ئێوارەی ئەمڕۆ 2013/11/12، مەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی،
بەئامادەبوونی پەروین كاكە حەمە، ئەندامی سەركردایەتی، لەگەڵ ژمارەیەك
لەهەڤاڵاو كادری ئۆرگانە جیاوازەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كۆبۆوەو
لەوتەیەكیشدا، سوپاسی هەڵوێستو دڵسۆزیی كردن، لەبەرامبەر ئەو
پەرۆشینامەیەیان، كە پێشكەشی مەكتەبی سیاسیان كردووەو ئامانج لێی كردنەوەی
دەرگایەكە بۆ گفتوگۆ بەئاراستەی نوێبوونەوەو نوێگەری لەناو یەكێتیی
نیشتمانیی-دا.
لەدرێژەی وتەكەشیدا، لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی، وێڕای ئەوەی بەڕێزەوە لەهەڵوێستو سەردانی ئەو كۆمەڵە تێكۆشەرو كادرە دڵسۆزو خەمخۆرەی بۆ گەیاندنی دەنگی خۆیان، بەمەكتەبی سیاسی یەكێتیی روانیو لەو رووەشەوە، بەتێڕوانین لەبارودۆخی رابردوو، ئێستای كوردستان، ململانێ سیاسییەكانو دەرئەنجامی هەندێك گرفتی سیاسی، ئاماژەی بەبڕیاری رێكخستنی كۆنگرەی ئاییندەی یەكێتیی كردو لەو رووەشەوە، رایگەیاند: "یەكێتیی، سەرەڕای ئەنجامی هەڵبژاردنەكان، گلەییو گازندەكان، بەبڕوابوون بەتوانای یەكێتیی بۆ نوێبوونەوەو نوێگەری، بۆ داڕشتنەوەی سیاسەتێكی نوێ، بۆ تێپەڕاندنی ئەم قۆناغەو گەیشتن بەقۆناغەكانی ئاییندەی خەبات، كۆنگرە دەبەستێت".
سەبارەت بە بەشداریكردنی یەكێتیی-ش، لەكابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان-دا، وتی: یەكێتیی بڕوابوونی خۆی بەپرنسیپو دروشمی حكومەتێكی یەكڕیزی نیشتمانیی راگەیاندووەو هیواشیخواست، كە سەرجەم لایەنە بەشدارەكان، پێكەوە بەشداری لەكابینەی ئاییندەی حكومەتی كوردستاندا بكەن.
وتیشی: "سەنگو پێگەی یەكێتی لەكوردستان، لەعیراقو ناوچەكەش، بەكورسییەكانی ناپێورێت".
بەخستنەڕووی بەشێكی بەرچاو لەو خزمەتگوزارییانەشی كە یەكێتیی لەرابردوودا پێشكەشی كردووە، خواستی یەكێتیی بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەو بەرنامەكانی لەپێناو خزمەتكردنی زیاتری خەڵكی كوردستان، بەسیاسەتێكی نوێ، بەلێكۆڵینەوەو لێپرسینەوە، بەجێبەجێكردنی سیاسەتی پاداشتو سزا، تەئكید كردەوەو راشیگەیاند: "یەكێتیی، بەسەنگینی، بەپرۆژە، بە بەرنامەو پەند وەرگرتن لەهەڵەكانی رابردوو، دەچێتەوە دەسەڵات".
سەبارەت بەو هەڵمەتی ئیرهابی فكریو دەرونییەشی دەكرێتە سەر یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، مەلا بەختیار، رونكردنەوەی پێویستی خستەڕوو، ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، یەكێتیی لەهیچ بارودۆخێكدا، ئاڵای سپی هەڵناكات، بەڵام لەپێناو چارەسەری هەر گرفتێكدا، بەئاشتیو ئارامی، لەپێناو خەڵكی كوردستاندا، هەمووكات ئامادەی گفتوگۆو چارەسەری گرفتەكان بووە.
لەكۆتایی گفتوگۆكەشیدا، لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی، ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، كە داوا لەهەموو یەكێتییەكان دەكەین، كە هەناسەمان درێژ بكەین، هەڵەكانمان بزانین، رەخنەكان لەبەرچاوبگرین، چونكە یەكێیتی پێویستی بەهەموومانە.
جەختیشیكردەوە: پێویستە سیاسەتی خۆمان، پێكهاتەی خۆمان، بیروباوەڕی خۆمان، پەیڕەو پرۆگرامی خۆمان بگۆڕینو نوێبكەینەوە، لەكۆنگرەش كادری خاوەن متمانە هەڵببژێردرێت، لەو رووەشەوە، ئاماژەی بەپێكهێنانی لیژنەكان لەوبارەیەوە كردەوەو تەئكیدیشی كردەوە كە "یەكڕیزیو نوێبوونەوەی یەكێتیی، ناكرێتە قوربانی هیچ سیاسەتێكو كێشمەكێشێكی زیانبەخش!".