وه‌زاره‌تی
به‌رگری ئه‌مریكا ڕایگه‌یاندووه، له‌نێو سوپای ووڵاته‌كه‌ی ده‌ستدرێژییه
سێكسیه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ترسیدار ڕووی له‌به‌رز بوونه‌وه كردووه.
له‌ماوه‌ی
مانگی شترینی یه‌كه‌می ساڵی (2012) ه‌وه تاكو مانگی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ
(3553) سكاڵا له‌وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا تۆماركراوه له‌به‌رامبه‌ر
ئه‌و ده‌ستدرێژیه سێكسیانه‌ی سه‌ربازه‌كان ده‌یكه‌نه سه‌ر یه‌كتری‌و ئه‌و
ڕێژه‌یه‌ش به‌به‌راورد له‌چاو هه‌مان به‌رواری رابردوو زۆر به‌رز
بۆته‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك پێشتر ژماره‌كه بریتی بووه له (2434) سكاڵا.
هه‌روه‌ها
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا ئه‌وه‌شی ده‌رخستووه كهدهستدرێژییه
سێكسییه‌كان له‌سه‌رجه‌م به‌شی هێزه‌كانیه‌وه ئه‌نجامدراون وه‌ك زهمینیو
دهریاییو ئاسمانی‌و پیاده‌ی دهریاییو ژماره‌كه‌ش ڕه‌نگه دوو هێنده‌ی
ئه‌و ژماره‌یه بێت كه‌ئێستا ئاشكرا كراوه.
ئه‌مه‌و
پنتاگۆن رایگه‌یاندووه، له‌ساڵی 2011 به‌هۆی ده‌ستدرێژییه سێكسییه‌كان
26 هه‌زار پیاوو ژن بوونه‌ته قوربانی‌و له‌ساڵی 2010 ش ئه‌و ژماره‌یه 19
هه‌زار بووه.