به ئاماده‌بوونى جه‌ماوه‌رێكى وه‌رزشى له وه‌رزشكاران و وه‌رزشدۆستان له درێژه‌ى یارییه‌كانى خولى یانه پله یه‌كه‌كانى كوردستان هه‌فته‌ى شه‌شه‌م یانه‌ى خانه‌قین له یاریگاى یانه‌ى خانه‌قین میواندارى یانه‌ى سێمێلى كرد تایمى یه‌كه‌مى یارییه‌كه ئاستێكى مامناوه‌ندى هه‌بوو هه‌ردوو یانه یه‌كسانبوون به‌رامبه‌ر به بێ گۆڵ . به‌ڵام له تایمى دووه‌مدا یارییه‌كه گۆراو ئاستێكى باشترى به خۆوهبینى هه‌ردوو یانه به مه‌به‌ستى گۆڵ تۆمار كردن چه‌ند هێرشێكیان كرده سه‌ر گۆڵى یه‌كتر له ئه‌نجامى ئه‌و هێرشانه‌داو له ده‌قیقه‌ى ( 70)دا یاریزانى یانه‌ى خانه‌قین( عه‌قیل خه‌یرى )گۆڵێكى بۆ یانه‌كه‌ى تۆمار كرد و هه‌ر له‌م تایمهداو له ده‌قیقه‌ى ( 77)دا یاریزان( ئه‌فراز عومه‌ر ) گۆڵى یه‌كسانبوونى بۆ یانه‌ى سێمێل تۆماركرد. له ده‌قیقه‌ى ( 85 )دا یاریزانى یانه‌ى سێمێل ( شه‌مال محه‌مه‌د ) سێیه‌م گۆلى یارییه‌كه‌و بردنهوهوهى بۆ یانه‌ى سێمێل تۆماركرد .
سه‌رئه‌نجام یارییه‌كه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندى یانه‌ى سێمێل به ئه‌نجامى ( 2– 1 ) كۆتاییهات .
هادى ئه‌حمه‌د






































