دانانی ناوی ئه‌ندامانی لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتی كۆنگره، هه‌نگاوێكی زۆر گرنگ ده‌بێت به ئاراسته‌ی نیه‌تی سه‌ركه‌وتن و نوێبوونه‌وه‌ی یه‌كێتی له كۆنگره‌ی ( چوار) دا، ئه‌گه‌ر دیاری كردنی ئه‌ندامانی لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتی نه‌بێته (موحاصه‌صه ) و ته‌نیا به په‌رۆشی و لێهاتوویی و كارامه‌یی و تاقیكردنه‌وه‌ی رابردووی هه‌ڤاڵان، بكرێته پێوه‌ر بۆ دانانیان له‌و لیژنه‌یه‌دا، ئه‌وه له پێشه‌وه ئاسۆی سه‌ركه‌وتنی كۆنگره‌و ئومێده‌كانمان به دڵنیاییه‌وه زۆر زیاتر ده‌بن به كۆنگره‌ی (چوار). ئه‌وه‌ش به ته‌نیا هه‌نگاوی یه‌كه‌م ده‌بێت.
هه‌نگاوی راست و راسته‌قینه‌ی دواتر، ده‌بێت له‌لایه‌ن لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتی كۆنگره‌وه بهاویشترێت، به‌ویش به وریایی و دوای لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی واقیعی و زانستی ورد، بڕیار له‌سه‌ر چۆنیه‌تی هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی كۆنگره بدات و میكانیزمێكی ته‌واو روون (ساده)، به رێنمایی روون (ساده) ده‌ربكه‌ن ، بۆ ئه‌وه‌ی رێنماییه‌كان نه‌بن به مایه‌ی لۆمه‌و لێدانه‌وه‌ی جیاجیا هه‌ڵبگرن یان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌م و ئه‌و خوێندنه‌وه‌ی جیاوازیان له‌سه‌ر بكرێت، رێنماییه‌كان ده‌بێت له‌و جۆرانهبن كه ده‌رفه‌تی یه‌كسان بۆ سه‌رجه‌م هه‌ڤاڵانی یه‌كێتی له هه‌موو ئۆرگان و مه‌كته‌ب و ده‌زگاو دامه‌زراوه‌كانی سه‌ربه (ی.ن.ك) بڕه‌خسێنێ، به‌له‌به‌رچاوگرتنی تایبتمه‌ندی مه‌كته‌بی رێكخستن.
به ئاوڕ دانه‌وه‌یه‌كی خێرا له‌كه‌ش و ژماره‌ی ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی ( سێ)، پێویسته لیژنه‌ی سه‌رپه‌شتی كۆنگره، فشاری هیچ لایه‌ك قبوڵ نه‌كات و له پێشه‌وه ژماره‌ی به‌شداربووان له ئه‌ندامانی كۆنگره دیاری بكات، به پێی پێڕه‌وی په‌سه‌ندكراوی كۆنگره‌ی (سێ) و ژماره‌كه‌ش پێشتر وه‌ك له پێڕهودا هاتوودا له چوارچێوه‌ی میكانیزمی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نداماندا بڵاوبكاته‌وه.
ئه‌مانه‌و جگه له‌و ئه‌ركانه‌ی هه‌ر كۆنگره‌یه‌كی حزب ده‌یسه‌پێنێ له كاتی به‌ستنیدا، له ئاماده‌كاری و به‌رنامه‌رێژی پێویست له هه‌موو بواره‌كانی كاروباره سیاسی و ئیداری و داراییه هونه‌ریه‌كان و ...هتد له پێناوی سه‌ركه‌وتنی كۆنگره‌دا. به‌جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ی كاری ئه‌ندامانی لیژنه‌یه‌ی سه‌رپه‌رشتی كۆنگره به رێكوپێكی و به‌سه‌ربه‌خۆیی ته‌واو، به‌ر له‌به‌ستنی كۆنگره، تا راده‌یه‌كی زۆر، مژده‌ی سه‌ركه‌وتنی كۆنگره‌ی (چوار) ده‌گاته گوێی زۆربه‌ی دڵسۆزانی (ی.ن.ك).
خدر مسته‌فا