كۆیلایه‌تی
هێشتا له‌جیهاندا بوونی هه‌یه، به‌شێوه‌یه‌ك پشتاوپشت له‌باوكه‌وه بۆ
كوڕ ده‌مێنێته‌وه، به‌پێی تازه‌ترین ئاماری رێكخراوه‌كانی بواری مافی
مرۆڤ، رێكخراوی بونیادی رێره‌وی ئازاد له وڵاتی ئوسترالیا راپۆرتێكی
له‌وباره‌یه‌وه بڵاوكردۆته‌وه‌و تێیدا هاتووه كه وڵاتی مۆریتانیا،
ریزبه‌ندی یه‌كه‌می جیهانی كردووه‌و 4% ی دانیشتوانه‌كه‌ی له‌ژیانی
كۆیلایه‌تیدا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن، به‌شێوه‌یه‌ك كه پشتاوپشت له
باوكه‌وه بۆ كوڕ و له‌دایكه‌وه بۆ كچ ده‌مێنێته‌وه.
له‌راپۆرته‌كه‌ی رێكخراوی بونیادی رێره‌وی ئازاد له وڵاتی ئوسترالیا هاتووه كه هه‌ریه‌ك له‌وڵاتانی هایتی و پاكستان، ریزبه‌ندی دووه‌م و سێیه‌میان هه‌یه له چینی كۆیلایه‌تی، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه وڵاتی هندستان 14 ملیۆن مرۆڤ له پله‌ی كۆیلایه‌تیدا ده‌ژین به‌ڵام به‌هۆی جۆری كۆیلایه‌تیه‌كه‌یانه‌وه له‌ریزبه‌ندی چواره‌می جیهاندان.
ئه‌وه‌ی سه‌رنجی رۆژنامه‌كانی وڵاتی توركیای بۆخۆی راكێشاوه زۆربوونی ژماره‌ی كۆیله‌یه له‌و وڵاته، به‌شێوه‌یه‌ك له‌كۆی 160 وڵاتی جیهان، توركیا له‌ریزبه‌ندی 90 دایه كه زیاتر له 110 بۆ 130 هه‌زار مرۆڤ له‌و وڵاته له‌ژێر پله‌ی كۆیلایه‌تیدا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن، به‌ڵام كۆیلایه‌تی به‌شێوه‌یه‌كی مۆدێرن.
هه‌روه‌ها هه‌ر له‌و راپۆرته‌ی رێكخراوه ئوسترالیه‌كه‌دا هاتووه كه جۆری كۆیله‌بوونی مرۆڤ له‌توركیا تازه‌ترین جۆره، ئه‌ویش دیارترینیان به‌زۆر به‌شودانی كچ، یان به‌زۆر هێنانی ژن بۆ كوڕه‌كانیان، یان كاركردنی به‌زۆر بۆ بازرگانه‌كان ئه‌ویش به به‌كارهێنانی فشاری نایاسایی له‌سه‌ر هاووڵاتیان، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی بازرگانه‌كان سیاسه‌تی جۆراوجۆر به‌كارده‌هێنن بۆ ناچاركردنی كرێكاران كه به‌ویستی ئه‌وان بجوڵێنه‌وه.
كۆی گشتی ژماره‌ی ئه‌و مرۆڤانه‌ی له‌ژێر پله‌ی كۆیلایه‌تیدا ده‌ژین زیادی كردووه، به‌شێوه‌یه‌ك دامه‌زراوه‌ی ئایلۆ پێشتر له‌راپۆرتێكدا رایگه‌یاندبوو كه ته‌نها 21 ملیۆن كۆیله له‌جیهاندا هه‌ن، به‌ڵام به‌پێی تازه‌ترین ئاماری رێكخراوی بونیادی رێره‌وی ئازادی له‌ئوسترالیا، ژماره‌كه بۆ 29 ملیۆن و 800 هه‌زار كه‌س زیادیكردووه.
سه‌رچاوه / رۆژنامه‌ی ئه‌نكه‌ره
ئا / سامان یاروه‌یس