ستران عه‌بدوڵلا
28/11/2013

خێروبێره‌كه‌ی بۆ ستراتیژی نه‌ته‌وه‌ی كورد و په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌ردوو گه‌لی كورد و عه‌ره‌بیش به‌كه‌ڵك و باشه.
ئه‌گه‌ر
ئه‌م ئیداره كوردستانییه كاتییه ببێته دیفاكتۆیه‌كی سیاسیی كه له
دواڕۆژی سوریادا وه‌ك ستاتۆیه‌كی كوردی قبوڵبكرێت و ره‌هه‌ندی ده‌ستووریی
پێ بدرێت ئه‌وا نێوانی كورد و عه‌ره‌ب له سوریا و له ناوچه‌كه‌شدا
ده‌چێته قۆناغێكی نوێوه. له پێشدا له سوریا و ئینجا له ناوچه‌كه‌ش.
ئێوه
له‌وه گه‌ڕێن ئۆپۆزسیۆنی ئێستای سوریا و رژێمی سوریاش هه‌ردووكیان
كه‌یفیان به‌م هه‌نگاوه‌ی كوردان نایه‌ت، ئه‌مه شۆكی ساته وه‌ختی
دروستبوونه و سبه‌ی نا دووسبه‌ی وه‌ك عه‌ره‌بی عیراق، به ئۆپۆزسیۆن و
حكومه‌ته‌وه، به شیعه و سوننه‌وه، له‌گه‌ڵی ڕادێن و وه‌ك واقیعێكی
به‌رجه‌سته مامه‌ڵه‌ی قازانج و وه‌به‌رهێنانی له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن.
خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری
كوردستانیی له عیراق به چه‌ندین قۆناغ و فلته‌ردا تێپه‌ڕی تا گه‌یشته
فیدراڵی و له عیراقی دیموكراتی دوای سه‌دامدا بووه واقیعێك كه هه‌مووان
دانی پێدا ده‌نێن. له سوریاش چیرۆكه‌كه هه‌ر وایه، چونكه به‌شه‌ره‌كان
هه‌ر خۆیانن، هه‌ر كورد و عه‌ره‌بن چ له‌م دیو بن و چ له‌و دیو.
سوریا
وێستگه‌یه‌كی گرنگه بۆ تێگه‌یشتنی نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب، له كۆی وڵاتانی
عه‌ره‌بی، له ره‌وایی پرسی كورد و داخوازییه‌كانی. هه‌ر بۆ
وه‌بیرهێنانه‌وه كه به‌عسی عیراق له ئاداری 1970 رێككه‌وتنی حوكمی زاتی
له‌گه‌ڵ كورد ئیمزا كرد، به‌عسی سوریا ته‌پڵی پێ لێدان، گوایه بهعسهكهی
عیراق خاكی عه‌ره‌بی به كوردان فرۆشتووه، جا ئه‌گه‌ر سوریای ئێستا و
سوریای داهاتووش له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی كوردستانیی رابێن ئه‌وا بازێكی چۆنایه‌تی
له چاره‌سه‌ری مه‌سه‌له‌ی كورد و له فۆرماتكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی كورد و
عه‌ره‌ب ده‌نێین.
تا سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌م كه‌یسی
ململانێی كورد له‌گه‌ڵ تورك و ئێران، هه‌ردوو ده‌وڵه‌تی قاجاری و عوسمانی،
بوو، دوای رێككه‌وتننامه‌ی سایكس بیكۆ و ده‌ره‌نجامه‌كانی شه‌ڕی جیهانی
یه‌كه‌م كوردستان كه به‌شێكی درایه عیراقی ئینگلیزی و به‌شێكی درایه
سوریای فه‌ره‌نسی له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌بیشدا تووشی به‌ریه‌ككه‌وتن و
ململانێ هات.
یانی كورد بێ ئه‌وه‌ی له ده‌رگیری له‌گه‌ڵ فارس و
تورك رزگاری بێت له عیراق و سوریا بووه یه‌خسیری ده‌ستی عه‌ره‌ب. به‌مه‌ش
هه‌ردوو نه‌ته‌وه‌ی كورد و عه‌ره‌ب كه له سه‌ده‌كانی رابردوودا هاوڕێی
بنده‌ستی و بێ مافی نه‌ته‌وه‌یی بوون، سه‌ده‌ی بیستیان به شه‌ڕ و شۆڕ و
ناكۆكی به‌ڕێكرد. كورد بنده‌ست و عه‌ره‌ب سه‌رده‌ست، چونكه سه‌ده‌ی بیستیش
چه‌رخی ده‌وڵه‌تی خاوه‌ن ته‌كنه‌لۆژیای سه‌ربازی و جه‌نگ بوو خوێن و
فرمێسك ئه‌م په‌یوه‌ندیانه‌ی ئیداره دا. دروستبوونی قه‌واره‌ی كوردستانیی
له عیراق و هاوشێوه‌كه‌ی له سوریا له باریدایه فاكته‌ری عه‌ره‌بی له
گۆڕه‌پانی دوژمنایه‌تی له‌گه‌ڵ كورد بێنێته ده‌ره‌وه و رێگا بۆ نێوان
خۆشی هه‌ردوو نه‌ته‌وه ته‌خت بكات.
ئه‌مجاره‌یان له بنده‌ستی نا، به‌ڵكو له وه‌ك یه‌كی و ئازادی‌دا په‌یوه‌ندیی و دۆستایه‌تی ده‌به‌ستینه‌وه.
ره‌نگه
ئه‌مه وه‌ك شرۆڤه‌یه‌كی رۆمانسی بێته به‌رچاو به‌تایبه‌تی كه كورد و
عه‌ره‌ب له عیراقیش هێشتا كێشه‌یان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌م كێشانه
كهنالیزهكراون و جۆگه‌ڵه بۆ به‌ڕێكردنیان كراوه‌ته‌وه. با ئێمه هه‌ر
سه‌یری كاردانه‌وه‌كانی ئه‌مڕۆ و به‌ره‌نگاری هه‌نووكه‌یی نه‌ته‌وه‌ی
عه‌ره‌ب و ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بیش نه‌كه‌ین. ئه‌مانه په‌رچه‌كرداری ئاسایین
و سبه‌ی كه شۆكه‌كه هه‌ڵده‌مژن واقیعی نوێ فاكت و پێدراوی نوێ
ده‌خوڵقێنن.
ئه‌گه‌ر وێستگه‌ی رۆژئاوا وه‌ك بچووكترین به‌شی
كوردستان ئیداره‌كه‌ی جێگیر و سه‌ری بخات مانای وایه بچووكترین به‌شی
وڵاته‌كه‌مان گه‌وره‌ترین خزمه‌تی سه‌رتاسه‌ریی بۆ نه‌ته‌وه‌ی كورد و
په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب تۆمار ده‌كات. ده‌بێ له‌م
چوارچێوه‌یه‌دا، نه‌ك بهئهنگێزهی به‌ش و كورسی له ئیداره‌ی داهاتوودا،
هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئیداره‌ی كوردستانیی له رۆژئاوا بكرێت.