8:54 ص
m11puk

سه‌نته‌ری ئۆكسفۆردی به‌ریتانی بۆ
توێژینه‌وه، ڕاپۆرتێكی بڵاوكردۆته‌وه كه تیایدا هاتووه، له‌گه‌ڵ
سه‌رهه‌ڵدانی جه‌نگ له وڵاتی سوریا تا ئێستا، 11 هه‌زار مناڵ گیانیان له
ده‌ستداوه كه 128 منداڵیان به چه‌كی كیمیاوی و 389 مناڵ‌یش به گوله‌ی
قهناسهكان گیانیان له ده‌ستداوه.
هه‌روه‌ها ڕاپۆرته‌كه‌ی
ئۆكسفۆرد ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه تا كۆتایی مانگی ئابی 2013، له كۆی
113 هه‌زار 735 كوژراو، 11 هه‌زار و 420 كه‌سیان مناڵ بوون و ته‌مه‌نی
زۆربه‌یان له 17 ساڵ كه‌متر بووه.
ڕاپۆرته‌كه ئه‌وه‌ش ڕوون
ده‌كاته‌وه كه زۆربه‌ی مناڵه‌كان به فیشه‌كی چه‌كه سوكه‌كان كوژراون،
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه 765 منداڵ له سێداره دراون و 389 مناڵ‌یش به
گوله‌ی قه‌ناس كوژراون.
ڕاپۆرته‌كه ده‌ڵێت: زۆربه‌ی ئه‌و مناڵانه‌ی
كه كوژراون ته‌مه‌نیان له نێوان 13 بۆ 17 ساڵدایه و به ئه‌نقه‌ست
كوژراون كه كوشتنهكهشیان به له سێداره دان و ئه‌شكه‌نجه دان و
قه‌ناس بووه.
شایه‌نی باسه به‌پێی ئاماره‌كانی ڕێكخراوی مافی
مرۆڤی سوریا، له سه‌ره‌تای هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگ له سوریا، واته له
مانگی ئازاری 2011 ه‌وه تا ئێستا زیاتر له 120 هه‌زار كه‌س له‌و
جه‌نگه‌دا گیانیان له ده‌ستداوه.
سه‌رچاوه / DW
PUKmedia و / ڕه‌هێل مه‌حمود