مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی و هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د،
ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی، به‌ئاماده‌بوونی د.له‌تیف ره‌شید راوێژكاری
پێشكه‌وتووی سه‌رۆك كۆماری عیراق، له‌گه‌ڵ كاندیده‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی
كوردستان، كه چانسی چوونه خولی چواره‌می په‌رله‌مانی كوردستان-یان
پێنه‌بڕا، كۆبونه‌وه‌و له‌گفتوگۆیه‌كی كراوه‌شه‌دا، پرسی هه‌ڵبژاردن و
ده‌رئه‌نجامه‌كانی، بارودۆخی ئێستای یه‌كێتیی، كۆنگره ئایینده، سیاسه‌تی
نوێ و نوێبونه‌وه‌ی یه‌كێتی تاوتوێكراو بیروڕای پێویستیش، سه‌باره‌ت
به‌هه‌ریه‌ك له‌و ته‌وه‌رانه خڕانه‌ڕوو.
هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا له‌به‌رامبه‌ر هه‌ندێك له‌ڕه‌خنه‌و گله‌یی و سه‌رنجه‌كانی هه‌ڤاڵانی كاندید، له‌سه‌ر چه‌ند ته‌وه‌رێكی دیاریكراو، پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك بۆ به‌دواداچوون بڕیاری لێدرا.
هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه ئه‌مڕۆ 12-11 له‌هۆڵی شه‌هید شازاد سائیب، له‌باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی له‌سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو، تیایدا مه‌لا به‌ختیار، له‌ده‌ستپێكی وته‌كانیدا سه‌رنج و تێڕوانینه‌كانی له‌سه‌ر ئه‌م خوله‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان رونكرده‌وه‌و وێڕای ئه‌وه‌ی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وكرد كه یه‌كێتیی وه‌ك یه‌كه‌مین هێز، ئه‌نجامه‌كانی قبوڵكردو جه‌ختی له‌بیروباوه‌ڕی خۆی به‌دیموكراسیی كرده‌وه‌و به‌كرده‌وه‌ش هه‌ڵوێستی خۆی سه‌لماند، به‌لاَم ئه‌مه مانای ئه‌وه‌نییه كه یه‌كێتیی نیگه‌رانی نه‌بووه له‌ده‌رئه‌نجامه‌كان، هه‌ر له‌و تێڕوانینه‌شه‌وه، رایگه‌یاند: هه‌ر به‌ڵگه‌یه‌كیش له‌سه‌ر هه‌ر هه‌ڤاڵ و كادرێك، بۆ كه‌مته‌رخه‌می ساغبێته‌وه ئه‌وا له‌مه‌كته‌بی سیاسی، قسه‌ی له‌باره‌وه ده‌كه‌ین و پێویستی سزادانیشی ده‌خه‌ینه‌ڕوو.
جه‌ختیشیكرده‌وه، له‌ئێستادا كه هه‌ڵمه‌تێكی چاوه‌ڕواننه‌كراوی ئیرهابی فكری، سیاسی، حزبی و ده‌رونیی رووبه‌ڕووی یه‌كێتیی كراوه‌ته‌وه، به‌لاَم پێویسته هه‌موومان، پێكه‌وه، ئه‌ركی به‌رپرسیارێتی ئه‌م قۆناغه له‌ئه‌ستۆ بگرین، ئه‌م قۆناغه تێبپه‌ڕێنین و خۆشمان بۆ قۆناغه‌كانی ئایینده ئاماده‌بكه‌ین.
سه‌باره‌ت به‌بڕیاری كۆنگره‌ی ئایینده‌ی یه‌كێتیی-ش، مه‌لا به‌ختیار، رونیكرده‌وه، كه لێبڕاوین خۆمان بۆ كۆنگره‌ی ئایینده‌و بۆ نوێگه‌ری له‌ناو یه‌كێتیی-دا ئاماده بكه‌ین، نوێگه‌رییه‌كی راسته‌قینه، نه‌ك به‌ڕه‌شبینی و نه‌ك به‌توندڕه‌وی سه‌یری یه‌كێتیی بكه‌ین، راشیگه‌یاند: پێویسته به‌قوڵی بیربكه‌ینه‌وه‌و به‌ئارامی ره‌خنه‌كانمان بگرین، ره‌شبین نه‌بین كه ئه‌م ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه، كۆتایی مێژووی یه‌كێتیی نیشتمانیی بێت! توندڕه‌ویش نه‌بین، كه ئه‌م هه‌ڵبژاردنه هانمان بدات، دادگایه‌ك بۆ مێژوو، بۆ ئێستا‌و ئایینده‌ی خۆمان دابنێین، به‌پێچه‌وانه‌وه واقعییانه بیربكه‌ینه‌وه، چونكه ره‌شبینی و توندڕه‌وی كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ناكات، به‌ڵكو ده‌بێت ئارام بین و یه‌كێتیی بپارێزین، هه‌روه‌ها به‌قوڵیش ره‌خنه‌بگرین و چاو له‌هیچ كه‌موكوڕییه‌ك نه‌پۆشین.
جه‌ختیشیكرده‌وه كه پێویسته ره‌گه‌زه‌كانی كێشه‌كان و ماكی برینه‌كان بدۆزینه‌وه‌و هه‌ڵیانبكێشین و كۆنگره‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو له‌سه‌ر بنچینه‌ی ره‌خنه‌گرتن له‌كه‌موكوڕییه‌كان، بۆ نوێبوونه‌وه‌ی یه‌كێتیی، رێكبخه‌ین.
وتیشی: قه‌ده‌ری مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تیش له‌كۆنگره‌دا، ده‌ده‌ینه‌وه ده‌ست كادر‌و هه‌ڤاڵانی یه‌كێتیی، بادوور له‌هه‌ر ته‌كه‌تول، رق و هه‌ڵچون، كاروكاردانه‌وه‌یه‌ك، ئازادانه بڕیاری خۆیان بده‌ن.
مه‌لا به‌ختیار، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد كه پێویست ناكات، له‌ئێستاوه هیچ جۆره خه‌ت و هێڵێك بكێشین، كه چۆن بڕیار بده‌ین، یان بڕیار نه‌ده‌ین، چونكه هه‌ر جۆره هێڵ كێشانێك مه‌رامێكی له‌پشته‌وه‌یه! بۆیه پێویسته لێگه‌ڕێین هه‌ڤاڵان و كادران ئازادبن له‌كۆنگره‌دا، هه‌روه‌ك پێویستی كردنه‌وه‌ی ده‌رگای گفتوگۆیه‌كی ئازادیشی له‌سه‌ر په‌یڕه‌و پرۆگرام و په‌یكه‌ری یه‌كێتیی نیشتمانیی، سیاسه‌ته‌كانی، هه‌ڵه‌كانی، چۆنێتی نوێبوونه‌وه‌و داڕشتنه‌وه‌ی به‌پێویستییه‌كی پڕبایه‌خ پێناسه‌كردو راشیگه‌یاند: ده‌بێت هه‌موومان ئه‌وه بزانین، كه هیچ كه‌سێك فریادڕه‌سی یه‌كێتیی نییه‌و ئیعتیباری هیچ كه‌سێكیش له‌دوای جه‌نابی مام جه‌لال-ه‌وه، له‌سه‌روو مه‌كته‌بی سیاسی و ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تییه‌وه نییه، چونكه كۆنگره مینبه‌ری هه‌موومان و یه‌كێتیی، مێژوو، بیروباوه‌ڕو سه‌روه‌ریی هه‌مومانه.
كۆبوونه‌وه‌كه‌ش، به‌گفتوگۆیه‌كی ئازادانه‌ی سه‌ر ئاوه‌ڵا، له‌گه‌ڵ مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی و هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌چوو، كه تیایدا كاندیده‌كانی یه‌كێتیی، سه‌رجه‌م بیروبۆچوون و تێڕوانینه‌كانی خۆیان، له‌سه‌ر چه‌ندین ته‌وه‌ری گرنگ خسته‌ڕوو، له‌به‌رامبه‌ریشدا، مه‌لا به‌ختیار، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، كه لیژنه‌یه‌كی به‌دواداچوون له‌ره‌خنه‌و گله‌ییه‌كان پێكده‌هێنرێت.