تازەترین هەواڵ
http://1.bp.blogspot.com/-tm6A1lUiFlA/UgZH80KcCYI/AAAAAAAAUOU/GCVNQvbUiAU/s1600/888.jpg
http://3.bp.blogspot.com/-hDYPrnsreLk/VQE643MVZdI/AAAAAAAAbsY/Teok57BxaKo/s1600/sarawar1.pnghttp://1.bp.blogspot.com/-BJZM5WSPCjY/VQE65bmkEMI/AAAAAAAAbsk/8jjf-pfEUzk/s1600/shahidan.pnghttp://2.bp.blogspot.com/-UE255vVBl-k/VQE64LF4oQI/AAAAAAAAbsQ/FO_GfHJkt0w/s1600/peshmarga.pnghttp://3.bp.blogspot.com/-1idXsU2UJMM/VQE63EDcX_I/AAAAAAAAbsI/v4kN56aC15I/s1600/karikater.pnghttp://2.bp.blogspot.com/-X7RrV86fPU0/VQE63M2gYLI/AAAAAAAAbsM/IRYATkRNyp0/s1600/nawdaran.pnghttp://2.bp.blogspot.com/-bfTrV0DY1bc/VQE63Ct_buI/AAAAAAAAbss/5zz63Jn3irk/s1600/kodi%2Brang.png
http://1.bp.blogspot.com/-tm6A1lUiFlA/UgZH80KcCYI/AAAAAAAAUOU/GCVNQvbUiAU/s1600/888.jpg

30‏/11‏/2013

لەنێوان تاڵەبانی‌و ماندێلاو ئۆجەلان-دا

ماندێلا نە پێویستی بە ناساندنە‌و نە بەندە دەتوانم بە چەند پەرەگرافێك ئەو هەموو باڵایی‌و سەروەرییەی پیشان بدەم، هێندە بەسە كە بووترێت ناوی (نیڵسۆن ماندێلا) ناسنامەی شۆڕش‌و خۆراگری‌و سەروەری‌و یاسا پارێزی‌و سەركەوتنە، بەڵێ ماندێلا بە تەنها پارێزەرێك نەبوو كە لە هۆڵی دادگایەكدا بەرگری لە كەسێك یان لایەنێك تەنانەت ‌وڵاتێك بكات، بەڵكو پارێزەرێك بوو بەسەر پشتی زەویەوە بەرگری لە هەموو ناهەمواری‌و ناعەدالەتیك كرد، پارێزەرێك دەنگی هەڵبڕی كە هەمووان پێكەوە بە یەكسانی مافی ژیانمان هەیە، ئەو چووە نێو چوار دیواری زیندانەوە تاكو دیوارە گەورەكان بروخێنێت، ئەو لێ نەگەڕا تا چۆكی بە خراپەكاری‌و ناعەدالەتی دادا، خۆی نەفرۆشت لە پێناو كڕینی ئازادیدا، بەڵكو خەباتی كرد لە پێناو بەدەستهێنانی مافی ژیانكردندا، ماندێلا سەرنەكەوت بە تەنها لەبەر خاتری ئەوەی دەسەڵاتی توندرەوی ‌وڵاتێكی كۆتایی پێ هێنا، بەڵكو سەركەوتنی راستەقینەی ئەوەیە كە ئێستا (ماندێلا) ‌وشەیەكە بۆ ‌وەسفی مرۆڤی گەورە بەكاردەهێنرێت.

مردن دەرەقەتی جەستەی ماندێلا هات نەك سەروەریەكانی ماندێلا، ئەوەی مرد لاشەی نەخۆش‌و شەكەت‌و ماندووی ئەم مرۆڤە گەورەیە بوو ئەوەی دەژی ماندێلایە ‌وەك رەمز، كەلە دڵی ملیۆنان مرۆڤی ئەم سەرزەمینەدایە، ئەو مانای بەخشییە ژیان، بۆ دونیای سەلماند كە ژیان یەك رەنگی قبوڵ نییە، بەڵكو تابلۆكە هەموو رەنگەكان پێكەوە تەواوی دەكەن، مرۆڤ لە هەركوێی ئەم سەر زەویە بژی دەبێت بیری بێت قەرزداری ماندێلایە، ئێمەی كورد جارێك قەرزداری ماندێلاین ‌وەك ئەوەی بەرگری لە مرۆڤ كرد جارێك قەرزدارین بە مەقیف‌و خەڵاتی ئەتاتوركی رەتكردەوە، بۆیە دەبێت ئاڵاكەی بۆ دابگرین‌و بۆ روحی بەرزەفڕی سەردانەوێنین، لە هەمان كاتدا ئێمە لە گەورەیی‌و خەباتی ماندێلا تێدەگەین، چونكە مام جەلال-یش لە پێناوی هەمان ئامانجی دژی زۆرداری‌و داگیركاری خەباتی كرد، بەڵام بوون بە یەكەمین سەرۆكی ‌وڵاتەكەیان كە دوای دیكتاتۆریەت‌و زوڵم‌و زۆر، بە دیموكراسیەت‌و ئازادی بوون بە فەرمانڕەوا.

ئێمەی كورد هەمیشە سۆزمان بەلای سەركردە شۆڕشگێر‌و خەباتگێرەكاندا رۆیشتووە، چ ماندێلا چ دەیان سەركردەی جیهانی دیكە لامان ئاشنان‌و بە خاتری ئەوەی لەوەتەی هەین بۆ بەدەستهێنانی مافی خۆمان خەبات دەكەین هەمیشە بە شوێن پێكانیاندا رۆشتووین، عەبدوڵڵا ئۆجالان-یش بە هەمان شێوە لە پێناو یەكریزی‌و بەدەستهێنانی مافی رەوای گەلەكەیدا ئەوا چواردە ساڵە لە كونجی زینداندایە، تاڵەبانی لە هەمان شێوەی ماندێلا سەركەوت‌و گەشبینین كوردستانی باكوریش هەمان سەركەوتن بەدەستبهێنێت، بۆ ئێمە ماندێلا یەكێكە لە مامۆستا‌و رەمزەكان.

پەروین بابەكر