
ئه‌نوه‌ر حسێن
28/11/2013
موراد قه‌ره‌یلان سه‌رۆكی پێشووی كۆنسه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی PK، ئه‌ندامانی كۆنسهو به‌شێكی زۆر لهفهرماندهكانی PKKله‌قه‌ندیل به‌ده‌وری ته‌له‌فزیۆنه‌كه‌یانه‌وه كۆبوونه‌ته‌وه‌و به‌حه‌ماسه‌وه گوێیان بۆ وتاره‌كه‌ی مه‌لا به‌ختیار گرتبوو. ساتێكی مێژوویی بوو، ئه‌وكاته‌ی مه‌لا به‌ختیار له‌ئه‌نقه‌ره وتاره مێژووییه، نه‌ته‌وه‌ییه، گرنگه‌كه‌ی له‌كۆنگره‌ی BDPو له‌ناو ئاپۆڕایه‌كی جه‌ماوه‌رییدا پێشكه‌شكرد. دواتر قه‌ره‌یه‌ڵان وتبووی: وتارێكه ده‌بێ هه‌موو كورد شانازیی پێوه بكات‌و هه‌ر دوای ته‌واوبوونی وتاره‌كه‌ش قه‌ره‌یلان له‌په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا به‌گه‌رمی سوپاسی ئه‌و ههستو شعوره دۆستانه‌یه‌ی ی.ن.كو مه‌لا به‌ختیار دهكاتو دوای ئه‌وه‌ش له‌ژێر كاریگه‌ریی وتاره‌كه‌ی ئه‌نقه‌ره، كۆنسه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی PKK، نوێنه‌ریان نارده لای مه‌لا بهختیارو ئه‌م په‌یامه‌یان پێ راگه‌یاند كه: «ئه‌و قفڵه ژه‌نگاوییه‌ی (30) ساڵ به‌ئێمه نه‌شكا، به‌ڕێزت به‌یه‌ك وتار شكاندت».
پاش
ئه‌وه‌ی هه‌ڤاڵ مه‌لا به‌ختیار چه‌ند وتاری گرنگی سه‌باره‌ت
بهئاڵوگۆڕهكانی ناوچه‌كه‌و بارودۆخی سیاسی گه‌لی كورد‌و به‌تایبه‌تی
باكووری كوردستان پێشكهشكردو چه‌ند دیدارێكی له‌وباره‌یه‌وه كرد، ئه‌وه
ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ئاستی كوردستان‌و ناوچه‌كه
لێكهوتهوه.
وتاری یه‌كه‌م له‌ڕۆژی (14/10/2012) له‌ئه‌نقه‌ره
بوو له‌كۆنگره‌ی گه‌وره‌ترین حزبی كوردی باكوور (پارتی ئاشتی و دیموكراسی
(BDP) پێشكه‌شیكرد.
وتاری دووهه‌میش له‌میانی سیمینارێكدا بوو
كه چوار رۆژ پاش وتاری یه‌كه‌م له (18/10/2012) له‌هۆڵی ته‌لاری هونه‌ر
له‌شاری سلێمانی له‌ناو ئاپۆڕایه‌كی جه‌ماوه‌ریی به‌رفراوانی یه‌كێتیدا
پێشكه‌شیكرد، به‌ناوی (كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌قۆناغی ئێستای
گۆڕانكارییه‌كاندا).
-ته‌نها چوار مانگ پاش وتار‌و بۆچوونه‌كانی
مه‌لا به‌ختیار، زۆربه‌ی بۆچونه‌كان وه‌كو خۆی ده‌رچوون كه باسی له‌وه
ده‌كرد «ئێمه‌ی كورد به‌ره‌و ئاشتی‌و برایه‌تی به‌ڕێگاوه‌ین»
چوار
رۆژ دوای وتاره‌كه‌ی ئه‌نقه‌ره، حكومه‌تی AKPو خودی ئه‌ردۆگان
رایانگه‌یاند؛ ئاماده‌ین بۆ ئاشتی هه‌نگاو بنێین‌و ته‌نانه‌ت ئاماده‌ین
بچینه ئیمراڵی‌و له‌وباره‌یه‌شه‌وه هه‌نگاویان نا».
ده‌ره‌نجام
پاش 30 ساڵ، خوێنڕشتن‌و كوشتارێك كه نزیكه‌ی 40 هه‌زار كه‌سی تێدا بووه
قوربانی، له‌نه‌ورۆزی (2013)دا به‌ڕێز عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان په‌یامێكی
له‌زیندانه‌وه ئاڕاستهكردو حكومه‌تیش ده‌ستیكرد بهدانوستاندنو تائێستاش
ئه‌و دانوستاندنه درێژه‌ی هه‌یه ئه‌گه‌رچی به‌خاوو خلیچكیش بێت، له‌و
سۆنگه‌یه‌شه‌وه ورده ورده یه‌كێتی ئه‌وروپا خه‌ریكه ده‌گاته ئه‌و
بڕوایه‌ی PKK له‌لیستی تیرۆر ده‌ربهێنێت، هه‌ر ئه‌وه‌ی كه مه‌لا به‌ختیار
وتی: «وازبێنن له‌و قسه‌یه‌ی PKK تیرۆریسته، دیموكرات‌و كۆمه‌ڵه
تیرۆریستن. وه‌رن بكه‌ونه چاره‌سه‌ری كێشه‌كان، ته‌نانه‌ت
له‌ئاڵۆزییه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان ، زۆر كێشه‌و گرفتی نێوان هێزو
لایه‌نه سیاسییه‌كانی دوورخسته‌وه، له‌دانیشتنێكی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ
نوێنه‌ری زۆربه‌ی هێزه‌كانی ڕۆژئاواش بۆ یه‌كه‌مجار پێیوتن: «واز له‌وشه‌ی
(كوردی سوریا) بهێننو بڵێن (ڕۆژئاوای كوردستان) ته‌نانه‌ت بڕیاریدا
هاوكارییان بكات له‌پێناو یه‌كگرتن‌و سهركهوتنیانو به‌دیهێنانی
مافه‌كانی گه‌لی كورد له‌ڕۆژئاوا، ئه‌مه‌ش باشترین خاڵی دیالۆگ‌و ئاشتییه.
پێداگریی لهتێڕوانینهكان
-گرنگتر
له‌وانه‌ش، زۆربه‌ی چاودێرانی سیاسی كورد، پێیانوابوو وتاره‌كه‌ی هه‌ڤاڵ
مه‌لا به‌ختیار له‌كۆنگره‌ی (BDP) درێژه‌ی ئه‌و گوتاره نه‌ته‌وه‌ییه‌یه
كه پێشتر هه‌ڤاڵ مام جه‌لال بنه‌ماكانی داڕشتبوو، دواتر له‌كۆنگره‌ی حزبه
سۆسیال دیموكراته‌كان له (SI) لهكیپ تاون-ی باشووری ئه‌فریقا
به‌ئاماده‌بوونی كورده‌كانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان، دهستیپێكردو
پێداگریی لهتێڕوانینهكانی ی.ن.كو وه‌فدی یه‌كێتی له‌سه‌ر مافی چاره‌ی
خۆنوسینی نه‌ته‌وه‌ی كورد كرد، هه‌روه‌ها بۆچونه‌كانی هه‌ڤاڵ مه‌لا
به‌ختیار له‌ڕووداوه‌كانی رۆژئاوای كوردستان ره‌نگیدایه‌وه. بڕیاریدا
به‌بێ ده‌ستتێوه‌ردان پشتیوانیی له‌كۆی خه‌باتی كورده‌كانی رۆژئاوا بكرێت.
سه‌ره‌نجام
رۆژی (14/10/2012) له‌ناوجه‌رگه‌ی گه‌وره‌ترین وڵات‌دا كه كوردی به‌سه‌ردا
دابه‌شكراوه‌و زۆرترین ژماره‌ی كوردی تێدا ده‌ژی، له‌كۆنگره‌ی BDPدا كه
خاوه‌نی (36) كورسیی په‌رله‌مانییه له‌توركیا، وتاره‌كه‌ی هه‌ڤاڵ مه‌لا
به‌ختیار، ئه‌وه‌ی ده‌رخست.
«وتاری نه‌ته‌وه‌یی ی.ن.ك بووه
ده‌ستكه‌وتێكی گرنگی مێژوویی‌و گه‌وره‌ترین دهنگدانهوهشی هه‌بوو له‌سه‌ر
ئاستی نێودهوڵهتیو ناوچه‌یی، میدیاكانی توركیا، به‌شێك له‌میدیای
عهرهبیو بیانی‌و هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان‌و ئه‌و وتار‌و هه‌وڵه‌یان
به‌شكاندنی به‌سته‌ڵه‌كی بێده‌نگیی كورد ناوبرد‌و قسه‌یه‌ك بوو كه هه‌موو
كه‌س توانای وتنی نه‌بوو، ته‌نانه‌ت له‌ناو جه‌رگه‌و دڵی ده‌وڵه‌تی
توركیادا وتی: «ده‌بێت به‌ڕێز ئۆجه‌لان ئازادبكرێت».
به‌ڕاشكاوی
وتی «وازبێنن له‌و قسه‌یه‌ی فڵان تیرۆریسته، PKK تیرۆریسته، حزبی
دیموكرات‌و كۆمه‌ڵه تیرۆریستن، ئه‌م قسانه باویان نه‌ما» هه‌رزوو
ده‌ركه‌وت كه هه‌مووان گه‌یشتنه ئه‌و بڕوایه‌ی بۆ سه‌ركه‌وتنی پڕۆسه‌كه
ناوی ئه‌م حزبه له‌لیستی تیرۆر بسڕنه‌وه.
ئه‌م په‌یامه
وه‌ڵامێك بوو بۆ هه‌موو وڵاتانی ناوچه‌كه كه كوردیان تێدایه. كه نه
PKK و نهكۆمهڵهو نهدیموكرات تیرۆریست نین، به‌ڵكو ئه‌وانه
نوێنه‌رایه‌تیی گه‌لی كورد ده‌كه‌ن له‌و پارچانه‌ی كوردستان».
له‌وتنی
ئه‌م راستییه مێژوویانه هه‌ندێك بڕوایان وابوو كه ره‌نگه
مه‌لابه‌ختیار ده‌ستگیر بكرێت یان وتیان، ئه‌مه سه‌ره‌تایه‌كه بۆ تێكدانی
په‌یوه‌ندییه‌كانی یهكێتیو توركیا‌و كاریگه‌ریی خراپی له‌سه‌ر هه‌رێم
ده‌بێت.
له‌وه‌ڵامی ئه‌وانه‌شدا مه‌لا به‌ختیار وتی: «شه‌ره‌ف له‌وه گه‌وره‌تر هه‌یه ئینسان له‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌كه‌ی بگیرێت؟»
وتی؛
«گوناهه بڵێین به‌ڕێز ئۆجه‌لان ئازاد بكرێت؟!، ئه‌ی ده‌بێ بڵێین
ئافه‌رین له‌زینداندا توندی بكه‌ن؟» به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م ده‌نگۆ
كه‌مانه‌دا، رایه‌كی گشتیی توركی‌و شه‌قامی كوردستانیش دروستبوو كه
پشتیوانیی له‌وتاره‌كه‌ی هه‌ڤاڵ مه‌لا به‌ختیار كرد، هه‌ربۆیه پاش
وتاره‌كه‌ی ئه‌نقه‌ره‌و حهماسهتو واقعییه‌تی قسه‌كان، وای له‌خه‌ڵكی
كوردستان كرد جارێكی تر ئاماده‌بن گوێ له‌و قسانه بگرن، هه‌ربۆیه
به‌هه‌زاران كه‌س له‌كۆڕی دووه‌می له‌ته‌لاری هونه‌ر له‌سلێمانی
ئامادهبوونو سه‌دان كه‌سیش له‌ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌كه مانه‌وه.
ئه‌وه‌ش
ئاماژه‌و ده‌لاله‌ت بوو له‌وه‌ی خه‌ڵكی نیشتمانپهروهرو شۆڕشگێڕی
كوردستان، پشتیوانیی له‌و بۆچوون‌و وتاره دهكهنو به‌كارێكی ئازایانه‌و
كوردانه‌و نه‌ته‌وه‌یی ده‌زانن، به‌م كاره‌ش نه‌ك هه‌ڤاڵ مه‌لا به‌ختیاری
وه‌كو رهمزو سیمبولێكی نهتهوهییو ئازادیخواز‌و دیموكراسی ناساند،
به‌ڵكو بۆ خه‌ڵكی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستانیش رۆشنتر بوو، كه ئه‌مه‌یه
روانگه‌و بۆچوون‌و سیاسهتو هه‌ڵوێستی ی.ن.كو سه‌ركرده‌كانی.
بۆیه
ی.ن.ك له‌كاتی خۆیدا قسه‌و وتاری خۆی ده‌دا، ئه‌گه‌ر سوور بزانێ باجیشی
له‌پێناودا ده‌دات، به‌ڵام له‌به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌لی كورد یان هه‌ر تاكێكی
كورده له‌هه‌ر كوێی جیهان، یان له‌هه‌ر پارچه‌یه‌كی كوردستان بێت.
هه‌ربۆیه
زۆر له‌سه‌ركرده‌كانی PKKو چاودێرانی سیاسی بڕوایان وابوو كه وتاره‌كه‌ی
مه‌لا به‌ختیار، ستراتیژی نوێی ی.ن.ك-ی ره‌نگڕێژ كرده‌وه‌و وتاری
نه‌ته‌وه‌یی به‌ده‌نگی به‌رز دووپاتكرده‌وه.
سه‌ره‌نجام ئه‌م
وتار‌و چاوپێكه‌وتنانه بهوتارێكی مێژوویی، نه‌ته‌وه‌یی، ئازایانه‌و
بڕیارێكی بوێرانه‌ی گه‌وره ناوبراو پێشوازییه‌كی گه‌وره‌ی لێكراو
ته‌نانه‌ت خودی سه‌ركردایه‌تیی PKK به‌ڕه‌سمی سوپاسنامه‌یان پێشكهشكردو
ئه‌و وتاره‌یان بهههڵوێستێك ناوبرد كه سیاسهتو ستراتیژی یه‌كێتیی
نیشتیمانیی كوردستان چه‌نده واقیعی‌و راستگۆیانه‌و نیشتمانپه‌روه‌رانه‌و
ئازادیخوازانه‌یه.
جیا له‌وانه؛ ئه‌م وتار‌و بۆچوونانه سه‌رنجی
خه‌ڵك‌و كوردی هه‌ردوو پارچه‌ی رۆژههڵاتو رۆژئاوا‌و ره‌وه‌ندی كوردستان‌و
حزبه‌كانیشی راكێشا. كه ئه‌و وتاره پشتیوانییه له‌خه‌باتی كوردی
پارچه‌كانی تر، واتا ئه‌و وتارانه، له‌مێژووی سیاسیی نوێ‌و وه‌كو
سه‌ركردایه‌تیی كورد له‌ناوجه‌رگه‌ی ده‌وڵه‌تێكدا كه به‌شێك له‌خاك‌و
گه‌لی كوردستان ده‌كه‌ونه چوارچێوه‌ی سنووره‌كه‌یه‌وه. یه‌كه‌مجاربوو
په‌یام بدرێته ئه‌و وڵاتانه‌و پێیان بوترێت. «له AKP، CHP له‌په‌رله‌مانی
توركیا ده‌پرسم، ئه‌گه‌ر ئه‌وكاته‌ی رێككه‌وتننامه‌ی سێڤر جێبه‌جێ
بكرایه، له‌هه‌شتاو پێنج ساڵی رابردوودا چ ئاوه‌دانییه‌ك ده‌بوو؟
واتاكه‌ی
ئه‌وه‌یه كه له‌ڕابردوودا ئێوه به‌رپرسیاربوون لهچارهسهرنهكردنی
كێشه‌ی كورد‌و ئێستاش فه‌رموو ئێوه هه‌نگاو بنێن‌و ئێمه ئاماده‌ین»
له‌وانه‌ش گرنگتر وتی «هه‌میشه رابه‌ران، سیاسه‌تمه‌داران كه ده‌خرێنه زیندانه‌وه گه‌وره‌ده‌بن»
به‌ئاماده‌بووانی كۆنگره‌ی وت: «چاوتان ماچ ده‌كه‌م به‌ئامانجی سهركهوتنو به‌ڕێز ئۆجه‌لانیش ئازاد ده‌كرێت «
به‌دوای
وتاره‌كه‌ی ئه‌نقه‌ره، مه‌لا به‌ختیار به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر پشتگیریی
ره‌وشی سیاسیی كورده‌كانی باكوور‌و پڕۆسه‌ی ئاشتی، هه‌ربۆیه له‌وتاره‌كه‌ی
لهبڕۆكسل له‌ڕۆژی (20/5/2013) له‌كۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی كه نوێنه‌ری
زۆربه‌ی حزبه‌كانی هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان تێیدا به‌شداربوون، دیسان
له‌سه‌ر پڕهنسیپهكانی خۆی به‌رده‌وام بوو و داكۆكیی له‌مافی كورد كرد‌و
وتی: ئێستاش ده‌ڵێم ئاشتی پێویسته، ده‌پرسم مافی گه‌لێكی (50) ملیۆنی كوا؟
به‌ڵام باش ئه‌وه ده‌زانم به‌بێ دیاریكردنی مافی چاره‌نووسی كورد،
خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئارامی به‌خۆیه‌وه نابینێت.
له‌و
كۆنفرانسه‌دا به‌ته‌نها باسی كوردی نه‌كرد، به‌ڵكو وه‌كو كه‌سایه‌تییه‌كی
نهتهوهییو دیموكراسی، داكۆكی له‌مافی كه‌مینه‌و نه‌ته‌وه‌كانی تری
رۆژهه‌ڵاتی ناوهڕاستو ئه‌و گه‌لانه‌ی له‌گه‌ڵ كورد ده‌ژین كرد وتی:
«داوای مافی نه‌ته‌وه‌كانی تری ناوچه‌كه‌و رۆژهه‌ڵات له (چه‌ركه‌س،
ئه‌رمه‌ن، بلوچ)یش ده‌كه‌م.
له‌و وتاره‌دا جارێكی تر هه‌ڤاڵ
مه‌لا به‌ختیار رۆڵی جه‌نابی مام جه‌لال-ی له‌پڕۆسه‌ی ئاشتی به‌گرنگ زانی‌و
جارێكی‌تر ئه‌و مێژوویه‌ی هه‌ڵدایه‌وه، كه مام جه‌لال چ كاریگه‌رییه‌كی
هه‌بووه به‌سه‌ر پڕۆسه‌ی ئاشتییهوهو بهئهندازیاری ئاشتی ناوبرد
له‌هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان.
پڕۆسه‌ی ئاشتی له‌باكوور
مه‌سه‌له‌ی
نه‌ته‌وه‌یی كورد‌و پڕۆسه‌ی ئاشتی لهباكوورو سه‌ركه‌وتنی داكۆكی له‌مافی
ره‌وای ئه‌و گه‌له‌و پێداگریی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ده‌بێت به‌هه‌ر رێگایه‌ك
بێت، كورد لهباكوورو پارچه‌كانی تر به‌مافی خۆی بگات.
ئه‌و
ده‌یه‌وێت، رۆڵی كارێزمایه‌كی ئاشتی بگێڕێت‌و رابردووی پڕ لهقهتڵوعامی
گهلهكهیو چه‌وساندنه‌وه‌و ده‌ربه‌ده‌ری، له‌پێناو ئاشتیدا به‌خشندانه،
داوای ده‌ستدرێژیكردنی توركیا ده‌كات بۆ ئاشتی‌و به‌دیهێنانی مافه‌كانی
گه‌لی كوردستان‌و ئاشتی‌و پێكه‌وه‌ژیان له‌نێوان كورد‌و توركدا.
به‌دوای
جه‌نابی مام جه‌لال، له‌ماوه‌ی رابردوودا له‌ناو گه‌لی كورددا، هیچ
سه‌ركرده‌یه‌كی تر نابینی، هێنده ئاشتییانه، پێداگریی له‌سه‌ر
سه‌ركه‌وتنی پڕۆسه‌ی ئاشتی بكات‌و هه‌وڵی بۆ بدات‌و ئاماده‌ش بێت قوربانیی
له‌پێناوه‌دا بدات.
بۆیه جارێكی‌تر بۆ سه‌لماندنی ئه‌و
په‌یامه‌و گه‌یاندنی بهتوركیا. شه‌وی (1/2-5-2013) له‌دیدارێكدا له‌گه‌ڵ
كه‌ناڵی كوردسات، (نامه‌كه‌ی به‌ڕێز ئۆجه‌لانی بۆ جه‌نابی مام جه‌لال
له‌زیندانی ئیمراڵیهوه) به‌نامه‌یه‌كی مێژوویی وهسفكردو وتی: «ئۆجه‌لان
رۆڵی ئاشتییانه‌ی جه‌نابی مام جه‌لال باش تێدهگاتو باش ده‌زانێ ئه‌و
له‌ڕابردوو و له‌ئێستاو داهاتووشدا، چه‌نده خوازیاری ئاشتی‌و به‌دیهێنانی
مافه‌كانی گه‌لی كوردی باكوور‌و خودی ئۆجه‌لانیش بووه».
هه‌روه‌ها
ئه‌و لاپه‌ڕانه‌ی مێژوو هه‌ڵده‌داته‌وه، كه جه‌نابی مام جه‌لال له‌هه‌ر
چوار پارچه‌كه‌ی كوردستان‌و له‌ڕابردوودا گێڕاوێتی، له‌ڕۆژهه‌ڵات له‌گه‌ڵ
كۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ مافی كورد، له‌ڕۆژئاوا له‌گه‌ڵ رژێمی سوریا،
له‌گه‌ڵ توركیا‌و عیراق، ته‌نها بۆ پڕۆسه‌ی ئاشتی‌و چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد
لهههركام له‌و پارچانه.
مه‌لا به‌ختیار ده‌یه‌وێت بڵێت. من
هه‌مان رێچكهم گرتووه، كه جه‌نابی مام جه‌لال ئهندازیارێتیو
به‌رده‌وامیش ده‌بم له‌پێناو كورد‌و مافهكانیو هه‌موو رێگایه‌كیش
ده‌گرمه‌به‌ر، چونكه ئه‌وه باوه‌ڕی سكرتێری حزبه‌كه‌م‌و حزبهكهشمو
خودی خۆشمه، هه‌ربۆیه ده‌گاته ئه‌وه‌ی بڵێت: له (SI) شكاتمان له(CHP)
كردووه، كه دژی مافه‌كانی گه‌لی كورده‌و ئه‌مه‌ش قبووڵ ناكرێت.
بێگومان
ئه‌و گه‌شته دوور‌و درێژه‌ی مه‌لا به‌ختیار، بۆ گه‌یاندنی په‌یامێكه كه
له‌خزمه‌تی باكووردایهو له‌خزمه‌تی گه‌لی كورددایه له‌باكوور، كه
به‌پله‌ی یه‌كه‌م (PKK) نوێنه‌رایه‌تی ده‌كات، بۆیه له‌هه‌موو كۆڕ‌و
كۆبوونه‌وه‌و وتووێژهكانیشیدا، جه‌خت له‌سه‌ر پشتگیریی (PKK) و ئازادیی
ئۆجه‌لان ده‌كاته‌وه چ له‌ناوخۆ چ له‌كوردستان‌و چ له كۆڕوكۆمهڵه
ناوچهییو نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیش، بێگومان (PKK) رۆڵی مه‌لا بهختیارو
ی.ن.ك زۆر به‌گرنگ ده‌زانن له‌هاوكێشه سیاسییه ناوچهییو
نێودهوڵهتییهكانو ده‌كرێت بڵێم بهنزیكترینو باشترین دۆستی خۆیانی
ده‌زانن، كه دوو كه‌س رۆڵیان له‌م تێڕوانینه لۆژیكه‌ی (PKK) دا هه‌یه.
ئه‌وانیش جه‌نابی مام جهلالو هه‌ڤاڵ مه‌لا به‌ختیارن.
سه‌ركرده‌كانی
(PKK) ئه‌مه‌یان هه‌رگیز نه‌شاردۆته‌وه، بۆیه ده‌توانم بڵێم:
لهقسهوباسی خۆم له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له‌به‌ڕێزان «ره‌مزی كارتاڵ» سه‌رۆكی
كۆنگره‌ی گه‌لی ئێستا‌و زوبێر ئایدار له‌كۆنگره‌ی گهلو ئه‌ندامی كۆنسه‌ی
سه‌رۆكایه‌تی (PKK)و چه‌ند هه‌ڤاڵێكی تر، كه به‌مدواییه له‌برۆكسل
بینیمنو دیدارم له‌گه‌ڵ سازكردنو چاوپێكه‌وتنی رۆژنامه‌نوسیمان هه‌بوو،
به‌ئاشكرا، شانازییان به‌و رۆڵه‌ی ی.ن.ك-ه‌وه دهكردو به‌هه‌ڵوێستی
نهتهوهییو نیشتمانیان دانادهو پێیانوابوو ئه‌و كارانه‌ی ئه‌م دوایه‌ی
هه‌ڤاڵ مه‌لا به‌ختیار مێژووینو به‌رزیان ده‌نرخێنین.
ته‌نانه‌ت
هه‌ردووكیان ئه‌وه‌یان وت كه ئه‌وه شانازییه بۆ گه‌لی كورد كه‌سێك ئاوا
داكۆكیی لهنهتهوهكهیو براكانی له‌باكور دهكاتو وتیان ئه‌م قسانه
په‌یوه‌ندیی ئێمه‌و ی.ن.ك-ی برده ئاستێكی هه‌ره باڵا‌و گه‌وره‌وه كه
هه‌رگیز ناكرێت پاشه‌كشه بكات‌و هیوادارین به‌رده‌وام بێت، چونكه ئه‌و
وتارانه گه‌له‌كه‌مان گه‌وره‌ترو دوژمنه‌كانیشمان بچووكتر ده‌كاته‌وه‌و
مێژووش شاهیدی ئه‌و گه‌وره‌ییه ده‌دات.
ته‌نانه‌ت به‌ڕێز زوبێر ئایدار وتی: «ئێمه چاوه‌ڕێی شتی زۆر له‌ی.ن.كو به‌ڕێز مه‌لا به‌ختیار ده‌كه‌ین».
هه‌نگاوه گه‌وره‌كانی كورد
هه‌ر
ئه‌م تێڕوانینه بوو، دواجار پاش چه‌ندین ساڵ، به‌ڕێوه‌به‌رانی (PKK)
تیمێكی تایبه‌تی كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی (ستێرك)یان بۆ دیدار له‌گه‌ڵ مه‌لا
به‌ختیار نارده سلێمانی‌و له‌دیدارێكی یه‌ك سهعاتو نیویدا هه‌موو
پرسه‌كان له‌باره‌ی كورد‌و پڕۆسه‌ی ئاشتی له‌باكوور خرایه بهرباسو دیسان
له‌و دیداره‌دا كه له‌سلێمانی سازكرا. مه‌لا به‌ختیار پێداگریی له‌سه‌ر
مافی كوردی باكوور‌و سه‌ركه‌وتنی پڕۆسه‌ی ئاشتیی باكوور‌و خه‌باتی به‌رده‌وام
كرده‌وه. جارێكی تر پێداگریی له‌سه‌ر ئازادكردنی ئۆجهلانو هه‌نگاوه
گه‌وره‌كانی كورد له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كرده‌وه‌و وتی : كورد له‌باكوور،
باشوور، رۆژهه‌ڵات، رۆژئاوا، هه‌نگاوی گه‌وره‌ی ناوه‌و سهردهكهوێتو
وتی: «ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی كه كوردستانیان به‌سه‌ردا دابه‌شكراوه هیچ
رێگایه‌كیان له‌به‌رده‌مدا نییه، یان ئاشتی یان به‌دیهێنانی مافه‌كانی
گه‌لی كورد.
جیا له‌وانه، به‌هۆی گرنگییه‌وه، ته‌نها پاش (7)
مانگ له‌وتاره‌كه‌ی ئه‌نقه‌ره، لـهزانكۆی كۆیه له‌لایه‌ن دوو
خوێندكاره‌وه لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئه‌كادیمی له‌سه‌ر وتاره‌كه كراوه‌و
توێژه‌ران باس له‌گرنگیی وتــــــارو باكگراوندی مێژوویی وتــــاره
سیاسییه‌كه دهكهنو هۆكاری شیكردنه‌وه‌ی وتاره‌كه‌ی مه‌لا به‌ختیاریش
باسده‌كه‌ن.
توێژه‌ران كـه لهزانكـــــــۆی كۆیه خوێندكارن،
ده‌ڵێن : «توێژینهوهكــــهمــان خیتابی سیاسه‌تمه‌دارێكی كورده»، كه
(به‌زمانی ئینگلیزیی توێژینه‌وه‌كه‌ی له‌سه‌ركراوه) ئه‌مه‌ش كار‌و
هه‌نگاوێكی نوێیه كه توێژینه‌وه له‌سه‌ر وتاری كوردی بكرێت .
له‌م
باره‌یه‌وه توێژه‌ران له‌سه‌ر وتاره‌كه ئه‌م پوختهیهیــان نووسیوه
كه وه‌كو خۆی بڵاویدهكهینهوهو له‌داهاتووشدا توێژینه‌وه‌كه
وه‌رده‌گێڕدرێته سه‌ر زمانی كــــوردی .
پوخته‌ی بابه‌ت به‌كورتی
«ئامانجی
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه، بریتییه لهشیكاریی زمانه‌وانی خیتابی سیاسی كوردی،
لـهبهشی یه‌كه‌میدا توێژه‌ران هه‌وڵیانداوه كورته‌یه‌ك ده‌رباره‌ی
لێكۆڵینه‌وه‌كه بخهنــــــهڕوو له‌گه‌ڵ ده‌ستنیشانكردنی هۆكــــــاری
سه‌ره‌كیی هه‌ڵبژاردنی شیكــــاری خیتابی سیاسی كورد وه‌ك بابه‌تی
لێكۆڵینه‌وه.
له‌به‌شی دووه‌می لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا توێژه‌ران
تیشك ده‌خه‌نه سه‌ر مێژووی گه‌لی كـــــوردو شۆڕشه‌كانی كه به‌جۆرێك
له‌جۆره‌كان كاریگهریــــیـان هه‌بوو له‌سه‌ر خیتـــابی سیاسیی كوردی‌و
هه‌روه‌ها هه‌ر له‌م به‌شه‌دا پێناسه‌یه‌كی ئاسانكــــــراوی خیتابی سیاسی
به‌گشتی كراوه.
له‌به‌شه‌كانی سێیهمو چواره‌مدا توێــژهران
خیتابێكی مه‌لا به‌ختیار-یان خستۆته بهردهستو بابـــــهتی
توێژینه‌وه‌كه له‌ڕووی زمانـــــهوانییهوه شیكراوهتــــــهوه
به‌په‌یڕه‌وكردنی ڕێبازی شیكردنه‌وه‌ی (نۆرمان فێركلۆف) كه سێ باری
سه‌ره‌كیی لهخــۆدهگرێتو بریتیین لــــهوهسفكردن، لێكــــــدانهوهو
شیكردنه‌وه له‌گه‌ڵ ئاماژه‌دان به‌ده‌ره‌نجامی ئه‌م شیكردنه‌وه‌یه به
ته‌واوه‌تی.
له‌به‌شی پێنجه‌مدا توێژه‌ران پوخته‌ی ئه‌و
ده‌ره‌نجامه‌یان خستوه‌ته به‌رده‌ست كه لـــــهدوای شیكردنه‌وه‌ی
وتاره‌كه‌ی مه‌لا به‌ختیار پێی گه‌یشتوون، لــــــهگهڵ ئه‌و پێشنیازانه‌ش
كه ده‌بنه هۆكـــــاری تهواوكردنو گه‌یشتن به‌ده‌ره‌نجامی
زیاتـــــــر له‌شیكردنه‌وه‌ی خیتابی سیاسی كوردی.»