وته‌بێژی
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌سلێمانی،
رایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر ئۆپۆزسیۆن ده‌یه‌وێت له‌ده‌سه‌ڵاتیشدا بێت له
هه‌مانكاتدا ئۆپۆزسیۆن بێت، جێی قبوڵ نیه.
عه‌بدولوه‌هاب عه‌لیوته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌سلێمانی، بۆ چاودێرنیوز رایگه‌یاند:
یه‌كێك له‌و خاڵانه‌ی ده‌مانه‌وێت گفتوگۆی له‌سه‌ر بكه‌ین‌و برایانی
ئۆپۆزسیۆنیش زۆر باسی ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌یه ئه‌وان ده‌یانه‌وێت به‌شداری
حكومه‌ت بكه‌ن‌و له‌هه‌مانكاتیشدا ئۆپۆزسیۆن بن، ئه‌مه لای ئێمه جێگه‌ی
قبوڵ نییه، چونكه ده‌بێت یان ئۆپۆزسیۆن بن یان به‌شداری حكومه‌ت بكه‌ن‌و
به‌هه‌موو توانایانه‌وه خزمه‌ت بكه‌ن‌و له‌ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تیش چۆن
هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ن ئازادن‌و سه‌ربه‌ستن .
وتیشی:
گفتوگۆكان بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت ده‌ستی پێكردووه، به‌تایبه‌ت دوای
یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان‌و دواتریش هه‌ردوو مه‌كته‌بی
سیاسی یه‌كێتی‌و پارتی به‌سه‌رپه‌رشتی كۆسره‌ت ره‌سوڵ‌و نێچرڤان بارزانی
كۆبوونه‌وه .
وته‌بێژی
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی روونیشیكرده‌وه: ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه
سه‌ره‌تایه‌ك بوو بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كێتی‌و پارتی وه‌كو دوو لایه‌نی "هه‌م
سه‌ره‌كی‌و هه‌م هاوپه‌یمان"، له‌ژێر رۆشنایی رێكه‌وتنامه‌ی ستراتیژی هه‌ر
لایه‌نه تێڕوانینی خۆی بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتوو بخاته‌ڕوو‌و له‌سه‌ر
زۆر خاڵیش هاوڕابوون، وه‌ك ئه‌وه‌ی كابینه‌ی حكومه‌تی نوێ بنكه فراوان
بێت‌و هه‌موو لایه‌نه‌كان تێیدا به‌شدار بن .