
له‌مه‌راسیمه‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌كردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و نوێنه‌رانی حیزب و لایه‌نه‌كانی دیكه به‌شداربون.سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه‌ش به‌ساتێك وه‌ستان بۆ رێزگرتن له‌خوێنی شه‌هیدان و داگیرسانی چل مۆم ده‌ستی پێكرد، دواتریش وتاری مه‌كته‌بی یاریده‌ده‌رانی هه‌ڤاڵ مام جه‌لال له‌لایه‌ن سه‌ید ئه‌حمه‌د به‌رزنجی خوێندرایه‌وه‌و تێیدا ئاماژه‌ی به رۆڵی شیروان شیرهوهندی كردوو رایگه‌یاند: نمونه‌ی پێشمه‌رگه‌و كه‌سایه‌تی بوێر و راستگۆ بووه‌و به‌درێژایی مێژووی خه‌باتی خۆی یه‌كێك بووه له‌و پێشمه‌رگانه‌ی كه به‌بێ دابڕان له خزمه‌تی خاك ونیشتمانهكهیدا بووه.
دواتریش بروسكه‌ی د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح جێگری سكرتێری گشتی (ی.ن.ك) خوێنراییهوه كه‌تیایدا هاتبوو بۆ به زیندویی هێشتنه‌وه‌ی گیانی كاكه شێروان پێویسته هه‌موومان له‌سه‌ر رێبازه‌كه‌ی به‌رده‌وام بین، چونكه هه‌م یه‌كێتیه‌كه‌مان و هه‌م نه‌ته‌وه‌كه‌شمان هێشتا پێویستی به كه‌سانی دڵسۆز و به توانا و لێهاتووی وه‌ك كاكه شێروان و دۆست و هه‌ڤاڵانی هه‌یه.
دواتریش محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود سكرتێری حیزبی سۆسیالیستی دیموكراتی كوردستان وتارێكی پێشكهشكردو ووتی: مێژووی كاكه شیروان مێژوویه‌كه پێویسته هه‌موو سه‌ركرده‌یه‌كی كوردستانی چاوی لێبكات ، ئه‌و تا دوا ساته‌كانی كۆچكردنی هیج كات به‌ها جوانه‌كانی پێشمه‌ركه‌ی له ده‌ستنه‌داوه،بۆیه خوشه‌ویستی هه‌مووان بووه.
هه‌ر له‌درێژه‌ی مه‌راسیمه‌كه‌دا فیلمێكی دۆكیۆمێنته‌ری له‌سه‌ر ژیان و قۆناغه‌كانی خه‌باتی شیروان شیروه‌ندی پێشكه‌شكرا كه‌له‌لایه‌ن ته‌له‌فزیۆنی ئاینده‌وه ئاماده‌كرابوو، له‌كۆتاییشدا وتاری بنه‌ماڵه‌ی تیكۆشه‌ر شیروان شیروه‌ندی له‌لایه‌ن كورێكیهوه خوێنرایه‌وه‌و به‌ناوی بنه‌ماڵه‌كه‌یانه‌وه سوپاسی هه‌ڤاڵانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی (ی.ن.ك) كرد.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه پێشمه‌رگه‌ی دێرین شێروان شێروه‌ندی له‌رۆژی 10ی مانگی رابردو به‌هۆی نه‌خۆشیه‌وه كۆچی دوایی كرد.
سامان یاروه‌یس
سامان یاروه‌یس