رێكخراوی
مافی مرۆڤ (هیومان رایتس ۆچ) راپۆرتێكی بڵاوكرده‌وه‌و، تێدا باس له
ئۆپۆزسیۆنی سوریا ده‌كات كه‌له ماوه‌ی رۆژانی 22 تا 28 ی مانگی ئۆكتۆبه‌ری
پێشوو له گوندی سیداد واقیعه كه 100 كیلۆمه‌تر له باكوری شاری
دیمه‌شق دووره، 41 كه‌سیان كوشتووه كه 14 كه‌سیان ژن‌و منداڵن‌و خه‌ڵكی
ئه‌و لادێیه هه‌موویان سه‌ر به دینی مه‌سیحین‌و، ئه‌م كوشتارگه‌یه‌شیان
ناو ناوه (ده‌رگاكانی خوا داناخرێت).
رێكخراوه‌كه
وته‌ی چه‌ند شایه‌ت حاڵێكی له‌م باره‌یه‌وه وه‌رگرتووه‌و، به وته‌ی
شایه‌ت حاڵه‌كان چه‌ند كه‌سێكی ئه‌و دێیه له‌لایه‌ن چه‌كداره تووند
ره‌وه‌كانه‌وه له سێداره‌دراون‌و هه‌ندێكیشیان به قه‌ناس كوژراون‌و
هه‌ندێكیشیان له شه‌ڕی نێوان سوپای رژێمی سوریا‌و ئۆپۆزسیۆندا.
هه‌روه‌ها
له راپۆرته‌كه‌دا باس له‌وه‌شكراوه كه كه‌نیسه‌كانی مار میخائیل‌و ماس
سه‌ركیس له‌و ناوچه‌یه‌دا وه‌ك قه‌ڵغانێك بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتیان
به‌كارهاتوون، به‌ڵام چه‌كداره‌كانی به‌ره‌ی نوسره‌و لیوای حه‌ق ئه‌و
قه‌ڵغانه‌یان تێك شكاندووه‌و هه‌موو كه‌نیسه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه‌شیان
كردووه‌ته مۆڵگه‌ی خۆیان‌و له چه‌ندین شوێندا ناو و لافیته‌ی خۆیان
له‌سه‌ر نوسیوه.
لای
خۆشیه‌وه، سارا لیا ویتسن به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له
رێكخراوی هیومان رایتس ۆچ، ده‌ڵێت: "شه‌ڕكه‌ره‌كانی ئۆپۆزسیۆن به‌ڵێنیان
دابوو كه ئازاری كه‌سانی بێ‌تاوان نه‌ده‌ن، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه
به‌ڵێنه‌كه‌یان نه‌برده سه‌ر".