
له لاهیكی تره‌وه، ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵاتی سعودیه رایانگه‌یاندووه: یه‌ك هه‌زارو 233 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به نه‌خۆشی ئایدز له وڵاتی سعودیه تۆماركراون كه 96% ی ئه‌و حاڵه‌ته تۆماركراوانهش له رِێگای په‌یوه‌ندی سێكسییه‌وه بووه.
له‌و باره‌یه‌وه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌و وڵاته راپۆرتێكی بڵاوكرده‌وه كه تێیدا هاتووه، رِێژهی تووشبووان به نه‌خۆشی ئایدز له مه‌مله‌كه‌تی سعودیه له ساڵی 2012 دا به رِێژهی 6.1% كه‌می كردووه.
وتیشی: ژماره‌ی توشبوان به‌و ڤایرۆسه ده‌گاته، یه‌ك هه‌زار و 233 حاڵه‌ت كه 431 كه‌سیان سعودین و 802 كه‌سی تریش خه‌ڵكی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی سعودیه‌ن، زۆربه‌یان به‌هۆی په‌یوه‌ندی سێكسییه‌وه تووشبوون و به رِێژهیهكی ده‌گمه‌نیش له دایكه‌وه بۆ مناڵه‌كان گوێزراوه‌ته‌وه.
راپۆرته‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه كه له سه‌ره‌تای ساڵی 1984 تا كۆتایی ساڵی 2012، ژماره‌ی توشبوان به نه‌خۆشی ئایدز گه‌یشتۆته 18 هه‌زارو 762 كه‌س، له‌و ژماره‌یه‌ش پشكی شێر به‌ر پارێزگای جده كه‌وتووه.
جێی باسه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌و وڵاته باسی له‌وه‌شكردووه كه تا ئێستا چاره‌سه‌ری ته‌واوی نه‌خۆشی ئایدز نهدۆزراوهتهوهو هه‌موو ئه‌و ده‌رمانه پزیشكییانهش كه بۆ ئه‌م نه‌خۆشییه دابینكراون ته‌نها چالاكی ڤایرۆسه‌كه كه‌مده‌كاته‌وه‌و ته‌مه‌نی تووشبوو درێژ ده‌كاته‌وه، ئه‌مه له كاتێكدایه وڵاتی سعودیه یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی كه رِێژهی تووشبوون به نه‌خۆشی ئایدز زۆر كه‌مه و له كۆی هه‌موو 10 هه‌زار كه‌سێك ته‌نها 2 كه‌س تووش ده‌بێت.
PUKmedia
و/ رِههێل مه‌حمود