
محه‌مه‌د
حاجی مه‌حمود، له گفتگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی روداو، رایگه‌یانددووه:
ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه له‌گه‌ڵ مێژوو و خه‌باتی ئه‌واندا
یه‌كناگرێته‌وه، هه‌ر ئه‌وه‌ش وای لێكردووه لیژنه‌یه‌كی
به‌خۆداچوونه‌وه پێكبهێنێ‌و خۆی سه‌رپه‌رشتی بكات‌و، ده‌ڵێت: "ئه‌و
ئه‌نجامانه‌ی لیژنه‌كه به‌ده‌ستیانهێناوه، ده‌ریده‌خات له‌به‌ر چه‌ند
هۆیه‌ك ئاستمان دابه‌زیوه".
وتیشی: تائێستا خۆشمان نازانین ده‌نگه‌كانمان چه‌ند بوو له‌و هه‌ڵبژاردنه.
راشیگه‌یاندووه:
هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی په‌رله‌مان گۆڕانێكی ئه‌وتۆی له‌گه‌ڵ
هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوو دروست نه‌كردووه‌و ته‌نیا گۆڕانێك له زیاد‌و
كه‌مبوونی ده‌نگه‌كانی یه‌كێتی‌و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕاندا بووه، ئه‌و
ده‌نگانه‌ی یه‌كێتی هه‌یبوو چووه بۆ گۆڕان، واته جێگۆڕكێی
ده‌نگه‌كانه‌و هیچی تر.
روونیشیكردووه‌ته‌وه: له‌ساڵی 1992ش ئێمه هه‌ر كورسییه‌كمان پێنه‌هات.
محه‌ممه‌دی
حاجی مه‌حمود، ده‌ڵێت: "گۆڕان له حكومه‌ت ناكشێنه‌وه تاوه‌كو ئه‌وكاته‌ی
هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان نزیك ده‌بێته‌وه، ئه‌وكاته ده‌نگه
تووڕه‌كه‌یان به‌رز ده‌كه‌نه‌وه‌و له حكومه‌ت ده‌كشێنه‌وه، چونكه
ئۆپۆزیسیۆن هه‌میشه له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردندا ده‌یكاته هاواری
ناڕه‌زایه‌تی، به‌بۆچوونی من ساڵێك پێش كۆتایی هاتنی ته‌مه‌نی حكومه‌ت
گۆڕان ده‌كشێته‌وه".
ئاشكراشیكردووه:
دواجار حكومه‌ت به‌شێوه‌یه‌ك ده‌هێنرێت ئه‌گه‌ر گۆڕان‌و یه‌كگرتوو و
كۆمه‌ڵیش له‌ناكاو بڕیاری كشانه‌وه بده‌ن، كێشه‌یه‌ی یاسایی بۆ دروست
نه‌بێت‌و به‌رده‌وام بێ.
له‌باره‌ی
بارودۆخی یه‌كێتی، وتویه‌تی: به‌هۆی درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی
هه‌رێمی كوردستانه‌وه یه‌كێتی باجێكی زۆری داوه‌و ده‌بوو ئه‌وه‌ی
نه‌كردایه.
راشیگه‌یاندووه:
جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت‌و سه‌رۆكی په‌رله‌مان، پۆستی یه‌كێتین‌و پارتیش
هه‌رزوو گوتوویه‌تی مامه‌ڵه‌ی كورسی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ناكه‌ین، به‌ڵام
دواجار گۆڕان هه‌ر له‌سه‌ر حسابی یه‌كێتی پۆست له حكومه‌ت‌و په‌رله‌مان
وه‌رده‌گرێ نه‌ك له‌سه‌ر حسابی پارتی.