به‌پێی راپۆرتێك، زیاتر له 100 هه‌زار ژن له توركیادا له‌شفرۆشی ده‌كه‌ن، له‌ناویاندا ژنی منداڵ‌و به‌ساڵاچووش هه‌یه.
به‌پێی
راپۆرتێكی رێكخراوی (شه‌فكات ده‌ر)، كه رێكخراوێكی ناحكومیه، زیاتر له
100 هه‌زار ژن، له توركیادا له‌شفرۆشی ده‌كه‌ن، له‌و ژماره‌یه‌ش 30
هه‌زاریان له خانه‌كانی له‌شفرۆشیدا له 50 پارێزگای ئه‌و وڵاته‌دا
كارده‌كه‌ن، هاوكات 15 هه‌زاریشیان به‌شێوه‌ی ره‌سمی وه‌ك له‌شفرۆش
تۆماركراون.
ئه‌و
رێكخراوه، كه تایبه‌ت به یارمه‌تیدانی گروپ‌و كه‌رته
په‌راوێزكه‌وتووه‌كانی كۆمه‌ڵگا، ئه‌وه‌ی نیشانداوه كه ژنه
له‌شفرۆشه‌كانی توركیا، جگه له‌م دوو گروپه ژماره‌یه‌كی زۆریشیان به
شێوه‌ی نایاسایی‌و له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان سێكس ده‌فرۆشن، به‌مه‌ش ژماره‌ی
له‌شفرۆشه‌كان ده‌گاته زیاتر له 100 هه‌زار كه‌س.
به‌پێی
ئه‌و راپۆرته، به‌شێكی زۆری ئه‌و ژنانه‌ی كاری له‌شفرۆشی ده‌كه‌ن،
راپۆرته‌كه به (كۆیله‌ی سێكسی) ناوی بردوون، منداڵن‌و له خوار ته‌مه‌نی
گونجاون بۆ ئه‌و كاره.
رتشیگه‌یاندووه: "ژماره‌یه‌ك له‌و ژنانه‌ی له خانه‌كانی له‌شفرۆشیدا كار ده‌كه‌ن له سه‌روی ته‌مه‌نی 60 ساڵیه‌وه‌ن".