قوباد
تاڵه‌بانی، كوڕی سه‌رۆك مام جه‌لال سكرتێری گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی
كوردستان، رایده‌گه‌یه‌نێت: نوێكردنه‌وه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان،
نه‌ك ته‌نها به هێنانه پێشه‌وه‌ی روخساری نوێ، به‌ڵكو به ده‌ستپێكردنی
گۆڕانكاریه‌كی سه‌رتاسه‌ری حزبی، به سوود وه‌رگرتن له رابردوو ده‌بێت.
راشیده‌گه‌یه‌نێت:
ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، كۆتایی دونیا نیه‌و كۆتا
هه‌ڵبژردانیش نیه، گرنگه وانه‌ی لێ فێربین‌و ئه‌وه‌ی كه به‌سه‌ر
یه‌كێتیه‌كه‌مان هات بكه‌ینه هۆكارێك بۆ سه‌ركه‌وتنه‌وه‌مان.
تاڵه‌بانی،
له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، نوسیویه‌تی:
كه ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی 2013/9/21، ده‌رچوون، به داخه‌وه
له‌لایه‌ن هه‌ندێكه‌وه گله‌یی‌و گازه‌نده‌و خۆدزینه‌وه له
به‌رپرسیاره‌تی هاته ئاراوه، بێ گومان باوه‌ڕ ناكه‌م هیچ ئه‌ندامێكی
دڵسۆزی یه‌كێتیی نیستمانیی كوردستان رازی بووبێت به ئه‌نجامی ئه‌م
هه‌ڵبژاردنه، جا ناوی ده‌نێیت دۆڕاندن، پاشه‌كشه‌كردن یاخود هه‌ر ناوێكی
تر، گرنگ ئه‌وه‌یه، نه‌مان برده‌وه. كه نه‌مان برده‌وه، پێویسته
هه‌موومان، هه‌ر ئه‌ندامێك، یان دڵسۆزێكی یه‌كێتی به‌پێی به‌رپرسیارێتی‌و
قه‌باره‌ی ئه‌و رۆڵه‌ی كه هه‌یبووه خۆی به به‌رپرسیار بزانێت. له
جێگره‌كانی سكرتێری گشتییه‌وه، تاكو ئه‌ندام كه‌رتێك.
راشیگه‌یاندووه:
ئێمه هه‌موومان به‌رپرسین له ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌و كه‌س نابێت
خۆی جیا بكاته‌وه له‌م راستییه‌و له هه‌مانكاتیشدا هه‌موومان به‌رپرس
ده‌بین له هه‌ستانه‌وه‌و گه‌شه‌دان به یه‌كێتی.
روونیشیكردووه‌ته‌وه:
ده‌بێت ئه‌و ڕاستیه‌ش له به‌رچاوبگرین كه ئه‌م ئه‌نجامه، كۆتایی دونیا
نیه‌و كۆتا هه‌ڵبژردانیش نیه، گرنگه وانه‌ی لێ فێربین‌و ئه‌وه‌ی كه
به‌سه‌ر یه‌كێتیه‌كه‌مان هات بكه‌ینه هۆكارێك بۆ سه‌ركه‌وتنه‌وه‌مان.
تاڵه‌بانی،
ده‌شڵێت: هه‌ر چه‌نده، پێم وایه نه‌مانتوانی ده‌رس وه‌ر بگرین له
ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی 2009 و 2010، به‌هۆی هاوپه‌یمانێتیمان
له‌گه‌ڵ پارتی، چونكه یه‌ك لیست بووین، ئه‌مه‌ش تا ڕاده‌یه‌ك ئه‌م
هاوپه‌یمانێتیه راستیه‌كانی ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه‌ی شاردبووه‌وه، ئێستا
خۆدزینه‌وه له‌م ده‌رئه‌نجامه ناكرێت، بۆیه با سوودی لێوه‌ربگرین،
ده‌رسی لێ وه‌ر بگرین‌و با ئێمه ئه‌م ده‌رئه‌نجامه بكه‌ین به هۆیه‌ك بۆ
ئه‌وه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنێكی راسته‌قینه‌و واقیعبینانه‌و بێ سانسۆر بكه‌ین.
وتیشی:
با بێته‌وه بیرمان چێژی بردنه‌وه چه‌ند خۆش بوو، ئه‌و هه‌سته‌ش كه دوای
21ی 9 هه‌مان بوو چه‌ند ناخۆش بوو، با ئه‌م هه‌سته بكه‌ین به هۆیه‌ك بۆ
پێداچوونه‌وه‌ی سه‌رتاسه‌ری حزبه‌كه‌مان، له په‌یكه‌ری ڕێكخراوه‌یی
حزبه‌كه‌مان، تاكو شێوازی كاركردنی حزبه‌كه‌مان، له فه‌رهه‌نگ‌و
ئایدیۆلۆجی حزبه‌كه‌مان، تا سیاسه‌ت‌و بۆچوونمان.
قوباد
تاڵه‌بانی، له‌كۆتایی په‌یامه‌كه‌شیدا، وتویه‌تی: دڵنیام، ئه‌گه‌ر ده‌رس
وه‌ربگرین له ڕابردووی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌مان، نه‌ك ته‌نها ده‌توانین
یه‌كێتی بكه‌ینه‌وه به هێزی كاریگه‌رو خه‌مخۆری گه‌له‌كه‌مان، به‌ڵكو
ده‌توانین یه‌كێتی بگه‌یێنینه‌وه ئه‌و ئاسته كه شایسته‌یه‌تی، ئاستی
دارێژه‌ری سیاسه‌ت‌و ستراتیجی كوردستان بۆ به‌دیهێنانی خواستی
گه‌له‌كه‌مان. نوێكردنه‌وه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، نه‌ك ته‌نها به
هێنانه پێشه‌وه‌ی روخساری نوێ، به‌ڵكو به ده‌ستپێكردنی گۆڕانكاریه‌كی
سه‌رتاسه‌ری حزبی، به سوود وه‌رگرتن له رابردوو، له پێناو ئاینده‌یه‌كی
گه‌ش‌و دووباره هاتنه‌وه ناو خه‌ڵك‌و گرنگیدان به ڕای گشتی، چونكه
دروستبوونی یه‌كێتی ده‌رئه‌نجامی ئازار‌و نه‌هامه‌تی خه‌ڵكه‌كه‌ی بوو. وه‌ك
چۆن هێزی هیوا به‌خشبووین دڵنیام ده‌بینه‌وه به هێزێكی خاوه‌ن هیوا بۆ
گه‌له‌كه‌مان به گشتی، نه‌ك ته‌نها كادر‌و ئه‌ندامه‌كانمان.