په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان
رایده‌گه‌یه‌نێت ناكرێت هه‌رچی پۆست له‌سه‌ر ئێمه وه‌رئه‌گرێت، بۆ
به‌رژه‌وه‌ندی و مه‌رام به‌كاری بهێنێت، له به‌رپرسێك له‌سه‌ر پشكی
حزبه‌كه‌شی ده‌پرسێت: ره‌وایه حزبێك و خوێنی شه‌هیده‌كانی و كادره‌كانی
شه‌رمه‌زاریی به‌رده‌م جه‌ماوه‌ر و هونه‌رمه‌ندان بكه‌یت؟
زانا عه‌بدولڕه‌حمان په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسینێكی له‌سه‌ر راگه‌یاندنی كۆمه‌كی كلتووری هونه‌رمه‌ندان و رۆشنبیران له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی رۆشنبیرییه‌وه بڵاوكرده‌وه.
زانا عه‌بدولڕه‌حمان ده‌نووسێت: "به‌یه‌قین گه‌یشتمه ئه‌وه‌ی كه ئه‌م یه‌كێتییه‌ی ئێمه حزبێكی نه‌گبه‌ت و نمه‌ك سوێره! ئاخر ناكرێت هه‌رچی پۆست له‌سه‌ر ئێمه وه‌رئه‌گرێت. بۆ به‌رژه‌وه‌ندی و مه‌رام به‌كار بهێنرێت..".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی یه‌كێتی ده‌پرسێت: "چ ره‌وایه من و هاوڕێكانم باجی خه‌ڵكی مشه‌خۆر بده‌ین، له‌سلێمانی هه‌موو هێزو توانای خۆمان خستۆته‌كار بۆ خزمه‌تی هونه‌رمه‌نده گه‌نجه‌كان كه‌چی كاتێك ناوی ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه بڵاوكرایه‌وه كه پێوسیتیان به كۆمه‌ك و هاریكاری هه‌یه. هه‌ندێك كه‌سی تێدایه تووشی بێهوایی و شۆكیان كردم".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "جارێ كه‌س نازانیت ئه‌م كۆمه‌ك و هاریكارییه چۆن هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆكراوه‌و له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك بڕیاری له‌سه‌ردراوه. دڵنیام كه له‌سه‌ر توانست و كاركردن نه‌بووه.. له هه‌مووی ناخۆشتر ناوی نه‌قیبی سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانه كه له‌سه‌ر پشكی یه‌كێتی ئه‌و پۆسته‌ی وه‌رگرتووه".
زانا عه‌بدولڕه‌حمان ده‌ڵێت: "بۆیه هه‌قی خۆمانه لێی بپرسین؟! به‌ڕێز له كاتێكدا له‌م شاره‌دا سه‌دان گه‌نج و به‌هره‌مه‌ند پێوستیان به كۆمه‌ك و هاریكاری و یارمه‌تییه هه‌یه. تۆ له جیاتی پشتیوانی‌یان بكه‌یت و هاوكارییان بكه‌یت، چوویت خه‌می خۆت خواردووه پێش هه‌موو شتێك".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره رووده‌كاته نه‌قیبی سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندان و ده‌نووسێت: "من له ویژدانی خۆت ئه‌پرسم؟ تۆ پێوستیت به‌و پاره‌یه هه‌یه؟ تۆ پێویستیت به كۆمه‌ك و هاریكاری هه‌یه؟ هه‌ر له‌ویژدانی خۆت ئه‌پرسم ره‌وایه حزبێك و خوێنی شه‌هیده‌كانی و كادره‌كانی شه‌رمه‌زاریی به‌رده‌م جه‌ماوه‌ر و هونه‌رمه‌ندان بكه‌یت؟"
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی یه‌كێتی رایده‌گه‌یه‌نێت كه "من ئاماده‌نیم باجی تۆ بده‌م، تكایه مه‌كته‌بی سیاسی هه‌ڵوێستتان هه‌بێت. ئیتر به‌رگه‌ی ئه‌و هه‌موو شه‌رمه‌زاییه ناگرین".
هه‌فته‌ی رابردوو له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی رۆشنبیرییه‌وه نزیكه‌ی 700 ناو راگه‌یه‌ندرا كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌كه‌وه دیاریكراون بۆ سوودمه‌ندبوون له كۆمه‌كی كلتووری، ئه‌مه‌ش ناڕه‌زایی ژماره‌یه‌ك هونه‌رمه‌ند و رۆشنبیری لێكهوتهوه.