لیژنەی باڵای ئامادەكاریی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان،
رایدەگەیەنێت: "هەوڵو كۆششەكان لە پێناوی رەخساندنی كۆنگرەیەكی
سەركەوتوودایە كە لەڕێیەوە یەكێتی بخاتەسەر رێچكەیەكی نوێو كاریگەرتر لە
گۆرەپانی سیاسییدا".
رۆژی 2013/11/21، لیژنەی باڵای ئامادەكاریی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی بەئامادەبوونی حاكم قادر حەمەجانو، رەفعەت عەبدوڵڵاو، دلێری سەید مەجید لەگەڵ مەحمود سەنگاوی لێپرسراوی مەكتەبی پێشمەرگە دێرینەكانو ستافی مەكتەبەكەدا كۆبوەوە.
سەرەتا حاكم قادر حەمەجان بەرچاو روونی بەئامادەبوواندا سەبارەت بەكاری لیژنەكەو میكانیزمو چونیەتی كاركردن بۆ كۆنگرە، روونیكردەوە، كاری ئەم لیژنەیە زەمینەسازییە بۆ بەستنی كۆنگرەو لەو ماوەیەشدا زۆرترین كۆبوونەوەو گفتوگۆ لەگەڵ مەكتەبو ئۆرگانو كادرانی یەكێتیو دڵسۆزو خەمخۆرانی لە ناوەوەو دەرەوە دەكرێت تا بە لەبەرچاوگرتنی پرۆژەو پێشنیازو گفتوگۆكان، كۆنگرەیەكی سەركەوتوو شایستە بۆ یەكێتی ببەستین.
وتیشی: لیژنەی باڵای ئامادەكاریی ئامانجی سەرەكی سەرخستنی كۆنگرەو بەهێزكردنو نوێكردنەوەی یەكێتییەوەو، دەستەبەركردنی ئەو ئامانجەش پشتیوانی سەرجەمو مەكتەبو ئۆرگانەكانە كە زامنی رەخساندنی كۆنگرەیەكی بەرهەمدارو جێ خواست بۆ یەكێتی دەستەبەر دەكات.
راشیگەیاند: یەكلاكردنەوەی زۆربەی كێشەكان بەرلە كۆنگرە گرنگی خۆی هەیەو وادەكات ئاسانكاری بڕیاردان لە كۆنگرەو سەرخستنو بەدەستهێنانی ئامانجەكان بۆ یەكێتی مسۆگەرتر بكات كە ئەوەش لە پێناوی رۆڵی كاریگەرتری یەكێتو، كۆنگرە دەرفەتێكی لەبارە بۆ ئەوی یەكێتی نوێتربكرَتەوەو بخرێتەسەر شێوەكارو ئاراستەیەكی سیاسی كاریگەرتر كە هەموو دڵسۆزو خەمخۆرو یەكێتییەكانیش خواستیانە.
حاكم قادر بەپێویستی زانی ئەو چواردە لیژنەی پێكدەهێنرێن زۆرترین راوێژو گفتوگۆ بكەن لە پێناوی ئامادەكردنی پرۆژەی تایبەت بە تایتڵی كاری لیژنەكانیان تا باشترین پرۆژە ببرێتە كۆنگرەوە.
دواتر رەفعەت عەبدوڵڵا هەندێك روونكردنەوەی پێویستی لەبارەی ژمارەو رێژەی بەشداربووانو دیاریكردنی ئەندامانی كۆنگرە خستەڕوو، بۆ ئەوەش داوای هاوكاریی هەمووانی كردو، وتی: كۆنگرە دەبێت نەوعیو بۆ هەستانەوەی یەكێتی بێتو ئەوەش كاری پێكەوەییو دەستەجەمعی دەوێت.
راشیگەیاند: گرنگترە كۆنگرە پەیامێكی كاریگەرو دڵخۆشكەری هەبێت بۆ یەكێتیو جەماوەرە دڵسۆزەكەیو كۆنگرەش لە پێناوی هەستانەوەو نوێبوونەوەی یەكێتیدا ببەسترێتو دەستكەوتی گەورەشی بۆ سوودی یەكێتی لێبچنرێتەوە.
لایخۆشییەوە مەحمود سەنگاوی پشتیوانی تەواوی مەكتەبەكەی بۆ سەرخستنی كاری لیژنەی ئامادەكارو كۆنگرەكە دەربڕیو بە ئەركی هەمووانیشی زانی لێبڕاوانە كار بۆ سەرخستنی یەكێتیو كۆنگرەكەی بكەنو، وتی: هەر ئەركو كارێك لە سووی بەرژەوەندی یەكێتیدا بێت دەبێت بكرێتو كاری پێكەوەیی بۆ بكەین.
وتیشی: "پێویستە پەیڕەو ببێتە سەرچاوەیەكی گرنگو پشتی پێ ببەسترێت".
راشیگەیاند: لە هەمووان دەخوازرێت هاوكاری سەرخستنی كۆنگرەبنو لەوێشەوە بۆ سەرخستنو بەهێزكردنی یەكێتی هەنگاوی گەورەو خێرا بنرێت.
پاشان ئامادەبووان بە سەرنجو پێشنیاز بەشداری گفتوگۆی كۆبووەنەوەكەیان كردو هاوكاریكردنو سەرخستنی كۆنگرەو بەهێتركردنەوەی یەكێتی هاوڕایی هەمووان بوو.
هەروەك د.یوسف گۆران وتەبێژی لیژنەكە، بە PUKmedia ی راگەیاند: لەرۆژی 2013/11/21 ـەوە، سایتی رەسمی لیژنەی ئامادەكاری كۆنگرەی چوارەمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان www.hscc4.org كەوتووەتەكارو داوای لەسەرجەم كادراو دڵسۆزو خەمخۆر لە ناوەوەو دەرەوەی هەرێم كرد هاوكارو پشتیوان بنو رەخنەو پێشنیازو پرۆژەكانیان بنێرن.