ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستانو جێگری سەرۆك وەزیرانی
عیراق لە بەرنامەی كەوانەی سووری تەلەفزیۆنی رووداو باسی لە پێگەی كورد لە
بەغدا كرد بە تایبەتی لە دوای غیابی تاڵەبانی.
د. رۆژ نووری شاوەیس، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستانو جێگری سەرۆك وەزیرانی عیراق ئامادەنەبوونی جەلال تاڵەبانی، سەرۆك كۆماری عێراق لەماوەی یەك ساڵی رابردوودا بە هۆكارێك دەزانێت بۆ دەربازبوونی هەندێك یاسا، كە وەك پێویست نەبووە، كەلە پەرلەمانی عێراق دەردەچن، وتی: "ئامادەنەبوونی مام جەلال وایكردووە ئەو دەزگایەی، كە رۆڵی هەبوو لە رەتكردنەوەی ئەو یاسایانە وەك پێویست نەبێ، راستە پەرلەمانتارانی كورد لە بەغدا دەتوانن لە دانیشتنەكان بێنە دەرەوەو راوبۆچوونی خۆیان لە دەزگا راگەیاندنەكان دەرببڕن، بەڵام ئەو دەزگایەی، كە دەتوانێ لەرووی یاساییەوە ئەو بڕیارانە رابگرێ، سەرۆكایەتی كۆماری عیراقە".
جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراق هەڵوێستی پارتی دیموكراتی كوردستانی سەبارەت بە پڕكردنەوەی كورسیی جەلال تاڵەبانی خستەڕوو، رایگەیاند: ئێمە هیوادارین بە زووترین كات مام جەلال بگەڕێتەوە، تاوەكو ئومێدی گەڕانەوەی مام جەلال مابێ ئێمە ئەو كورسییە بەو شێوەیە دەهێڵینەوە، ئەو پۆستە ئەگەر پڕیش بكرێتەوە، هەر تاوەكو هەڵبژاردن دەبێ".
جێگری سەرۆك وەزیرانی عیراق، راشیگەیاند: پۆستی سەرۆك كۆماری عیراق بە پلەی یەكەم بۆ كورد بووە، پاشان بۆ مام جەلال، بەڵام مام جەلال كاریگەری خۆی هەبووە، هەموو كەسێك شایستەیی مام جەلال-ی نییە بۆ ئەو پۆستە.
سەبارەت بەو لیژنانەی لەنێوان حكومەتی هەرێمی كورستانو حكومەتی عیراق پێكهاتن بۆ چارەسەكردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانو ئەو قۆناخەی پێیگەیشتوون، د. رۆژ، وتی: "تائێستا تەنیا لیژنەی ئەمنی كۆبووەتەوە، بۆ چارەسەكردنی هەندێك پرسی ئەمنیو ئەو گرژیەی لە ناوچەی گەرمیانو ناوچە جێناكۆكەكان هەبوو ساردی كردەوە، بەڵام نەمبیستووە لیژنەكانی دیكە كارێكیان كردبێت".
لەبارەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ توركیاو هەڵوێستی حكومەتی ناوەندی، شاوەیس وتی: "لە عیراق دوو بۆچوون هەیە، هەڵوێستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، كە نزیكترە لە دەستوور، هەروەها هەڵوێستی وەزارەتی نەوتو لیژنەی وزەیە، كە دەڵێن دەبێ هەموو شتێك لە ژێر دەستی ئەواندا بێت، بەڵام ئەوان پشت بە دەستوور نابەستن، بەڵكو دەگەڕێنەوە بۆ یاسا كۆنەكانی سەردەمی رژێمی بەعس".
لە رووداو وەرگیراوە

.jpg)