
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ئاسایشی سلێمانی راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه كه وێنه‌یه‌كی بۆ PUKmedia نێردراوه، تێیدا هاتووه كه پاش ئه‌وه‌ی شه‌وی 20/19-11-2013 چه‌ند كه‌سێك چونه‌سه‌ر ماڵی سه‌روه‌ت حه‌مه ره‌شید جێگری سه‌رۆكی پاساوانهكانی مام جه‌لال به مه‌به‌ستی دزی و له‌ئه‌نجامی روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ دهزكاندا شه‌هیدكرا، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانیه‌وه ده‌ستكرا به لێكۆڵینه‌وه و گه‌ڕان و پشكنین و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و به‌ڵگه له‌سه‌ر تاوانه‌كه‌و ئه‌نجامده‌رانی تاوانه‌كه، له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا بۆ هێزه‌كان ڕوون بۆوه كه یه‌كێك له‌و تاوانبارانه‌ی ده‌ستی هه‌بووه له‌وكاره‌دا ناوی ( ج ، ع ) ــه، نیشته‌جێی یه‌كێك له گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری سلێمانیه.
هه‌روه‌ها له راگهیندراوهكهدا هاتووه كه پاش وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ر به‌مه‌به‌ستی ده‌ستگیركردنی له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كه‌ی ئاسایش و پۆلیسه‌وه، ئه‌و تاوانباره خۆی ڕاده‌ستی هێزه‌كان نه‌كردووه‌و ڕوبه‌ڕوی هێزه‌كان بۆته‌وه له ئه‌نجامدا كارمه‌ندێكی ئاسایش به‌ناوی (لوقمان حه‌مه ڕه‌شید حه‌مه‌عه‌لی ) شه‌هید ده‌كات و خۆی نادات به‌ده‌سته‌وه تا دواجار له‌و ڕووبه‌ڕوو بونهوهیهدا دهكوژرێـت.
له راگهیندراوهكهدا ئاماژه بۆ ئه‌وه‌كراوه كه لێكۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت.