
(دكتور
فوئاد مه‌عسوم) یه‌كێك له‌سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان و
سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی كوردستان له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
له‌میانی به‌رنامه‌ی (نقطة النظام)ی كه‌ناڵی ئاسمانیی (عه‌ره‌بیه)
رایگه‌یاند: سه‌رۆك مام جه‌لال هه‌ر سكرتێری گشتیی یه‌كێتی نیشتیمانی
كوردستانه‌و كه‌س داوای نه‌كردووه جێگای بگرێته‌وه له‌حزب یان حكومه‌ت,
هاوكات ته‌ئكیدی كرده‌وه جارێكی تر سه‌ركردایه‌تی كردنی یه‌كێتی و
سه‌رۆكایه‌تی عیراق له‌لایه‌ن یه‌ك كه‌سه‌وه به‌ڕێوه‌نابرێت وه‌ك
ئه‌وه‌ی له‌رابردوودا له‌لایه‌ن سه‌رۆك مام جه‌لاله‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برا,
چونكه سه‌رۆك مام جه‌لال كێشه‌ی له‌گه‌ڵ هیچ كه‌س و لایه‌نێك نه‌بووه
له‌ناو حزب, هه‌ر بۆیه ئه‌سته‌مه كه‌سێكی تر به‌و سیفه‌تانه دووباره
ببێته‌وه‌و هه‌ر كه‌سێكیش له‌شوێنی سه‌رۆك مام جه‌لال دابنرێت هه‌مان ئه‌و
ده‌سه‌ڵاتانه‌ی نابێت، چونكه سكرتێری گشتیی داهاتووی یه‌كێتی ده‌بێت و
پێویسته ته‌نها له‌خه‌می حزب بێ و په‌یوه‌ندی به‌سه‌رۆكایه‌تی عێراقه‌وه
نه‌بێت.
(د.فوئاد
مه‌عسوم) هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه, هه‌ندێ له‌كێشه‌كانی ئێستای یه‌كێتی,
بۆ سه‌رقاڵبوونی مام جه‌لال ده‌گه‌ڕێته‌وه به سه‌رۆكایه‌تی كۆماری
عێراق.