رۆژی 26/12 سەعات (2:30)دەقیقە لە یاریگای یانەی شێروانە بە ئامادەبوونی جەماوەرێكی وەرزشی زۆر لە وەرزشكاران و وەرزشدۆستان لە درێژەی یارییەكانی قۆناغی یەكەمی هەفتەی دوانزیەمی خولی نایابی كوردستاندا یانەی شێروانە میوانداری یانەی پێشمەرگەی هەولێر كرد.
پێش دەستپێكردنی یارییەكە لە لایەن چەند هاندەرێكی یانەی شێروانە بە هاوێشتنی دەبەی ئاوی خواردنەوە و فێڕدانی بەرد بۆ نێو یاریگا بووە هۆی گرژی ئاڵۆزی ، دواتر بە فیكەی ناوبژیوان محەمەد نەجاح یارییەكە دەستپێكرد ، تایمی یەكی یارییەكەش ئاستێكی باشی هەبوو هەردوو یانە لە سەرەتایی یارییەكەوە بە هێرشكردن بۆ سەر گۆڵی یەكتر دەستیان بە یاری كرد لە ئەنجامی ئەو هێرشانەداو لە دەقیقەی ( 4)دا یاریزانی یانەی شێروانە (شاهر عەنتەر) گۆڵێكی بۆ یانەكەی تۆماركرد ، هەر لەم تایمە لە دەقیقەی ( 20)دا یاریزان ( شێرزاد محەمەد ) گۆڵی یەكسانبوونی بۆ یانەی پێشمەرگەی هەولێر تۆماركرد. لە تایمی دووەمیشدا هەردوو یانە بەردەوام بوون لە هێرشەكانیان بۆ سەر گۆلی یەكتر بەڵام سەرجەم هێرشەكانیان بێسوود بوون . سەر ئەنجام یارییەكەش بە یەكسانبوونی هەردوو یانە ( 1 – 1 ) كۆتاییهات .
هادی ئەحمەد