سه‌رۆكی
پارتی كۆنگره‌ی نشتیمانی له عێراق، پێیوایه دوور نییه به كوده‌تای
سه‌ربازی ده‌ست به‌سه‌ر پڕۆسه‌ی سیاسی له عێراقدا بگیرێ، "ئه‌گه‌ر باری
ته‌ناهی به‌م شێوه خراپه بمێنیته‌وه".
ئه‌حمه‌د
چه‌له‌بی، سه‌رۆكی پارتی كۆنگره‌ی نشتیمانی له عێراق له لاپه‌ره‌ی
تابیبه‌تی خۆی له فه‌یسبوك نووسیویه‌تی: "دوور نییه كوده‌تایه‌كی
سه‌ربازی گه‌مارۆی هه‌موو دانیشتوانی ناوچه‌ی سه‌وز بدات، ئه‌گه‌ر ره‌وشی
ئه‌منی له عێراق به‌م جۆره شكست بهێنی".
چه‌له‌بی،
كه ئه‌ندام په‌رله‌مانی عێراقه، پێیوایه : "كێشه‌كه له‌وه‌دایه، كه
پرسی ئه‌منی ته‌نها به ده‌ست سه‌رۆك وه‌زیره‌و ئه‌و ئاماده نییه، ئه‌و
راوێژكار‌و سه‌ركردانه‌ی خۆی دایناون بگۆرێ، دوای ئه‌م هه‌موو شكسته
گه‌وره‌یه".
سه‌رۆكی
پارتی كۆنگره‌ی نشتیمانی له عێراق وتیشی:" هیچ گوڕانكارێك نییه له
پلان‌و سه‌ركرده‌كان، ده‌بێ شه‌قامی عێراقی تێ‌بگا، كه پرسی ئه‌منی به
ده‌ستی لایه‌نێكه‌وه‌یه، كه هیچ شتێك نازانی ده‌رباره‌ی پلانی سهربازیو
ئه‌منی