
نەقیب سەركەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند: لەدوای سەعات 3 ی بەیانی بەدواوە بووە، دوو كەس چوونەتە سەر ماڵەكەیانو سەرەتا چوونەتە ژوری نوستنەكەیانو بە خێزانەكەیان وتوە پارەكانتان لە كوێیە، بەڵام لەگەڵ ئەوەی خێزانەكەی شوێنی پارەكەی پێ وتون، ئەو دوو تۆمەتبارە تەقەیان كردووە هاوسەرەكەیان كوشتووە.
وتیشی: بەپێی راپۆرتی تیمەكانی بەڵگەی تاوانو پزیشكی دادوەری، سێ فیشەكیان پێوە ناوە، گوللـەكان بە دەمانچەی نۆ ملیم تەقێندراون، لیژنەیەكیش لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانیو پۆلیسی سلێمانی پێكهێنراوە، بۆ ئەوەی لێكۆڵینەوەی وردتر بكرێتو ئەنجامێك بەدەست بخرێت.
راشیگەیاند: بۆ لێكۆڵینەوەی زیاتر پشت بە وتەی خێزانەكەی دەبەستنو قەوانی فیشەكەكان لەلایەن بەڵگەی تاوانەوە هەڵگیراون، هەوڵیش دەدرێت وتەی زیاتری كەسوكارەكەیو منداڵەكانی وەربگیرێتو ئەو بەڵگانەی لەسەر لاشەكەی بەجێماون كاریان لەسەر بكرێت.
روونیشیكردەوە: لە ئێستادا لە هەوڵی لێكۆڵینەوەی زیاتردان لە رووداوەكە، چونكە بە پێی وتەی هاوسەرەكەی، دەڵێت چەكدارەكان یەكسەر داوای پارەیان كردوە.