ژنانی هاوڕێم به‌شێكی زۆرتان له ژنه تێكۆشه‌رو هه‌ڵسوڕاوه‌كانی خه‌باتی
نهێنی و ئاشكرای شۆڕشی نوێبون و خه‌بات و تێكۆشانتان بۆ ئازادی و یه‌كسانی
دژی چه‌وسانه‌وه‌و هه‌موو شێوازه‌كانی جیاكاری بوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێستا
ده‌یبینم تاساندومی، توشی شۆكتان كردوم و تاساوم له بێده‌نگیتان و
ده‌یان پرسیارتان لا دروستكردوم و ده‌گه‌ڕێم بۆ وه‌ڵامه‌كانی ده‌ستم
ناكه‌ون؟
كوان ئه‌و ژنه چالاكانه‌ی كه‌له ناو ئۆرگانه‌كانی یه‌كێتی-ی‌دا بۆ هه‌موو پرسه‌كان ره‌خنه‌و سه‌رنج و هه‌ڵوێستیان هه‌بوو، به‌ڵام ئێستا بێده‌نگ و رازی به هه‌موو ئه‌و ناحه‌قی و جیاكارییانه‌ی به‌رامبه‌ریان ده‌كرێت، سه‌یره ئه‌و بێده‌نگییه‌تان من و هه‌موو ژنانی هاوخه‌باتان تاساندوه وه‌ك ده‌ڵێن (بێده‌نگ بوون نیشانه‌ی رازی بوونه) ئه‌مه چه‌ندین جاره ده‌تانبینم بێهه‌ڵوێستن له‌به‌رامبه‌ر كۆمه‌ڵێك پرسی گرنگ كه گرێدراوه به مافه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابورییه‌كانی ژنانه‌وه یه‌كێك له‌و بابه‌تانه‌ی كه له ئاستیدا بێده‌نگیتان هه‌ڵبژارد ئه‌و لێدوانه‌ی به‌ڕێز رێكخه‌ری بزوتنه‌وه‌ی گۆران بوو له‌سه‌ر پابه‌ندبونیان له‌سه‌ر سه‌وابه‌ته‌كانی ئایینی ئیسلام وه‌ستانه‌وه‌و دژایه‌تی كردنی هه‌ر پڕۆژه‌یه‌ك كه پێچه‌وانه‌ی سه‌وابتی ئیسلام بێت، دیاره خۆتان باش ده‌زانن كه سه‌وابتی ئیسلام ته‌فسیری زۆری بۆ ده‌كرێت و زۆر به‌ئاسانی هێزو حزبه ئیسلامییه‌كان ده‌توانن ئه‌م ده‌سته‌واژه‌و لێدوانه‌ی به‌ڕێزیان وه‌ك چه‌كێك له‌به‌رامبه‌ر هه‌موو پڕۆژه مه‌ده‌نییه‌كان به‌كاربهێنن، ئه‌مه لێره‌دا نه‌وه‌ستایه‌وه‌و په‌لی بۆ هه‌نگاوی تر كێشا ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه له پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندا ده‌بینین لیستی ژنان جیاكراوه‌ته‌وه‌و به‌شێوه‌یه‌ك كه ژنان ته‌نها ده‌نگ به ژنان ده‌ده‌ن به پاساوی ئه‌وه‌ی گوایه ژنان ده‌رناچن ئه‌گه‌ر وانه‌بێت، سه‌یره له‌م هه‌نگاوه‌شدا ئێوه بێده‌نگ و ئارامن !!!!!!!!
ئایا ئێوه ده‌زانن ئه‌م جیاكردنه‌وه‌یه ده‌رهاویشته‌ی ئه‌و هه‌نگاوی یه‌كه‌متانه، كه له‌لێدوان و هه‌ڵویستی یه‌كه‌مدا ئێوه ده‌نگتان لێوه نه‌هات و بێده‌نگ بوون.
به‌مه‌ش هه‌نگاوی دووه‌می به‌دوای خۆیدا هێنا، ئێوه تێده‌گه‌ن له‌ده‌رهاویشته‌و ئاسه‌واره نێگه‌تیفه‌كانی جیاكردنه‌وه‌ی ژنان به لیستی ژنان كه ئه‌م شێوازه دژ به هه‌موو بنه‌ماو پره‌نسیبه‌كانی نیزامێكی دیموكرات و مه‌ده‌نییه؟؟ چۆن رازیبوون به‌وه‌ی ژنان ده‌بێت به‌لیستی جیا بن وه خۆیان ده‌نگ به خۆیان بده‌ن ئه‌م شیوازه زۆر كۆنه‌په‌رستانه‌و دواكه‌وتوانه‌یه، ئێمه داوای شه‌ریكایه‌تی و هاوبه‌شی راسته‌قینه ده‌كه‌ین له‌ولاوه هێزێك به ناوی نوێخوازی و گۆڕانخوازییه‌وه به هێمنی دور له چاوی كامێرا‌و رای گشتی هه‌نگاو ده‌نێت بۆ كه‌ناركردنی ژنان و په‌راوێز خستنیان، له به‌رامبه‌ریشدا ژنانی هاوڕێم له بزوتنه‌وه‌كه‌دا بێده‌نگن و هیچ ناڵێن گوێم له ده‌نگی ناڕه‌زاییه‌كانتان نیه، نازانم بۆ؟؟
ئایا ده‌بێت ئه‌وانیش وازیان هێنابێت له‌و باوه‌ڕه‌ی كه‌له ناو یه‌كێتی-ی‌دا هه‌یان بوو؟؟؟
یان گوێڕایه‌ڵییان هه‌ڵبژاردوه‌و ناتوانن رووبه‌ڕووی ئه‌م جیاكارییه بوه‌ستن، ئه‌مه‌ش بۆ من دوو تێڕوانینم لادروست ده‌كات، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه یان ئه‌وه‌تا سه‌ركرده‌كانیان باوه‌ڕیان به مه‌سه‌له‌كانی ژنان نیه‌و متمانه‌یان به تواناكانی ژنان نیه، یان ئه‌وه‌تا ئه‌وه لاوازی بێده‌نگی ژنانی هاوڕێمه له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كه رێخۆشكه‌ره بۆ ئه‌م جۆره هه‌ڵوێستانه!.
به‌و هیوایه‌م هه‌ردوو تێڕوانیینه‌كه‌م هه‌ڵه‌بێت و هه‌نگاوه‌كانی داهاتوتان رێگرتن بێت له‌و هه‌وڵانه‌ی كه به زیانی خۆتان و هه‌موو ژنان ته‌واو ده‌بێت.
ئه‌مه‌ل جه‌لال