تازەترین هەواڵ
https://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEi6bQWquzvFnzWboSolHAjReXDxiQeTo-l2ygeftgRcIC13Cjh2klvBoE5mz2Wgf2IGlnBtUgh8XznEJqgfKOQdbMa1P08xntmuvLnpeT1eS4WHVrvUqI3GZKSJP-Mc-UWXSURzlZNixyE/s1600/888.jpg
https://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEhcIDu1TlR6t-3ahp2Foij1Lu4SCA81iy_v_exjmiXf9f_8Cn6IHZTR-m-CsELqqX8u7lFNxZDWrWGJ9MDC0MZ8aKwZJzZ3ddyfCYWU4dmJ4y_Sx-H63QUB8oM5NzreM2n7p6zQHMWmuk8/s1600/sarawar1.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEiyHvS8VMtE8vQbpl_999jDE114GbEXDnl2mW3QSomPWkcNoZFsMFKL2ybBU5rqmu81uGyh33pPcRcLdgwW4k5fiF-qGPkOu80jl_xuqv-5tjUQeBtHlVh00ngn_NJKFa3QrMs38Trrzoo/s1600/shahidan.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEhw5fzoDaXYNAf-tQkCc6ZIYAT-08e1zQFL3Sc16foCSEEJGLaxrWgSX1gJXxs9EZxwzJebIkdll0c2AiH-KgtXaXud71OHK4eNYHL8hl4Js-dkD5zavPrtGIB-kfBR9EBNUfThipC1PEM/s1600/peshmarga.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEi6GScoWWodKoH1DcCloNtTUVzvdOV_Wb2H1tv5paW0LU3DpXGoPv7IyoajdVyneKVb0_vNJu96Dr6PbdWjem18nzOkGfGEGDQX3mf_b_XKAjXWf4WuaIlLLu6NatAf0JJHsNK5UyHMsQA/s1600/karikater.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEhAeN7CRbm4krLN7ZyAZTqTk3IS_GG1H9fXZXIuJ5eJy5yjt3fN_0e8Qt2nibXKvz_9y13lgCDSL1j6aTo8fB4jFAmvJTg-nhIm-y1Juql31FsycdmwjLHJb6sbYMVxDB7dQTa_KCmxDK8/s1600/nawdaran.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEiH2UM211g7CkZBZxwW0vp8SzM59x9RGVDcX4QCFxFLotN9nBx96ok7-JksgLSJvFhHuhIB2acjPKzAB_fVWI0OGydkzthgZE7Aw7_bk9NJwEWGSlhIpy1BWE3B41rN9vyRpFdAOdlWkow/s1600/kodi+rang.png
https://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEi6bQWquzvFnzWboSolHAjReXDxiQeTo-l2ygeftgRcIC13Cjh2klvBoE5mz2Wgf2IGlnBtUgh8XznEJqgfKOQdbMa1P08xntmuvLnpeT1eS4WHVrvUqI3GZKSJP-Mc-UWXSURzlZNixyE/s1600/888.jpg

26‏/12‏/2013

بێ هەڵبژاردن كوڕەكانی نەوشیروان مستەفا بوونەتە ئەندامی كۆنگرەی گۆڕان

سەر لەبەیانی ئەمڕۆ 2013/12/27، بەبەشداری‌ 1100 ئەندام، بزوتنەوەی گۆڕان یەكەمین كۆنگرەی‌ خۆی لە هۆڵی سەعد عەبدوڵڵا لەشاری‌ هەولێر دەستیپێكرد.
ئەوەی‌ لەوێنەكەدا دەبینرێت (نماو چیا) هەردوو كوڕەكانی نەوشیروان مستەفا رێكخەری‌ گشتی‌ بزوتنەوەی‌ گۆڕان ئەندامی كۆنگرەی بزوتنەوەكەن، ئەمەش لە كاتێكدا كە پێشتر ئەو بزوتنەوەیە بەردەوام بانگەشەی ئەوەی دەكرد كە گۆڕان حزبێكی جەماوەرییەو دورە لە بنەماڵەیی.
لای خۆشیەوە، ئارام شێخ محەمەد، ئەندامی لیژنەی باڵای كۆنگرە، رایگەیاندووە: هەردوو كوڕەكەی نەوشیروان مستەفا وەك هەڵسوڕاوی چاودێر بەشدارن، وەك چەندین هەڵسوڕاوی دیكە، كە بێ هەڵبژاردن‌و بە تەزكیە بەشدارن.
هەر سەبارەت بە كۆنگرەكەی گۆڕان، ئامانج شێخ نووری، ئەندامی كۆنگرەی بزووتنەوەی گۆڕان كە ئەمڕۆ بەشداری لە كۆنگرەی بزووتنەوەی گۆڕان نەكردوە، بە خەندان-ی، راگەیاندووە: یەكێكم لەوانەی ئەندامی كۆنگرەم، بەڵام بەشداریم نەكردوە، بەو پێیەی كۆنگرەكە زیاتر شتێكی شكڵییە شتی جدی تیا نەبوو، هەندێك رای تایبەتی خۆم هەبوو لەسەر كۆنگرە ئەوەشم لە كۆبوونەوەی داخراودا بە رێكخەری گشتی راگەیاندوە.
ئامانج شێخ نووری، روونیشیكردەوە: كەمتر حەزم لە میهرەجان‌و كۆڕ و كۆبوونەوەیەكە كە بزانم هەنگاوی گرنگی تیادا نانرێت، ئەنجامی باشی نەبێت، بەڵام جدیەتم لە كۆنگرەكەدا نەبینیوە.
هەروەها، لەلایەكی ترەوە چەندین هەڵسوڕاوی دیاری تری گۆڕان بەشداری كۆنگرەكەیان نەكردوە، كە بریتین لە:
(سەركۆ عوسمان، بەختیار عومەری وەلی، رەشاد حسێن، شێخ مەلیك، مامۆستا عەلی، نەوزاد مەجید، عەلی كەریمی، عەزیز عەلی) ‌و ژمارەیەكی دیكە.
هەر بەپێی‌ زانیارییەكان، هەندێك لەم هەڵسوڕاوانەی گۆڕان، ئەندامی كۆنگرە بوون‌و هەریەكەشیان بانگهێشتی كۆنگرە كراون.
ئەمە لەكاتێكدا كە دوو كەسی‌ دیاری‌ دامەزرێنەری‌ بزوتنەوەكە، سالار عەزیزو محمەد تۆفیق، بەشداری‌ كۆنگرەكەیان نەكردووە.
پێشتر سالار عەزیز،  ڕاگەیاندبوو: "هۆكاری‌ بەشدارینەكردنەكەی‌ ماوەیەكی‌ تر رووندەكاتەوە".
سەبارەت بە محەمەد تۆفیقیش تائێستا بۆچونی‌ جیاواز هەیە لەسەر بەشدارینەكردنەكەی‌، هەندێك لەبۆچونەكان بۆ ئەوەی‌ دەگەڕێننەوە كە بۆچونەكانی‌ لەسەر ناردنە دەرەوەی‌ نەوت لەگەڵ بزوتنەكەدا نایەتەوە.
لای خۆشیەوە، سەرۆكی لیژنەی لۆجستی كۆنگرەی بزووتنەوەی گۆڕان، ئاشكرایدەكات خەرجی كۆنگرەكە زیاتر لە 160 هەزار دۆلار دەبێت.
بەپێی زانیارییەكان 14 هۆتێلیش بۆ بەشدارانی ئەو كۆنگرەیە لەو شارە دابینكراوە.