دادگای سعودیه بڕیاریدا به
زیندانیكردنی پیاوێكی سعودی بۆ ماوه‌ی 8 ساڵ و غه‌رامه‌كردنی به 270
هه‌زار دۆلار له‌گه‌ڵ لێدانی 800 جه‌ڵد.
فه‌یحان غامدی، ئه‌و پیاوه سعودییه‌یه كه تاوانباره به ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر منداڵه‌كه‌ی و پاشان كوشتنی.
(لومی) ناوی ئه‌و منداڵه پێنج
ساڵانه‌یه كه له له‌لایه‌ن باوكیه‌وه ده‌ستدرێژی سێكسی كرایه سه‌رو
دواتر بۆ چاره‌سه‌ر كردنی له 25-11-2011 ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه‌و
دواتریش له 22ی كانونی یه‌كه‌می 2012 گیانی له‌ده‌ستداوه.
له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌كانیشدا
فه‌یحان غامدی باوكی لومی دانی به‌وه‌داناوه كه پاش ئه‌وه‌ی ده‌ستدرێژی
سێكسی كردوه‌ته سه‌ر منداڵه‌كه‌ی، به‌دارو كێبڵ لێیداوه.