
زانكۆی
ئه‌زهه‌ر بڕوانامه‌ی دكتۆرای به‌خشییه شێخ مسته‌فا محه‌ممه‌د، له
شه‌ریعه‌و یاسا به پله‌ی نایاب، له‌مه‌ڕ نامه‌ی دكتۆراكه‌ی له سه‌ر
باڵاپۆشی، كه‌تێیدا لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر مێژووی سه‌رهه‌ڵدان و
لێكدانه‌وه جیاوازه‌كان بۆ باڵاپۆشی له ئایینی ئیسلامدا كردووه.
شێخ
مسته‌فا محه‌ممه‌د، له نامه‌ی دكتۆراكه‌ی ئاماژه‌ی به چه‌ند
لێكدانه‌وه‌یه‌ك كردووه له‌سه‌ر راڤه‌كردنی له ده‌ره‌وه‌ی هه‌لومه‌رجه
مێژووییه‌كان و هۆكاری دابه‌زینی ئه‌و ده‌قه ئایینیانه، كه به گوته‌ی
ئه‌و بووه‌ته هۆی لێكدانه‌وه‌یه‌كی هه‌ڵه له‌سه‌ر باڵاپۆشی ئافره‌تان و
وا بڵاوبووه‌ته‌وه كه مه‌به‌ست لێی سه‌رپۆشه به هیچ شێوه‌یه‌ك له
قورئاندا ئاماژه‌ی پێ نه‌كراوه.
شێخ
مسته‌فا محه‌ممه‌د پێیوایه "راڤهكارانی ده‌قه‌كانی قورئان به‌كارهێنانی
ئایه‌ته‌كانیان له شوێنی خۆی به‌كارنه‌هێناوه‌و هه‌ر كه‌سێك له‌وان به
شێوه‌یه‌كی دوور له واتا راسته‌قینه‌كه‌ی لێكدانه‌وه‌ی بۆ كردووه، تا
راده‌یه‌ك واتاكای خۆی له‌ده‌ستداوه، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ
كهمزانینیان بۆ شیكردنه‌وه كه ره‌نگه به هۆی گرێیه‌كی ده‌روونییه‌وه
بێت".
هه‌ر
له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێ "هۆكاره‌كه‌ی نه‌بوونی ئیجتیهادیكی تایبه‌تییه بۆ
تیگه‌یشتنێكی قووڵتر له‌و ده‌قانه، ئه‌گه‌رچی ئه‌وه‌ش ده‌زانن كه هه‌ر
كه‌سێك له ئاییندا ئیجتیهاد بكات له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه پاداشت
ده‌كرێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌ش بكات".
شێخ
مسته‌فا محه‌ممه‌د و كه‌سانێكی هاوشێوه‌ی ئه‌و، زانا و راڤهكارانی دیكه‌ی
ئایینی ئیسلام به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن كه له‌سه‌ر چه‌مكی ''گواستنه‌وه
پێش لێكدانه‌وه'' كار ده‌كه‌ن بۆ لێكۆڵینه‌وه له ده‌قه
ئایینیه‌كان.نه‌یارانی سه‌رپۆش له ئایینی ئیسلامدا ئاماژه به
لێكدانه‌وه‌یه‌ك هه‌ڵه ده‌كه‌ن له سوره‌تی ''ئه‌حزاب'' له ئایه‌تی 35
كه هاتووه
'وإذا
سألتموهن متاعًا فاسألوهن من ورا‌ء حجاب ذلكم أطهر لقلوبكم وقلوبهن وما كان
لكم أن تؤذوا رسول الله ولا أن تنكحوا أزواجه من بعده أبدا إن ذلكم كان
عند الله عظیما''.
ئه‌وان
ده‌ڵێن مه‌به‌ست له‌م ئایاته خێزانه‌كانی پێغه‌مبه‌ره نه‌ك سه‌رجه‌م
ئافره‌ته مسوڵمانه‌كان كه له نێوان پێغه‌مبه‌ر و هاوه‌ڵه‌كانی سنوورێك
دانراوه.
له لایه‌كی دیكه‌وه و له ئایه‌تی (59)ی هه‌مان سوره‌تدا هاتووه
'یا أیها النبی قل لأزواجك وبناتك ونسا‌ء المؤمنین یُدنین علیهنّ من جلابیبهن ذلك أدنی أن یعرفن فلا یؤذین وكان الله غفورا رحیما"
بۆ
ئه‌م ئایه‌ته‌ش ده‌ڵێن خوای گه‌وره ئامۆژگاری پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی كردووه
كه خێزانه‌كانی سه‌رپۆش بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بنه جێگه‌ی سه‌رنجی پیاوانی
ده‌وروبه‌ر هه‌روه‌ك چۆن كه‌نیزه‌كان بێ سه‌رپۆشن و به ئاسانی
جوانییه‌كانیان ده‌رده‌كه‌وێت.
جگه له‌و دوو ئایه‌ته نه‌یارانی سه‌رپۆش باس له ئایه‌تی (٣١) ده‌كه‌ن له سوره‌تی نور كه هاتووه
"وقل
للمؤمنات یغضضن من أبصارهن ویحفظن فروجهن ولا یبدین زینتهن إلا ما ظهر منها
ولیضربن بخمرهن علی جیوبهن ولا یبدین زینتهن إلا لبعولهن أو أبائهن أو
أباو بعولتهن أو أبنائهن أو أبناو بعولتهن أو إخوانهن أو بنی إخوانهن أو
بنی أخواتهن أو نسائهن أو ما ملكت أیمانهن أو التابعین غیر أولی الاربه من
الرجال أو الطفل الذین لم یظهروا علی عورات النساء ولا یضربن بأرجلهن
لیعلم ما یخفین من زینتهن وتوبوا إلی الله جمیعا أیها المؤمنون لعلكم
تفلحون "
ره‌خنه‌یان
له‌م ئایه‌ته ئه‌وه‌یه كه له سه‌رده‌مه كۆنه‌كان لای ئافره‌تان باو
بووه كه گه‌ردنیان ئاشكرا بكه‌ن و له‌گه‌ڵ هاتنی ئیسلام ئه‌م دیارده‌یه
قه‌ده‌خه‌كرا.
هه‌ندێ
له لێكۆڵه‌رانی ئایینی له‌و باوه‌ڕه‌دان كه ئه‌زهه‌ر هیچ گومانێكی له‌و
بابه‌ته‌دا نه‌هێشته‌وه به‌وه‌ی كه ئاخۆ سه‌رپۆش نه‌ریته یان
خواپه‌رستییه و ده‌ڵێن "خوای گه‌وره فه‌ریزه‌ی وای نه‌سه‌پاندووه".