به‌تۆمه‌تی
تێوه‌گلانیان له ئابڕووچوونێكی سێكسی‌دا، ئاژانسی حزمه‌تگوزارییه
نهێنییه‌كانی ئه‌مریكا، دوو پاسه‌وانی تایبه‌تی باراك ئۆبامای سه‌رۆكی
ئه‌و وڵاته له كاره‌كه‌یان دوور ده‌خاته‌وه.
دوو
پاسه‌وانه تایبه‌ته‌كه‌ی ئۆباما، له‌رێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه نامه‌ی
سێكسییان ناردووه بۆ كچه كارمه‌ندێكی ئاژانسی خزمه‌تگوزارییه
نهێنییه‌كانی ئه‌مریكا، كه تایبه‌ته به پاسه‌وانانی سهرۆكو
به‌رپرسانی باڵای ئه‌و وڵاته، ئاژانسه‌كه‌ش بڕیاریداوه لێكۆڵینه‌وه
له‌گه‌ڵ دوو پاسه‌وانه‌كه‌دا بكات.
ئه‌مه
له‌كاتێكدایه ئاژانسی خزمه‌تگوزارییه نهێنییه‌كانی ئه‌مریكا ئاماده‌كاری
ده‌كات بۆ ئاشكراكردنی راپۆرتێكی پشكنه‌ری گشتی ئه‌مریكا له‌باره‌ی
تێوه‌گلانی 12 سه‌ركرده‌ی ئه‌و ئاژانسه له‌كاری سێكسی، له‌میانی
به‌ڕێوه‌چوونی لوتكه‌ی ده‌وڵه‌تانی ئه‌مریكا كه ساڵی رابردوو له
قرتاجنهی كۆڵۆمبیا به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌و
ئابرووچوونهوهش وای كرد 9 له‌و به‌رپرسانه له‌كاره‌كانیان له‌رێگه‌ی
خانه‌نشین كردن، یان ده‌ركردن، یان داواكاری ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه دوور
بخرێنه‌وه.